یه‌که‌م جاره حیزبه‌کان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا راست ده‌که‌ن
08/04/2014, 12:00 (GMT+1)

پارته‌کان تا ئێستا هه‌ر ئه‌م راسته‌یان هه‌بووه، که جێگای گومان نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که:
له رۆژی درۆدا، یه‌کی نیسان، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ست پێ‌کرد. یه‌عنی پێمان ده‌ڵێن:
خه‌ڵکینه ئیتر نامانه‌وێت درۆتان له‌گه‌ڵ بکه‌ین. هه‌رچییه‌ک ده‌ڵێین درۆیه. له‌به‌ر ئه‌مه راستمان گوتوه. ئیتر خۆتان سه‌رپشک بن.
به‌م قسه راستهشیان ویژدانی خۆیان ئاسوده ده‌که‌ن، له راستییدا ئیتر گله‌ییان لێ ناکرێت کاتێک جه‌ماوه‌ر پاش ئه‌م هه‌مو هه‌ڵبژاردنه پڕ ته‌زویره بچنه‌وه بۆ ده‌نگدان. پاش ئه‌وه‌ی که هێشتا ده‌نگه کۆنه‌کانیان هه‌ر له مهخزهندایه و حکومه‌تی پێ ته‌شکیل نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له رۆژی درۆدا ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ی درۆکردن کرد که‌چی جه‌ماوه‌رێک هه‌ر هه‌یه ده‌چن بۆ ده‌نگدان. ئاخۆ ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ئه‌ده‌ن و بایکۆتی هه‌ڵبژاردن ناکه‌ن کێ بن، تۆ بڵێی راستیی و کێشه‌ی خاک و میلله‌تیان به راست گرتبێت؟
تا ئێمه وا به ئاسانیی به کشه کشه‌ی بانگه‌شه بمان به‌ن بۆ ده‌نگدان ئه‌وانیش هه‌قی خۆیانه سوکایه‌تیمان پێ بکه‌ن. کورد ده‌ڵێت مریشک خۆی خۆڵ نه‌کات به‌سه‌ر خۆیدا، که‌س ناتوانێت خۆڵی پیا بکات.
به بڕوای من ئه‌وه‌ی ئه‌چیت بۆ ده‌نگدان بێ رێزیی ده‌کات به خۆی و وڵاتی.
************************************************
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









