<

بانگه‌واز بۆ خوێندنی منداڵانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ شاری هانۆڤه‌رو ده‌وروبه‌ری به‌ زمانی کوردی

23/08/2011, 12:00 (GMT+1)
فێرگه‌ی کانی که‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌کی خۆبه‌خشه‌وه‌ له‌ شاری هانۆڤه‌ر/ئه‌ڵمانیا به‌ ڕیوه‌ ده‌برێت. داوا له‌ دایک و باوکان ده‌کات که‌ منداڵه‌کانیان له‌ ته‌مه‌نی 6 ساڵیه‌وه‌ بنێرن بۆ ئه‌م فێرگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نوسین و خوێندنه‌وه‌ به‌ زمانی دایک "کوردی" فێر ببن. خوێندن له‌م فێرگه‌یه‌ به‌ خۆڕاییه‌ و له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مموان ئه‌نجام ده‌درێت. یه‌که‌م ڕۆژی خوێندنی ئه‌مساڵه‌ له‌ 28.08.2011 ده‌بێت. بۆ زانینی زیاتر هاوپێچ بخوێننه‌وه‌ یان په‌یوه‌ندی به‌ یه‌ک له‌م ته‌لیفۆنانه‌ بکه‌ن
01797863353، 015776474584

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرگه‌ی کانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست