<

ئاکامی گوتارەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان بە کوێ گەیشت

09/07/2012, 12:00 (GMT+1)


ئەمجارەشیان بە پێویستمان زانی شرۆڤەی چەند خاڵێك بکەین سەبارەت بە ناکۆکیەکانی حکومەتی ناوەنی عێراق و هەرێمی کوردستان ،بەڵێ هەروەك هەموو لاێك ئاگادارن قەیرانی ناکۆکیەکانی حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندەنەکانی جیهاندا بازاریان گەرم کردوە و ڕۆژانە بە دەیان گوتاری جۆراو جۆر لە لایان سەرجەم لەیانە سیاسیە جیاجیاکانی عێراقەوە لە لایان ڕاگیەنادنە کانەوە بڵاو دەکرێتەوە بە دە١٠یان گوتاری شێوەزار بە بێ ئەوەی هیچکام لەو گوتارانە جێگای ڕەزامەندی گەلانی ئازادی خوازی عێراق بن ، جیگای ئاماژەپێکراوە لە دوای ڕۆخانی ڕێژێمی بەعسەوە گەلانی ئازادی خوازی عێراق بەگشتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی چاوەڕێ هەزاران خەونوو خەیاڵ بون ئەو همەوو خەونوو خەیاڵانە کە بە ١٠یان ساڵ چاوەڕێیان دەکرد ڕۆژێك لە ڕۆژان و لەدوای ڕۆخانی ڕێژێمی بەعس بەجاوی خۆیان بیبینن نە هەردەم بە خەونوو خەیاڵ، بەڵام لێرەدا پێویستە زیاتر شرۆڤەی ڕاستیەکان بکەین
لە درێژەی سەرهەڵدانی ئەوقەیرانەسیاسیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هەڵیداو بەتایبەتی لە عێراق ڕۆژانە لە ڕێگای حیزبو لایانە سیاسیەکانەوە کە بەسەر گەلانی ئازادی خوازانی عێراقەوە بەناوی دیمۆکراسی و ئازادی و یەکسانیەوە بازرگانی بەو گەلە مەزڵوموو بێتاوانە چەوساوەیەدەکەن و تەنانەت وشەی دیمۆکراسی و ئازادی و یەکسانی شیان ناشیرین کردوە و دانیش بەوەدا نانێن کە بڵێن خۆ ئێمە دیکتاتۆرمان لەسەر کار لابرد ئەی بۆ ئێمە شوێنی دیکتاتۆرەکانمان گرتوەتەوە ، لە سەرهەڵدانی ئەوقەیرانەسیاسیە کە ئەمڕۆ لە عێراق هەڵیداوەو بەتایبەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی ناوەدی ڕۆژانە بەرام بەر بە یەکتری گوتارو بەکار هێنانی شێوەزاری ئەو گوتارانە کە دورن لە چوارچێوەی پرنسیبەکانی سیاسی ئیخلاقی ،
هەروەك هەموو لاێك ئاگادارن لە نەورۆزی ئەمساڵد ا لە پەیامێکی نەورۆزی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی وەکوو مژدەێك ئاڕاستەی گەلەی ئازادی خوازی باشوری کوردستانی کردوو تیایدا باسی ئەوەی کرد کە گوایا ئەگەر بە زوترین کات حکومەتی ناوەند پابەندی دەستوری عێراقی و یاسا نێودەوڵەتیەکان نەبێت ئەوا ئەوکات ئێمە بڕیاری جارەنوسی کوردستان ئاڕاستەی گەل دەکەین بە کۆتای هێنانی ئەو ناکۆکیانە بۆ هەمێشە، مەبەستی سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا ئەوە بوو کە گوایا ئێمەی گەلی کورد سەربەخۆی خۆمان ڕا ئەگێنین وەکوو دەوڵەتێکی کوردی ، هەر لە دریژەی پەیامەکەی مەسعود بارزانی کە وەکوو مژدەێك ئاڕاستەی گەلی کوردی کەرد لە باشوری کوردستان نا ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر مالیکی بە سەرهەڵدانەوەی دیکتاتۆرێکی نوێ وەسفی دەکات...ئەم پەیامە نەورۆزیەی سەرۆکی هەرێم کاری گەری زیاتری هەبوو لەسەر ناکۆکیەکانی حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بوو بەهۆی توڕەبونی مالیکی کە لە ئێستادا سەرۆك وەزیرانی عێراقە ، پەیامە نەورۆزیەکەی مەسعود بارزانی قەیرانە سیاسیە ئاڵۆزیەکەی عێراقی زیاتر دەنگۆی بەخۆیەوە بینی ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوامە ، هەر لەدوای دەرکەوتنی پەیامە نەورۆزیەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین گوتاری جیاوازی لێکەوتەوە لەلایان سەرجەم لایانە سیاسیەکانی عێراق بەگستی مالیکی و حیزبەکەی بەتایبەتی وەکوو وەڵامێك بەرامبەر بە پەیامەکی مەسعود بارزانی ئاڕاستە کرا، هەر لە درێژەی ئەو ناکۆکیانە کەسەری هەڵدا مالیکی بە پەلە کەوتە خۆی و دەستی کرد بە داڕشتنی چەندین پیلانی جیاواز بۆ لاوز کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێرش کردن بۆ سەر خاکی کوردستان هەتا ئێستاش بەردەوامە لە جی بەجیکردنی پیلانە کانی یەكێك لەو پیلانانە کە لە ئێستادا خەریکە ئەنجامەکەی بەدەست دێنێت ئەویش ئەوەیە لە هەوڵی ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامێکدایە لە گەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە کڕێنی(٣٦) فڕۆکەی جەنگی جۆری (ف ١٦) کە بە ترسناکترین هێزی ئاسمانی ناو ئەبرێت فڕۆکەی(ف١٦)، مەبەست لە پەلەکردنی مالیکی بۆ جێبەجێکردنی یەکێك لە پیلانەکانی کە ئەویش کڕینی ئەو فڕۆکانیە بۆ هیرشکردن بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان کە لە هەر کاتێكدا بە پێویستی بزانێت وەکوو کارتێکی ئامادەباش ئەو هێزە ئاسمانیە بەکاری بێنێت ، بەهای هەریەکە لەو فڕۆکە(ف١٦) شانزانە بەهاکەی دەکاتە (٩٠٠٠ملیۆن دۆلار)،گومانیش لەوەدانیە کە ئەویش خوێنی گەلانی ئازادی خوازی عێراقە خوێنی ١٠٠دان منداڵی بێنازە کە ڕۆژانە لەبەر نەبونی هیچ پرۆژە و یاساێکی خزمەتگوزاری لەسەرجادەکان خەریکی دەست فرۆشین ..خوێنی بە ١٠٠دان خانەوادەی شەهیدەکانە کە ئێستا منداڵەکانیان هەر چەرکە چاوەڕێی باوکیانن دەرگای ماڵەکانیان بکەنوەو بیان بینن ...خوێنی بە ١٠٠٠هەزاران دایکانن کە ڕۆڵەی شیرینیان لە پێناو بەدەست هێنانی ئازادی و یەکسانی گیانیان فیدا کردوە ...خوێنی بە ١٠٠٠هەزاران هاوسەری شەهیدن کە مێردەکانیان لە پێناو پاراستنی سەروەریەکانوو نیشتیمانەکەیان ڕۆژانە بەدەستی تیرۆریستەکان ئەکرێنە قوربانی بەرژەوەندیەکان
هەر لە درێژەی پیلانەکانی مالیکی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە ئامارێکی فەرمیدا تیایدا هاتوە هێزی سوپای عێراقی لە ئێستادا ژمارەیان گەیشتوەتە (٥٠٠)هەزار سەرباز لە ناویاندا لە ٧٠% شیعەن لە ٢٥% سوننەو بەتەنها لە ٥% کوردە، لەهەمان کاتیشدا سەرجەم ئەم سوپایە لە ژێر فەرمانی مالیکیدان ئەوش پێمان ئەڵێت مەترسیەکان ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتر دەبن بۆ هەر چەشنە هێرشێك لە لایان حکومەتی ناوەندەوە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ، بە بڕوای من هێرش کردنی حکومەتی ناوەند بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە دوری نازانم و بە سەیریشی نازانم هەربۆیە وەڵامەکەی لە درێژەدا شرۆڤەی دەکەم....ئێمە دەپرسین حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی ئەو هەموو سەروەت و سامانەو بودجەی لە ١٧% کەی گەلی ئازادی خوازی هەریمی کوردستان کە ساڵانە دێتە خەزێنەی پەرلەمانی کوردستان بۆ کوێ دەچێ چی بەسەر دێت لە چ کونە ئەشکەوتێکدا حەشاردەدرێت و ...پەرلەمانی کوردستان لە دوای پڕۆسەی ئازادی ٢٠٠٣وە لەناوچونی بەعسی دیکتاتۆرو بەدیهێنانی ئاواتەکانی هەردوو پارتە دەسەڵاتدارەکە، گەلی ئازادیخوازی هەریمی کوردستان ئەپرسن لە دوو پارتە دەسەڵات دارەکە توانیوتانە چیبکەن تا ئێستا چەند کارخانەو پڕۆژەی جۆراو جۆرو چەند فڕۆکەی(ف١٦)تان کڕیوە بۆ پاراستنی سەروەریەکانی خاکی کوردستان چەند تۆپوو تانکو چەند هەزار ئەسڵەحەی مۆهیماتتان کریوە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان چ کاتێك سوپاێکی هاوبەشتان پێکهێناوە بۆ بەرگری کردن لە نیشتیمانی پیرۆز، یان گەلی ئازادیخوازی هەرێمی کوردستان دەپرسن نەخێر بە پێچەوانەوە ئەو خەونوو خەیاڵانە کە گەلی کورد لە باشوری کوردستان بە ١٠٠دان ساڵ چاوەڕێیی دەکرد ئەمڕۆ هەموو ئەو خەونو خەیاڵانە بەتەنها بۆ بنەماڵەی دەسەڵات بەدەستەکان بەدی هاتوە،.. گەلی ئازادیخوازی کورد لە باشوری کوردستان هاوار ئەکەن و ئەڵێن ئێمە کە بە ١٠٠دان ساڵە خەونی جۆراو جۆرمان دەبینی و بە ١٠٠٠هەزاران ڕۆڵەی شەهیدمان لە پێناوە بەدەست هێنانی ئازادی و دیمۆکراسی و یەکسانی و پاراستنی نیشتیمانەکەمان کردە قوربانی کە چی زۆر زۆر بەداخێکی بێکۆتای هەموو خەونەکانمان بە پێچەوانەوە بوو تەنانەت پەروەردگاریش لێمان بێ ئاگایەو نایەت بەهانامانەوە دەنگەکانمان لە بەردەم دەرگاکانی ئاسماندا ڕێگەیان لێگیراوەو دەرگاکان ناکرێنەوە ، گەلی ئازادیخوازی کورد لە هەرێمی کوردستان ڕژانە لەگەڵ ئەستێرەکاندا بەشەڕدێن و هاواردەکەن ڕێگەمان پێبدەن با لەدەرگاکانی ئاسماندا هاوارەکانمان بگاتە لای گەردون بەڵام تەنانەت ئەستێرەکانیش وەڵامی گەلی ئازادیخواز نادەنەوەو بەگەلی ئازادیخوازی باشوری کوردستان ئەڵێن دەرگاکانی گەردون بەتەنها بۆ هەردوو پارتی دەسەڵاتدار دەکرێنەوەو بۆ ئێوە ناکرێنەوە
ئێمە دەپرسین لە هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان باشە هەموو ئەو گوتارانە کا سەبارەت بە دەوڵەتی کوردی ئاڕاستەی گەلی کوردی دەکەن لە باشوری کوردستان بە کام پڕۆژەو پرۆگرامەوە بەکام پیلانو ئەساسنامەوە بەکام سوپای هاوبەشەوە بەکام چاکسازی و تەبایەتیەوە بەکام ئازادی و دیمۆکراسیەوە ، گەلی ئازادی خوازی باشوری کوردستان لە هاوارێکی بێپایاندا بە هەردوو پارتی دەسەڵاتدار ئەڵێن پێش هەموو شتێك جارێ لە ئێستادا پێویستە تەدریس بکەن بۆ تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی دیمۆکراسی ئازادی و یەکسانی مافی مرۆڤەکان و داتپەوەری دواتر ئەگەر کرا وشەی دیکتاتۆری نرخەکەی زۆر بەهای لەسەر دانەنێن ، ئەوکات کاریش بکرێت بۆ فیدراڵی لەدوای تێپەر بونی چەند دەهەێك ئەو کات جیلێکی نوێ ئایدۆلۆژیاێکی نوێ سیاسەتێکی نوی بڕیار لەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی دەوڵەتێك دەدات
9/7/2012
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست