لە (بەختیار سەعید)ەوە بۆ سایتى كوردستان پۆست و رۆژنامەنووسە بەكرێگیراوەكان
30/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر چی زۆر دانم بە خۆما گرت بۆ ئەوەى وەڵامى ئەو سایتە (كوردستان پۆست) و كەسانەى كە دژى من ئەنوسن و تۆمەتم بۆ دروست ئەكەن وەڵام نەدەمەوە بەڵام دیارە نە ئەم رۆژنامەنوسانە و نە ئەو سایتەش لە هەڵبەستنى درۆ و بوختان ناوەستن.
دیارە دواى ئەوەى لە رادیۆی گۆڕان رەخنەم لە یەكێتى و پارتى گرت بۆ شەوەكەى سەیارەكەمیان سوتاند و لەسەرەتادا پێم وابوو كارى دوو دەزگا ئەمنیەكەى یەكێتى و پارتیە بەڵام دەركەوت كە ئەمە دەستى چەند كەسانێكى كۆنى ناو دەزگاى زانیاریە كە ئێستا لە ناو یەكێتى نەماونر ئەیانەوێ لەم نێوەدا یاریەكى مخابەراتى بكەن.
سەبارەت بە قەرەبوو كردنەوەكەش سوپاسی دەزگاى ستاندەر دەكەم كە كە چەند رۆژنامەنوسێك پەیامێكیان ئاراستەى كاك نێچیرڤان بارزانى كردبوو و بەندەش چووە خزمەت كاك نێچیر و بە بڕی 6 دەفتەر دۆلار قەرەبوو كرایەوە ئەمەش بە كارێكى ئاسایی دەزانم ئەم پارەیە پارەى میللەتە و لە گیرفانى كەس دەرنەهاتووە.

دەمێنێ بڵێم كە من داوای یاسایی لەسەر كەمال جەمال مختار و مستەفاى حەسەن گەورەو كەیوان سەعید و هەموو ئەو جاش قەڵەم و جاسوسانە تۆمار دەكەم كە ویستویانە تۆمەتم بۆ دروست بكەن .
وێرای ئەمانەش من ئێستاش ئەیڵێم نكۆڵی لەوە ناكەم كە پارتى بوومە و هاوكارى دەزگاى پاراستنیشم كردووە چونكە لەپێناو بەهانەتەوەییەكان بووە و پیرۆزتریشە لەو كارانەى كە ئێوە دەیكەن و دەبنە مەقاشی دەستى دەزگا مخابەراتیەكانى ئیقلیمى.
موستهفای حهسهنه گهوره: ناسح عهبدولڕهحیم بهختیار سهعید ناناسێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









