موراد قه‌ره‌یلان: له‌سێداره‌دان چاره‌سه‌ر نییه
26/12/2010, 12:00 (GMT+1)

قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌گه‌ر سزای له سێداره‌دان جارێکی دیکه پێک بێن، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که قۆناغی بێچالاکی کۆتایی پێبێت‌و وشیاریه‌کی به‌و شێوه‌یه‌ی دا:"
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و سزایانه پێكبێنێ، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که زیان به قۆناغی بێچالاکی بگه‌یه‌نێ. بۆیه ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌و مه‌ترسیداره.
سیاسه‌تی ئێران که له پێناو رازی کردنی تورکیادا گرتوویه‌ته به‌ر جه‌وانانی کورد ده‌کاته قوربانی. ئه‌وه‌ش شایانی رێز نییه. کۆماری ئیسلامی ئێران نابێ هه‌ڵه‌یه‌کی به‌وشێوه‌یه بکات. ئه‌گه‌ر هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵای له‌تیفی په‌ژاکی راست بێت، ئه‌وه هه‌م زیان به ئێران ده‌گه‌یه‌نێ و هه‌م زیان به کوردان ده‌گه‌یه‌نێت.
گه‌لی کورد له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی له‌سێداره‌دان و گوشار هه‌نگاوێک پاشه‌کشێ ناکات. گه‌لی کوردی وڵاتپارێز له‌سێداره‌دانی پێشه‌نگانی خۆی وه‌ک هێرشێک له به‌رامبه‌ر خۆی ده‌بینێت و ده‌زانێت چۆنخاوهنداریهتیان لێ ده‌کات.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یلان داوای له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران کرد، هه‌ڵه‌ی له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی ببینن و بانگه‌وازیه‌کی به‌و شێوه‌یه‌ی لێ کردن:
من ده‌مهه‌وێ کاربه‌ده‌ستانی به‌رێزی ده‌وڵه‌تی ئێران بڕیاری هه‌ڵه‌ی له سێداره‌دانی حه‌بیب ببینن و ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. بانگه‌وازیان لێ ده‌که‌م له جیاتی پێکهێنانی ئه‌و سزایه که ده‌بێته هۆی قووڵ کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌کانی ئێستا ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنه‌وه و له‌گه‌ڵ پێشه‌نگانی سیاسی گه‌لی کورد سیاسه‌تێکی دۆستانه بگرنه به‌ر. گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێکی دووژمنکارانه له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌ر زیاتر زیانێ وێده‌که‌وێ، هه‌ر بۆیه پێویسته ده‌وڵه‌تی ئێران جارێکی‌تر سیاسه‌ته‌که‌ی خۆی ڕه‌چاو بکاته‌وه و جه‌وانانی کورد له سێداره نه‌دات. ئه‌گه‌ر وانه‌بێت پێویسته بزانرێت ئه‌و سیاسه‌ته رێگا له به‌رده‌م دووژمنایه‌تیه‌کی جددی ده‌کاته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









