د. فایەق گوڵپی پهلهی کرد دهبوو بۆ بهردهبارانکردن بچوایه، نهک بۆ زیارهت
18/05/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆیه بۆ چەواشەكردنی خەڵك وتارێكی لە سایتی كوردستانپۆستدا لە ژێر ناونیشانی"بەرهەمى سەردانەكەمان بۆ لاى سەرۆكى هەرێم!" نووسیوە و چەند خاڵێكی ناواقیعی ریزكردووە، ئەیەوێت بەو شێوەیە پاساو بۆ ئەو شكستە سیاسییهکهی خۆی بهێنێتەوە، بەڵام دڵنیای دەكەمەوە كە خەڵك بەو چەواشەكاریەی بهڕێزیان هەڵناخەڵەتێت، چونكە كۆمەڵگای كوردی چاوی كردۆتەوە راستییەكانی لە رێگای كلیكێکەوە بۆ ئاشكرا دەبێت.
لێرهدا من له د. فایەق گوڵپی دەپرسم: بۆ دەبێت مەسعود بارزانی بە قسەی خۆت و هاوڕیەكانت بكات، كە لەو ماوەیە سەردانیتان كرد؟ هەرچەندە ئێوە مافی ئەوەشتان نییە نوێنەرایەتی كەمترین خەڵكی ناڕازی كوردستان بكەن.
ئایا بۆ مەسعود بارزانی بە قسەی سێ لایەنی ئۆپۆزسێون ناكات، كە لە پەرلەمانی كوردستان و عێراقیشدا نوێنەرایەتی زیاتر لە ملێونێك خەڵك دەكەن؟! له کاتێکدا ئهو سێ لایهنه ئۆپۆزیسیۆنه قورساییان له ئێوه زیاتره، ئێوه کێن؟ مهسعود بارزانی گوێتان لێ بگرێت؟ لێرهدا دیسان : ئەو خاڵانەی تۆ باسی لێوە دەكەیت و بە قەولی خۆتان بە هۆی ئێوەوە جێبەجێكراوە، ئایا ئەوە هەموو داخوازیەكانی سەرای ئازادی كوردستان بوون؟ یان داواكاری شەقام دەست لە كاركێشانەوەی هەرسێ سەرۆكایهتییەكە بوو و بەو سەرۆكەیشەوە كە دڵتان پێی خۆشكردووە؟ لە خوتو خۆڕای رێگاتان بە خۆتاندا بە ناوی شەقامەوە سەرادنی بكەن، ئهو شەقامهی جگە لە مرۆڤكوژەكانی دەسەڵات، ئهمڕۆ هیچ دەنگێكی ناڕازی لێنەماوە تا ئێوە بە ناوی ئەوانەوە لێدوان و سەردانی سهرۆکی پیاوکوژهکانی 17 شوباتی خوێناویی بكەن.
د. فایەق، ئێوه سەلمانتان سەردانیكردنتان بۆ لای مەسعود بارزانیی بۆ ئەوە بوو، که لەگەڵ هاوڕێکانتا حیزبێكی كارتۆنی لە باشوردا دروست بكەیت و ببنە بارگرانیكی تر بە سەر خەڵكی داماو و خێر لەخۆ نەدیوی كوردستان، لێ من ناڵێم ئێوە مافی ئەوەتان نییە حیزبی سیاسی دروست بكەن و تموحی سیاسیتان نەبێت، بەڵكو دەڵێین ئێوە بۆتان نییە بە ناوی شەقامەوە قسە بكەن ولەژێر سێبەری جامانە سورەكەی مەسعود بارزانی داردەستی داگیركەرانی كوردستاندا كۆببنەوە و پێشتان وابێت ئێوە نوێنەری خەڵكی ناڕازین و بە گرانیش بە خەڵكی بفرۆشنەوە، ئێوە مافێكی سروشتی خۆتانە حیزبی سیاسی دروست بكەن وبچنە لای بەرپرسانی یەكێتی پارتی و كۆببنەوە. بەڵام مافی ئەوتان نیە خۆڵمان لە چاو بكەن و پێتان وابێت مەسعود بارزانی چاكخوازە و بە قسەی ئێوە گوێ لە شەقام دەگرێت، بەڵكو بارزانی دەبێت لە خۆی و دەور وبەرهكەیەوە دەست بە چاك سازی بكات و سیستەمی سیاسی لە كوردستاندا بگوڕدرێت، نەوەك بەلابردنی چەند كۆیلەیهك و هینانە پێشەوەی چەند كویلەیەكی تری حیزبی ناوبنرێت چاكسازی، مەسعود بارزانی وەفای بۆ قسەكانی خۆی نییە كە لە ئیتاڵیا بە رۆژنامەیكی ئیتاڵی راگەیاندبوو كە 50 هەزار كەس لە كوردستان داوای دەست لە كاركێشانەوەی لێبكەن، دەست لەكار دەكێشێتەوە، بەڵام 50 هەزار ئیمزا زیاتر كۆكرایەوە و بارزانی دەستیشی لە كار نەكێشایەوە.
ئیستا ئێمه زانیمان کهوا له سویسراوه حاجییهک گهڕایهوه و چووه سهری رهش و حهجێکی تری کرد،من چاوهڕیی ئهوه نهبووم تۆ لهگهڵ ئهو حاجییهدا ئهو زیارهته بکهیت، دهبوو خۆت رابگرتایه له دوای راپهڕین و راماڵینی ئهمانه بهردهبارانی سهری رهشت بکردایه، خۆ حهجکردن بهردبارانکردنی شهیتانیشی تێدایه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









