بەڵتەكچیەكانى گۆڕان و مەیدانى ئازادى
28/02/2011, 12:00 (GMT+1)

پاش ئەوەى فارووق رەفیق و چەندان كەسایەتى رۆشنبیر و سیاسەتمەدارى چەپ و نەتەوەیى لە مەیدانى ئازادى لە ناو ئاپۆراى خۆپیشاندەراندا یەكتریان ناسى،بڕیارى پێكهێنانى ئەنجوومەنى مەیدانى ئازادیان دا،ئامانج لە پێكهێنانى ئەو ئەنجوومەنە، رێكخستنى كاروبارى چالاكیەكانى مەیدانى ئاازدى بوو،كۆكردنەوە و گەڵالە كردنى داواكاریەكانى خەڵكى كوردستان بوو.كاتێك سەرانى بزووتنەوەى گۆاران بینیان وا كۆمەڵە خەڵكێك لە دەرەوەى ئیرادەى ئەوانەوە خۆیان رێكخستووە و كاروبارى خەڵكى ئازادیخواز بەرێوەدەبەن،كاتێك بینیان وا خەریكە هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى راستەقینە لە هەناوى خەڵكى كوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت،خۆشیان ناوێرن بچنە ناو چالاكیەكانى خەڵكى كوردستانەوە و خۆیان وەك پشتیوانى تێكۆشانى خەڵك نیشانبدەن،هەست بە پووكانەوەى خۆیان دەكەن،بۆیە لە باتى هاوكارى و پتشیوانى بۆ ئەنجوومەنى مەیدانى ئازادى،دەسەڵات ئاسا كەوتنە درووستكردنى ئاستەنگى بۆ چالاكوانانى ئەنجوومەنى مەیدانى ئازادى.بۆ ئەم مەبەستە هەڵسووراوى بزووتنەوەى گۆران ئارام شێخ محەمەد چەند کهسێکی وەك ئیسماعیل و دكتور ئالان ناوێكەوە راستكردەوە،كارى سەرەكى ئارام و ئەم دوو كەسە دووبەرەكى نانەوە بوو لە ناو گرووپەكانى ئەنجوومەندا، سووكایەتیپێكردنى ئەنجوومەن و تاكە چالاكەكانى ئەنجوومەنەكە بوو،دكتور ئالان كە نە دكتۆرە و نە ئالانە،لە ماوەى دوو رۆژى رابوردوودا بە تەوجیهاتى ئارامى شێخ محەمەد ئیهانەى هەر هەموو چالاكوانەكانى ئەنجوومەنى مەیدانى ئازادى كردووە،بەڵام پیلانە تێكدەریەكانى گۆران لە بەرامبەر پشوودرێژى و ئیرادەى ئەندامانى ئەنجوومەندا كاریگەرى نەبوو.ئەم هەڵوێستە گێرەشێوێنیەى سەرانى بزووتنەوەى گۆران بەرامبەر بە تێكۆشەرانى مەیدانى ئازادى، جەوهەرى دەسەڵاتپەرستى و خۆپەرستى سەرانى بزووتنەوەكەى ئاشكرا كردو ئەو راستیە بۆ خەڵك ئاشكرا بوو كە بزووتنەوەى گۆڕان یەكێتیەكى تووڕەیەوە نەگۆڕاوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









