<

بەرهەمى سەردانەكانى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى و وەڵامێك بۆ فایەق محەمەد گوڵپى ..

17/05/2011, 12:00 (GMT+1)
هاوڵاتیەكى خۆپیشاندەر



پێش هەموو شتێك ئیوە بە ئەنجومەنى كاتى خۆپیشاندان نازانین و ئەوەى كە كردوشتانە لە پیناو بەرژەوەندى دەسەلاتدایە ، ئەمەش پێویستى بە دیكۆمێنت نیە و وابزانم ئەو خاڵانەى خۆتان نوسیوتانە شایەتى ئەوە ئەدات چەند خزمەت بەدەسەلات و پیاوكوژان ئەكەن ..

ئەمە ئەو خاڵانەیە كە بەبەرهەمتان زانیوە لاى ئێمەى خۆپیشاندەر نە بەرهەمە نە  هیچ .
. یەك لە داواكاریەكانى وەفدى ئەنجومەن، كشانەوەى هێزە سەربازیەكانى ناو شار و شارۆچكەكانى هەرێم بو بۆ دەروەى شارو شارۆچكەكان،ئەو داواكاریەى خەڵكى نارازى كوردستان پاش چەند رۆژێك جێبەجێكرا و،هێزە سەربازیەكان شار و شارۆچكەكانیان بەجێهێشت.
2. لەو رۆژەوە سەردانى سەرۆكى هەرێممان كردوە،هەوڵدان بۆ دەستگیركردنى چالاكوانانى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى كۆتایى هاتوە.
3. یەك لە داوكاریە هەنوكەییەكانى خەڵكى نارازى هەرێمى كوردستان،دەستگیركردن و دادگاییكردنى بكوژانى شەهیدانى رۆژى 17-شوبات و رۆژانى دوایی بو كە ئێمە جارێكى تر رۆژى 9-5 گەیاندمانەوە سەرۆكى هەرێم،ئەم ئێوارەیە كەناڵەكانى راگەیاندنى هەرێمى كوردستان ئەو هەوالەیان بڵاوكردەوە كە دادوەرى لێكۆڵینەوەى دادگاى سلێمانى لە سەر كەیسى شەهید سوركێو وشەهید شێرزاد ،عەمید ئاسۆ شێخ تەهاى بە مەبەستى لێكۆلینەوە تا رۆژى 25-5 دەستگیركردوە،عەمید ئاسۆ سەرپەرشتى ئەو مەفرەزەیەى دەكرد كە رۆژى 19-2سوركێو و شێرزادى لەبەردەمى نەخۆشخانەى سلێمانى ئەهلى لە شەقامى خانەقا شەهیدكرد.
4. لە چوارچێوەى دورخستنەوەى بەرپرسە گەندەڵەكانى هەرێمى كوردستان،هەر ئەمرۆ دكتۆر نورى عوسمانى بەرێوەرى دیوانى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران،لە سەر كارەكەى لادرا.

دكتۆر فائیق محەمەد گوڵپى ئەندامى ئەنجومەنى مەیدانى

ئازادى كوردستان 16-5-2011

بەلام ئێمە وەك هاولاتیان و خۆپیشاندەرى خۆرسكانە بە بەرهەمە رازى نین لەبەر ئەم خالانە

1 هێزەكان هەروەكو خۆیان ماونەتەو ە و بەڵام بەجلى مەدەنیەوە عوزر لە قەباعەت خراپتر .
2 - نەخێر رۆژانە تا ئیستاش لە گرتن و كوشتن كۆتایى نەهاتوە بە نمونە (سۆران عومەر و ئەحمەد میرە و ڕێپۆرتەرەكەى لڤین) ئێستاشى لەسەر بێت .

3 تا ئێستاش شەوانە تەقە لەشارى سلێمانى دەبیسترێت و بەیانى هەواڵَى كوشتنى كەسێك ئەبیستیت . ئەوە نەبێت رۆژنامەكانیش بوێرن بڵاوى بكەنەوە , ئەو كەسەى كە تەقەى كردووە چەند تاوانبارە ئەوندەش سەركردەكانیشیان تاوانبارە چونكە بە ئەمرى مونكیرى ئەوان گەنجى ئەم شارەیان كوشت .

4 ئەبێت هەردوو سەرۆك خۆیان بڕۆن خۆیان دوور بخەنەوە لە كوردستان پێش دام و دەستەكەى . چونكە دزى و گەندەڵى بەبێ ئاگایى سەركردەوە ناكرێت .

ببورن ئێوە خاڵیًكتان بیر چوە كە ئەبوو دەسنیشانتان بكردیایە كە بەرهەمى چونەكەتان بووە ئەویش ماچ کردنی  ئەو سەرۆكەى دەستى بەخوێنى هەموومان سور بوو ئەگەر بمێننەوە سورتریش ئەبێت .

خۆپیشاندەرێك بە ئامادەبوونى 10 كەس لە خۆپیشاندەرانى ترى سەراى ئازادى
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست