خیانەتی ٣١ی ئاب لای بنەماڵەی بارزانی بۆتە کەلتور
31/08/2016, 21:33 (GMT+1)

لەبەرنامەی ئەم ئێوارەی ڤییەردا، لە دانیمارکەوە موستەفا حەسەنگەورەMustafa Hassan Gawra پێشمەرگەی دێرین و چاودێری سیاسی، لەسەر خیانەتی 31 ئاب و هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئەو خیانەتە و بەردەوامیدان بەکلتوری خیانەت لەلایەن پارتی دیوکراتی کوردستانەوە، بەشدار بوو و وتی:
پیرۆزبایی 31ی ئاب لە پارتی و پارتیەکان دەکەم، چونکە ئەوان شانازی پێوە دەکەن، پاساویشیان بۆ ئەوەی گوایا هێنانی هێزی ئێرانی بووە لەلایەن یەکیەتیەوە. بەلام ئەو پاساوانە بێ بنەمان و بەخۆی پارتی بۆ خیانەت دروست بووە، بۆ ئەوە دروست بووە تا 31 ئاب،شنگال بدات بەدەستەوە، ئاشبتاڵ بکات، خەندەک دژی ڕۆژئاوای کوردستان لێ بدات و ڕۆژانە خیانەت بکات.
موستەفا حەسەنگەورە، ڕەخنەشی لە یەکێتی و گۆڕان و حزبە ئیسلامیەکان و خەڵکی کوردستان گرت، کە لەبەرامبەر خیانەتەکانی پارتی هەڵوێستی جدیان نەبووە و حزبەکان بەتایبەتی یەکێتی نیشتمانی هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی هەیە، بۆیە هەموومان بەرپرسیارین.
حەسەنگەوەرە وتیشی:
پارتی لەسەرەتا بۆ دژایەتیکردنی دۆزی کورد دروستبووە، هەتا پارتی بمێنێ خیانەت لە پرسی کورد نابرێت، دەبێت خەڵک و حزبەکانی کوردستان شەڕی یەکلاکەرەوە لەگەڵ پارتی بکەن،وەک دەوڵەتێکی داگیرکەر مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و دەبێت وەک حزبی بەعس ڕیشەکێش بکرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان












