قاسم سلێمانی: وشه‌ی مام پڕ به باڵای مام جه‌لال بوو
10/10/2017, 12:27 (GMT+1)

کوردستانپۆست: کە دوژمن و داگیرکەرانی کورد، ئاوا ستایشی سەرانی کورد دەکەن، دەبێت کەللەمان ئەوەندەی تێدا بێت و بیربکەینەوە بپرسین بۆ؟
(بۆ) لێرەدا پرسیارێک و مانایەکی گەورەیە، دەبێت زۆر وەڵام لە مێشکماندا دروست بکات! ئەوانەی مێشکیان نییە پێویست ناکات بیربکەنەوە، با ئەو ئەرکە بسپێرن بە فرمێسکی چاویان، شین و شەپۆر بۆ مردنی تالەبانی بکەن.
(بۆ) لێرەدا پرسیارێک و مانایەکی گەورەیە، دەبێت زۆر وەڵام لە مێشکماندا دروست بکات! ئەوانەی مێشکیان نییە پێویست ناکات بیربکەنەوە، با ئەو ئەرکە بسپێرن بە فرمێسکی چاویان، شین و شەپۆر بۆ مردنی تالەبانی بکەن.
---------------------------------
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رله‌شكه‌ر سوله‌یمانی
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رله‌شكه‌ر سوله‌یمانی
هه‌واڵی كۆچی دواییی خه‌باتگێڕی ماندوونه‌ناس، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، جه‌نابی جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌ك هه‌ر گه‌لی موسڵمانی عیراق، به‌ڵكوو هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی تووشی غه‌م و په‌ژاره كرد.
كۆچی دواییی كه‌سایه‌تییێكی خه‌باتگێڕ كه شه‌ست ساڵ له پێناوی ئازادیی گه‌لی عیراق له عه‌ره‌ب، كورد، توركمان، شیعه، سوننه، مه‌سیحی و ئێزدی خه‌باتی كرد، ئه‌و كه‌ڵه پیاوه‌ی كه ده‌سته‌واژه‌ی "مام" به‌ڕاست پڕ به باڵای بوو. كهسایهتییێك كه به‌رده‌وام سه‌نگه‌ری خه‌باتی ده‌كرده سه‌نگه‌ری به‌رگری له شیعه، سوننه، كورد و عه‌ره‌ب.
گه‌وره‌ییی ئه‌م پیاوه مه‌زنه هێشتاكه له نێو گه‌لی عێراق به نه‌ناسراوی ماوه‌ته‌وه و له كوردستانی عێراقیشدا به‌و چه‌شنه‌ی كه شایه‌نیه‌تی، ده‌رفه‌تی ناساندن و ناسینی ئه‌م كه‌سایه‌تییه دیاره، نه‌ڕه‌خسا.
تاڵه‌بانی ئه‌و پیاوه مه‌زنه بوو كه وه‌رگرتنی بهرپرسیارێتییهكان هیچی له گه‌وره‌ییی ئه‌و زیاد نه‌كرد، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه "مام" بوو كه بایه‌خی ئه‌به‌خشی به پۆست و پله و پایه‌كان. كهسایهتییێك كه به‌ردوام گه‌لی عێراقی له ململانێ و دووبه‌ره‌كی و قه‌یرانه‌كان ڕزگار كرد و پاراست.
ئه‌م خه‌م و په‌ژاره‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق زیاتر له دیكه‌ی پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق قورسه و به باشی له‌وه تێده‌گه‌ن كه تاڵه‌بانیی مه‌زن به چ شاره‌زایی و حیكمهتێكهوه هاوكات له‌گه‌ڵ مافی دیكه‌ی گه‌لی عێراق، مافی خه‌ڵكی كوردستانی عێراقی له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی ئه‌و وڵاته‌دا چه‌سپاند و جێگیری كرد.
كه‌سایه‌تییێكی گه‌وره كه به‌رده‌وام سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌ییی عێراقی مه‌به‌ست بوو و باوه‌ڕی به‌وه بوو كه مافی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مهزهبییهكانی عێراق ده‌بێ له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی یه‌كگرتوو له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی دانی پێدا بنرێت و بچه‌سپێت.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكوومه‌تی ئێستای عێراق كه تابلۆیێكه له به‌شداریی هه‌موو ئیتنیك و مه‌زه‌به جیاواهكانی عێراق، نموونه‌یێكی زه‌ق له حیكمه‌تی ئه‌و پیاوه مه‌زنه و ئه‌و پێشمه‌رگه ماندوونه‌ناسه پیشان ده‌دات كه به ژیری و یارمه‌تیی دیكه‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراق، به باشی داڕێژران و پێكهێنران.
تاڵه‌بانیی مه‌زن له ستراتیژیی خۆیدا جیهانی ئیسلامی به په‌ناگه و وڵاتانی دراوسێ، به تاییبه‌ت كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به قووڵاییی ئه‌م ستراتیژییه داده‌نا و ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده‌ی له هه‌موو قه‌یران و ململانێكاندا به هێڵی سوور داده‌نا و لادانی تێدا نه‌بوو و هه‌میشه پارێزگاریی لێ ده‌كرد. به‌م پێیه، له سه‌رده‌می داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، سه‌ره‌ڕای تێبینی و هه‌ستیاریی زۆری داگیركه‌ران، تاڵه‌بانی گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر له‌سه‌ر ڕێگای له‌ناوبردنی پێوه‌ندیی ستراتیژیكی گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو و به لێهاتوویی و حیكمه‌تی تایبه‌تی خۆی، ئێرانی كرده پشتیوانی هه‌میشه‌ییی گه‌لی عێراق و خوازیاری به‌رده‌وامیی هه‌میشه‌ییی ئه‌م پێوه‌ندییه بوو و هه‌ر بۆیه كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به وڵاتی دووهه‌می خۆی ده‌زانی.
تاڵه‌بانی به‌بێ گوێدان و ئاوڕدانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی داگیركاریی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، به هۆی ده‌رك و تێگه‌یشتنی ورد له ڕاستییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌رده‌وام به‌رگریی له پێوه‌ندیی له‌پسان نه‌هاتووی دوو گه‌لی عێراق و ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه ده‌كرد.
یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌زنه ئه‌وه بوو كه ڕێگری ده‌كرد له ده‌ستێوه‌ردانی نه‌یارانی جیهانی ئیسلامی به تایبه‌ت ڕژێمی زایۆنی و قه‌ت شه‌رعیه‌تی به‌وان نه‌دا. تاڵه‌بانی یارمه‌تی زۆرێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی ئیسلامی له شیعه و سوننه دا و له گه‌شه‌سه‌ندنی جیهانی ئیسلامی به تایبه‌ت له ساحه‌ی عێراق ده‌وری سه‌ره‌كیی بینی.
تاڵه‌بانی خاوه‌نی ڕه‌وشت و ئاكاری تایبه‌تی ئیسلامی بوو و ئه‌مه‌ش ئه‌وی كردبووه كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن ڕێز بۆ هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كان و به‌رپرسان له ئاستی جیهاندا.
كتێبخانه‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی پڕ بوو له كتێبی ئیسلامی و سه‌رگوزه‌شته‌ی خه‌باتگێڕان، هه‌ر بۆیه تاڵه‌بانی وێڕای پێگه‌یشتوویی له مه‌كته‌بی ئیسلام و سوود بینین له ئه‌زموونی كه‌ڵه‌پیاوانی ئه‌م قوتانخانه‌یه كه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م مه‌كته‌به له ڕه‌وشت و ئاكاری به‌ڕێزیان ڕه‌نگی دابووه‌وه، به جوانی وانه‌ی له به‌سه‌رهاتی دیكه‌ی خه‌باتگێڕانی جیهانیش وه‌رگرتبوو و ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌و به‌ڕێزه‌ی كردبووه مه‌رجه‌عێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ملمانێیهكانی هه‌موو هۆز و قه‌وم و گرووپه جیاوازه‌كان.
ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌ڤاڵه ئازیز و كۆچكردووه له ناوماندا نه‌ماوه و هه‌ست به نه‌بوونی ئه‌و ده‌كرێت و قه‌یرانی ئێستاش له كوردستانی عێراقدا بۆ بۆشایی نه‌بوونی كه‌سایه‌تییێكی حه‌كیم و شاره‌زای هه‌موو هه‌لومه‌رجێك، وه‌ك خوالێخۆشبوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. كهسایهتییێك كه به‌رده‌وام نه‌ك هه‌ر نه‌كه‌وته داوی عاتیفه و ئیحساسه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی ده‌خسته سه‌ر ڕێڕه‌و و ناو چوارچێوه‌یێكی ژیرانه و لۆژیكی.
تاڵه‌بانی ته‌مه‌نی خۆی كرده قوربانیی گه‌لی عێراق و به ڕاستی ده‌بێ به‌ڕێزیان به شه‌هیدی ڕێی عێراق ناوببرێت.
خودای مه‌زن بیخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی بێ پایانی خۆی، ئه‌و كه مه‌رهه‌می برینه‌كانی گه‌لی عێراق له سه‌رده‌می حكوومه‌تی چه‌وسێنه‌ری به‌عس و ئاڵاهه‌ڵگری یه‌كگرتوویی و یه‌كپارچه‌ییی عێراق بوو.
تاڵه‌بانی قوتابخانه‌یێكی دامه‌زراند كه هیوادارین ده‌رچووانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه بگرنه به‌ر، ڕێبازێك كه ئه‌وی دیكه‌ی ده‌خسته پێش خۆی و خستنه پێشی یه‌كگرتوویی بوو له به‌رانبه‌ر دووبه‌ره‌كی و جیایی كاری، هه‌ڤیازیی مه‌نتیق به سه‌ر عاتیفه و ئه‌وله‌وییه‌ت دان به دراوسێ له به‌رانبه‌ر بیانی و سه‌رخستن و هه‌ڤیازی دان به ئیسلام له به‌رانبه‌ر كوفر و دانانی ئازادی له سه‌رووی داگیركاری و جه‌ختی له‌سه‌ر ڕه‌وایی دۆزی فه‌ڵه‌ستین له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ئیسرائیل. ئاماژه‌دان به دیكه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌زنه پێویستی به نووسینی چه‌ندین كتێبی گه‌وره‌یه.
خۆم له خه‌می له‌ده‌ستدانی ئه‌م پیاوه مه‌زنه و مامۆستا ئازاد و خه‌باتگێڕه و كهسایهتییێك كه ڕه‌وشتی به‌رزی ئیسلامی هه‌بوو، به تازیه‌بار ده‌زانم و سه‌ره‌خۆشیی ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌یه له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی تاڵه‌بانی و هاوژینه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی و دیكه‌ی سه‌ركرده‌كانی كوردستانی عێراق، به تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ده‌كه‌م و له خودای مه‌زن، بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵه خه‌باتگێڕه كۆچكردووه، داوای لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌حمه‌تی بێ پایان و بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاریشی سه‌بر به ئاوات ده‌خوازم.
سهرلهشكهری پاسدار قاسم سوله‌یمانی
پێنجشه‌ممه 13ی ڕه‌زبه‌ری 1396ی كۆچی هه‌تاوی
14ی موحه‌ڕه‌می 1439
![]() |
| قاسم سلێمانی و ئەحمەد نەژاد، گومان‌لێکراو بە بکوژی قاسملۆ و دۆستی تالەبانی (قاسملۆ، عەزیز موحەمەد، جەلال تالەبانی) |
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان






















