ئەو رەخنانەی بە پێویستی دەزانم لە پەشێوەکانی بگرم
21/04/2019, 16:50 (GMT+1)

پیشتر باوەرم وابوو رەخنە لە هەندێ حزبی وە ک پەکەکە یان کەسایەتیەکی وەک پەشیو نەگرین ،جونکە لەخەباتی سیاسی و مەدەنی پیویستمان بەوەیە جەند دەنگ و حزبێک بهێلینەوە ، تا تابلۆیە سیاسیەکە هەمووی لەبەرچاوی گەنج رەش نەکەین . بەلام هەست دەکەم هەلەین، چونکە ئەوانە هەر جوانیەکیان هەبیت مانای ئەوەنیە رەخنەیان ئاراستە نەکریت و بیدەنگی لەمانەش هۆکاریکی ترە بۆمانەوەی ئەو رەوشە سیاسی و کۆمەلایەتیە مەترسیەی کەزەنگیکی ترسناک بەگوێی زۆرێکمان لێ دەدا.
لێرەدا هەول دەدەم هەندی سەرنج لەسەر پەشێوی شاعیر و پەشیوەکان بەگشتی بدەم کەبەشی زۆریم بەتەلەفونیش پێ گوتوە، بەلام بەگرنگی دەزانم بیخەمە سەر شاشەی کۆمپیوتەر و دیاردەی بۆڵە بوڵ و رەخنەی پشت پەردە بەلاوە بدەین و ئەو دەبل موراڵیە تەلاقیکی روژهەلاتیانە بدەین ، کە لەپشتەوە رەخنەبارانیان بکەین و لە پیشەوەش ماچ باران و سێلڤیان لەگەل بگرین .
یەکەم: پەشێو وەک شاعیر نیو سەدە زیاترە شعر دەنوسێ و کە بەشێکی زۆری شعرەکانی سیاسی و رسواکردنی ئەو قوتابخانەی جەلالیەت و مەلایەت بووە، کە جیگای ستایشە وڕێزلینانە و لاپەرەیەکی زیرینی بۆخۆی نەخشاندوە
دووەم: برواناکەم پەشیو لەنێوان ئەوسوپایە ئەدیب و هونەرمەند و شاعیرە زۆرەی باشور یەک سازشی بۆئەو دەسەلاتە چەتەیە کردبێ؟ یان لەدەرگای بەرپرسێکی روژێک لەڕوژانی دابێ؟ بەپیجەوانەوە یەکیک لەوکەسایەتیانەیە کەبەرپرسەکان سەردانی دەکەن چونکە خۆی وەک ئەوانی تر نەخستوتە سەر مێزی هەراجکردنەوە ، لەگەل ئازاری گەلەکەی دەژی و رێزلەخۆی لەدەنگە جوانەکان دەگرێ. بەلام ئەوەی سەرنجی ئیمەیە و دوای ئەو هەموو تەمەن وتێ پەرینە بەنیو شعروهەلوێستەکانی پەشیودا، کە ئەگەر شعرەکانی پەشێو لەکۆتایی شەستەکانەوە تادەگاتە ناوەراستی ٢٠٠٠ وەک یەکێک لەتاکە سورارەکانی رەخنەگری دەسەلات بە شیعری بەرگری و یاخی بون بووە بۆ گەنج بیتەوە، چونکە لەوکاتدا کەم کەس هەبووە وەک ئەو رسوای ئەوجوت بنەمالەسیاسیە بکا وبەلایەنی کەم لەنیو ئەدیب ونوسەران دا . بەلام ئەمروکە گەنجی کوردو دەنگە ئازادیخوازەکان زۆر لەپێش و بوێرانەتر لە پەشیوەکان رەخنە لەو دەسەلاتە چەتە سیاسیانە نەک بەناوهێنانیان بەڵکوبەچونە مەیدانییش لێیان دەگرن . کەچی پەشیو وپەشیوەکان هەرلەشوینی خۆیان وەستاون وکەدەبوایە ئەوانیش گورانکاری لەهەڵویستی سیاسی و نوسینیان بکەن .
![]() |
| سەیری شاعیری مەزنی ئیسپانی لۆرکا بکەن کە چۆن گاڵتەی بە مردن دێت |
خالیکی تر کەدەبیت رەخنە ئاراستەی پەشیو بکری ، تو کەشعری پەشیو دەخوینیەوە یان کۆرەکانی گوی بیست دەبی ئەو جوتە بنەمالە سیاسیە، واقیزەوەن و ناپاک بەخەلک دەناسینی، بەرادەیەک دۆقەکردن ودیداریک لەگەلیان ، هاوشیوە ی شعری ماچ و موچەکەی سەدام و بارزانی و تالەبانی خۆی لێ دەردەچێ؟ کەچی خۆی تائیستا بوێرانە نالی ئامادەنیم پێشوازی لەهیچ بەرپرسێکی ئەو حزبانە بکەم ، چونکە لەگەل شعرەکانم ناراستگو دەردەچم !. هەندی جار پاساوی بەوە هیناوەتەوە کەئەو دژ بەسیستەم و قوتابخانەیە ، بەلام ئەو سیستەم و قوتابخانەیە ئەوانە کادیرە دیار و بەربرسەکانینە
![]() |
| یۆجین لیڤینی بە رەگەز جولەکە و سەرکردەی کۆمۆنیستی ئەڵمانی بێباکانە بەرامبەر بە بکوژەکانی وەستاوە |
خالیکی تر رەخنە لەو نوخبە هوشیار و کادیرە حزبیانەی کۆن خۆیان پێ ئۆپزسیون ویان روژنامەنوسی دیاری میدیاکانە ، گەنج هان دەدەن راپەرن و شوڕش بکەن وبڕۆنە مەیدان.... بەلام کاتیک ئەو گەنجانە بەپێی تیکستەکانی ئەوان نارەزایەتی دەردەبرێ، لەمالەوە سەیریان دەکەن؟ کاتیک روبەروی تیرور و رفاندن و ئەشکەنجەدان دەبنەوە هەول بۆکەم کردنەوەی ئازار یان نادەن و پالپشتی مەعنەویان ناکەن!؟ یان دەلین ئەو دەسەلاتە مافیایە بەلام کەتالەبانیەکی رەمزی ئەو فەسادەدەمرێ زۆربەیان پۆست لەدوای پۆستی دلتەنگ بون لەسەری دەنوسن!؟ کەبەلای کەم ئەو دەنگە دیارانە دەتوانن بەهەلویست و هاتنەمەیدانیان پشتگیری لەوگەنجانە بکەن و روحیان پیبدەنەوە کەئەوان تەنها نین و لەپشتیانن. بەتایبەتی لەهەندی روداوی سیاسی دیار وکاریگەردا . بەلام من لەگەل چەندینیان قسەم کرد هەرجارەی بەپاساویک خۆی دەدزتەوە ، وەدەتوانین بلین ئەو چەند دەنگە دیارەی نێو ئەدیب ونوسەران و هونەرمەندو روژنامەنوسانەی کەرەخنەگری ئەودەسەلاتەن لەو ٢٨ سالە تەمەنەی پرلەتاوان و ناپاکیەیان ، بەدەگمەن رۆژێک لەروژان لەخەباتیکی مەدەنی بەشداریان کردوە!؟ کەزۆریان دەلین ئیمە هی خەباتی شەقام نین !؟ وەک ئەوەی ئیمە زۆربچوک و لەخوار پلەی ئەوان بین!؟ یان هەیانە بەچاویلکەی کەسیتی خۆی سەیری روداوەکان دەکا و دودڵە و دەترسیت هەلەیەک بکا .... بەلام ئەوان بە چاویلکەی رەوشەکە سەیری روداوەکان ناکەن . بۆیە کۆی ئەوانە ، ئەوە نیشان دەدا کەئەو دەنگە دیارانەش هەریەکەی خۆی پێ جەنەرال و خودایەکە و گەنجی کوردیشیان پی سەربازوموریدێکە؟ یان ئەوان کاریان تەنیا نوسین و قسەی گەورەیە لەمیدیاکان ، نەوەک خەبات و تیکۆشانی مەیدانی. لەکاتیکدا ئەوە لەنیو هیج میللەتیکی تردانیە و نەبوە، بەپێجەوانەوە تویژە هوشیار و دیارەکە بەردەوام لەسەنگەری پیشەوەی خەباتە وگەنجان لەدوایانن ، کەچی لەکوردستان رێک پیجەوانەیە.
دیارە ئەو رەخنانە کەلەپەشیو پەشیوەکانە مانای ئەوەنیە ئەو سوپایە گەورە هەلپەرست وناپاکە لەنوسەر و ئەدیب و شاعیر نەبینین کە هەیانە تائیستا تیکست و پۆستیکی لەسەر ئەوهەموو نادادی و ناپاکیە نەتەوەیەی ئەو دووحزبە نیە و قورگی نوساوە و چاوەسیاسیەکانیشی کوێرە، یان لەسەنگەری ئەو چەتە سیاسیانەیە. بەنمونە من چی لەمیژونوسینی کەمال مەزهەر وکەریم زەند ئەدیب بونی محمەدی مەلاکەریم و جیروک نوسی رەئوف حەسەن و هونەر و ئەدیب ...بکەم کەهەمویان نەک کۆیلە و زەلیل بوونە بەرامبەر سەدان تاوان و ناپاکی هەردوو بنەمالەدا بەلکو لەزۆر ویشتگەشدا لەتەک ئەوجەتانە وەستاون و واژویاندا بۆ بەردەوامیدان بەفیرعەون بونی نایاسایی بارزانیدا؟.
![]() |
| جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرە قارەمانەی کە نەترسانە بەرەو رووی مردن بوویەوە |
ئیمە چی بکەین لەبەهرەیەکی قورگ و موسیقا و گورانیەکی خۆشی پێ دەوترێ وەک عومەردزەیی و شڤان و عەدنان کەریم و زەکەریا و مەزهەر خالقیەک کەلەبەردەم بەرپرسەکان دەنوشتینەوە ؟ ئاخر ئەوەی وادەکا کەمروڤ لەزمانی تورکیش نەگا بەلام گوێ لەگورانیەکانی ئەحمەد قایا بگری هەرهەلویست و قوربانیدانەکەی بوو.
قسەی کوتایشم ئەوەیە بەداخەوە ئەو ئاوەی کەهەندێ لەنوسەر و ئەدیب و شاعیرو بەناو کادیرە ئوپزسیونەکان کە هەلیان رشت (کە جار جار قسەیەک دەکەن) پاساویکی زۆرلاواز و قیزەوەنە جونکە زۆربەی ئەوانەی کاروچالاکی دەکەین تیئالاوین ئەگەرنا هەریەکەمان لەبواریکدا خەون و بەهرەیەکمان هەیە ، دواتر لەمیژوی خەباتی نەک گەلان بەڵکو ئەوا لە باکور و روژاوا بەدەیان ئەدیب ونوسەر و کەسایەتی خاوەنی بەهرە لەسەنگەری پێشەوە ی خەبات بوونە وشەهید بونە؟ هاوکات ئەوە وایکردوە کەخەلکێکی زۆر لاسایان بکاتەوە و ئەمرو بۆتە دیاردەیەکی قیزەوەن کە بەس دروشمبازی بکات و پیشنیاز بداتە خەڵک و واهەست بەخۆی بکا ئەو لەتویژیکی ترە و ( جەنەرالە نەوەک سەرباز ) ، بەنوسینیک دیت خۆی بەتال دەکات و دەلیت و ئەوەنیە من هەلویستم هەبووە؟ لەکاتیکدا هیج دەسەلاتیک بەتیکست نەگوردراوە و هیج میللەتیکیش ئەوسوپا گەورە رەخنەگرەی ماڵەوەی وەک کوردی باشور نیە؟
کەلیرەدا نمونەیەک لەو کارەساتەتان بۆ باسدەکەم سالی ٢٠١٤ بەختیار عەلی و مەریوان ووریا قانع لەململانێ دابون ، کەئایا ئەو دەسەلاتە فاشیە یان نا ؟ بەهەزاران گەنجیان بەخۆیانەوە سەرقاڵکردبوو چەندین پەیج وپۆستیان داپۆشیبوو ، کەجی ئیمە لەگەل جەند هاورییەک بانگەوازمان کرد وەرن بەرپرسی یەکەمی ئەو دەسەلاتە فاشیە دێتە بروکسل با جالاکیەکی مەدەنی دژی بکەین نەک مەریوان و بەختیار عەلی کەهەریەکەیان کاتژمیک بۆدوان بەئوتوموبویل لەم فاشیە دوربوون و نەهاتن ، بەلکو هەموو ئەوانەی کۆبوینەوە ٢٥ کەس بوین ؟ ئیتر لیرەدا ئەو فیرعەون و فاشیانە ترسە گەورەکە دایان ناگرێ ؟
ئاخر ئەمە لوتکەی ناداپەروەریە بەسەدان گەنج لەپیناوی ئازادی بۆگەلەکەیان یاری لەگەل مەرگ دەکەن و شەهید بوون یان تەمەنی گەنجیان لەنیو گرتن ورفاندن و ئەشکەنجەدان دەبەنە سەر و ئەدیبو شاعیر و میژونوسانی کوردیش سەیرکەر ورولی میژویی خۆیان نەبینن وئیمەش بەپیروز تەماشایان بکرین !؟ هەرجەندە نەوەیەک سەری هەڵداوە ریز لەقوربانیدانەکە زیاتر دەگرێ لەچاو بەهرەبونەکە ، بەنمونە پیگەو خۆشەویستی هیج کەسایەتیەک وەک شەهید سەردەشت و سوران و کاوە و ویداد نیە ؟ یان باڕونتر بلین شیرکۆ یەکێکە لەکەلە شاعیرە دیارەکانی کوردستانی گەورە، کەمرد کەمترین خەمباری بۆدەربردرا بەلام هەرلەوماوەیەدا کاوەگەرمیانی شەهید بوو، بینیمان چۆن بەملیونان کورد ماتەمینی داگرت؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان






