ئەم بێدەنگییە لە مێژوو ئێمە لە ناو دەبات

چی وای لە من کرد کە قسە لەسەر ئەم ڤیدیۆ کورتە بکەم؟
سێ کەسایەتی ناو ئەم تۆپەڵە تێکشکاو، سواڵکەر، مشەخۆر و بێهەڵوێستە وای لێکردم، کە قسە لەسەر ڤیدۆکە بکەم، کە لەهەموو سەردەمێکدا خۆیان دەگونجێنن و کورد ووتەنی: " با لە کوێوە بێت، ئەوان شەنی خۆیان دەکەن ".- مامۆستا عومەر عەلی ئەمین " ئەوەی نایناسێت، بزانێت، کە باوکی خوشکە گەزیزەیە، ئەو کچە ڕووخۆشەی کە ئەو سەردەمە بەمنداڵی لەبیرەوەی زۆرماندا هەروەک (نما)ی ئەمڕۆ لەو سەردەمەدا جێگەی گرتبوو.لەو ڤیدیۆیەدا دیارە مامۆستا عومەر عەلی ئەمین گەزیزەی کچیشی بردووە بۆ لای سەرۆک جاشەکە تا نمەکی بکات. لە ڕاستی دا "عومەر عەلی ئەمین" مامۆستام بوو لەدوای ئاشبەتاڵەکە لە قوتابخانەی "ئاراس" لە گەڕەکی رزگاری مامۆستایەک بوو، کە ببووە بەشێک لەبیرەوەریمان، پیاوێکی هێمن بە تەواوی مانا مامۆستا بوو، ئێستا ئەو شەوەم بیرە کە موختاری گەڕەک ئاگاداری کردن کە کوڕەکەیان" ئاوات" لە موسڵ لە سێدارە دەدرێت، چونکە پێشمەرگە بوو لەشارباژێڕ گیرا بەچەکەوە .
قیژە و هاواریان بە گەڕەکدا بڵاو بوووە لەو دەمەدا کە بەعسییەکان پرسە قەدەغە بوو، نەیان دەهێشت، کە بۆ شەهیدەکان بگرن، دەبوو ماڵە قوربانییەکان بە بێدەنگی بگریانایە، کەچی مامۆستا بۆ تۆڵەی ئاواتی کوڕی خۆی گەیاندۆتە ئاهەنگی سەرۆک جاشێک.
ڤیدیۆکە کورت و کوێرە ئەوەی سەیری بکات دەزانێت هیچ زۆر لێکردنێکی تێدا نییە، بەڵکو شادمانی بە روخساری زۆریانەوە دیارە، هەندێک کەس وەک ئەوەی بزانن ڕۆژێک ئابڕویان دەتکێت خۆیان دەشارنەوە، بەڵام کامێرامانەکە لێزانە، جاشێکیش دەڵێ لێرەوە لەپشتەوە لەڕاستەوە لە چەپەوە وێنەیان بگرە، وەک ئەوەی بزانن ڕۆژێک دێت ئەم سوکایەتییە بڵاودەکرێتەوە.
- کەریم عوسمان، برای شەهاب عوسمان، کە ساڵانێک لە رادیۆی یەکێتی کاری دەکرد و لە شەڕی ناوخۆدا لە هەولێر کوشتیان و سەرنگوم کرا.

من تەنها نمونەیەک دەهێنمەوە کە جیاوازی گەلی ئێمە و گەلانی تر لەوەدایە کە ئەوان لەناپاکەکانیان گەر نووسەر یان هونەرمەند یان هەرچ بەهرەیەکی تری هەبێت، ئەوان لەبەر خاتری نیشتمان کەسەکە نەشتەرگەری دەکەن، بۆ نمونە گەلی نەرویج، نووسەرێکی گەورەی وەک "کنووت همسۆن " لەساڵی ١٩٢٠ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاداب وەرگرتووە.لەدوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم "کنووت ھمسۆن" لەبەر ئەوەی لەلایانگرانی ھیتلەر بووە، حوکم دراوە و خراوەتە نەخۆشخانەی دەرونیەوە، لەکۆتایی ژیانیشیدا لەگۆشەگیریدا ژیانی بەسەر بردووە و خەڵکیش وەکو ناپاکی نیشتیمانی سەیریان کردووە، لە ١٩ی شووباتی ساڵی ١٩٥٢ کۆچی دوایی کردووە .ئەم نمونەیەم بۆیە هێنایە کەدەزانم ئەو خەڵکانە وەک ئەم نوسەرە ناودار نین بەڵام نیشتمان هەرکەسێک هەراجی بکات سوکایەتی پێبکات، بەدەم جەلاد و تاوانبارەوە بترەقێتەوە دەبێت باجی ئەو سوکایەتیە بدات درەگ یان زوو، ئێمە نازانین ئەم نوسەر و هونەرمەندانە لەساڵانی زوودا چیان کردوە کە وێنەیان نەگیراوە، ئاخر کچەکەی سەدام بە پیشان دانی ڤیدیۆیەکی سەدام و مارف خەزنەدار کە سەدامی فێری کوردی دەکرد مارف خەزنەداری گەورە و گرانی وا کوشت لەکولەکەی تەریشدا ناوی نەما .کەمال مەزهەریش کە باسی یادگاری خۆی و سەدامی کرد ئێستا نەمردوە کەچی لەهیچ کونێکەوە باسی ناکرێت، ئاخر کاتێک ئەم مێژوونوسانە شەرەفنامەیان لە ئێمە کردبوو بە کتێبێکی گەورە و گران کە دەیخوێنیتەوە جگە لەشەرمەزاری هیچی تێدا نییە، ئەوەتانێ عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ حسێن عارفێکی بۆ زیندوو بۆوە مێژووی نەشتەرگەری کرد لە کتێبی "بیرەوەری ساڵێک لەتەمەن "، بەڕاستی بۆیە ئێستا نوسەر و هونەرمەندەکان هێندە خۆیان لە ڕسوای ئەسون خەڵکی تاقەتی نییە سەیری پێنج دەقیقە لە هونەرەکەیان بکات، ناهەقیان نییە مەسعود بارزانی دەڵێ هەموو نوسەران لە هەژار موکریانی دەچێت و تاڵەبانیش دەیووت لەژیانیا فیلیمی نەدیوە بەڵام کەشکۆڵ بەزایە نادات هەمووی سەیر دەکات و دەترەقێتەوە و سەر لەسەرۆک جاشەکانیش دەدات، دەڵێ چونکە هەموومان لەیەک بەرەداین .
![]() |
| مەسعود بارزانیتان دیوە چەند شادمانە کە خەنجەرێک بە دیاریی وەردەگرێت، چونکە لە ژیانیدا ئەو خەنجەرە لەکەلانەکەی باوکیشی نەهاتۆتە دەرێ، تەنانەت لە لێقەومانیشا |
![]() |
| ئەنوەر بەگی بێتواتە لەگەڵ فوئاد مەعسوم و کۆسرەت رەسوڵ |
![]() |
| لەم وێنەیەدا باوکی هەژاران لە هونەرمەندەکان زیاتر شاگەشکەیە |
---------------------------

2. محەمەد ئەمین پێنجوێنی
3. جەماڵ شادان
4. ئیسماعیلە سور
5. ئیسماعیل خەیات
6. عەلی کەریم
7. دڵپاک تاهیر
8. حەمە عەلی خان
9. ئەنوەر قەرەداغی
10. سەڵاح ڕەوفی کەمانچە ژەن
11. عومەر عەلی ئەمین
12. خوشکە گەزیزە
13. عوسمان فارس
14. جیهاد دڵپاک
15. کەریم عوسمان
16. کەریم کابان
17. مامۆستا قادر مستەفا
18. عومەر سەرکار
19. دڵشاد ئەحمەد
20. حکمەت هیندی
21. حمودى حارثى ئەکتەری عێراقی
22. ئەحلام مەنسور
23. نەهرۆ ساڵح دەلۆی
24. هاشم جەباری بێژەری سەردەمی بەعس
25. چیمەن ئیسماعیل ژنی حسێن میسری
تێبینی:
| - پێم سەیرە زەڵاتەیەکی سەیر دروست کراوە .ئێمە ھەندی قوتابی پەیمانگابوین کۆمەڵێکمان لەسجنی ئەبوغرێب و کۆمەڵێ لەشاخ و کۆمەڵێکیش لە بەعس یاساغ بون .ئەمانە ھاوڕێکانی ئێمەن لەو ساڵانەدا وێنە لەگەڵ ئەنوەربەگ بگرن .ھەر ئەمانە وێنەیان لەگەل بەرپرسەکانی ئێستاش ھەیە..بەڕاستی ئەم ڤیدۆیە نارەحەتی کردم. |
| - ئەو دەستانەت خۆشبن، دونیا هەی زۆردار و بێعارە،،، هەندێکی کەسایەتی ناسراون....دڵنیابوون لەوەی هەموو شتێ بە کۆتا گەیشتوە....لەلایەکی تریشەوە لۆمەی ئەمانە بۆ بکەین، یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێم ساڵی ١٩٩٢ وەزیرەکان بە دوای یەکدا ئەچون بۆ ماڵیان، بۆ گۆشتی ئاسك و بزنە کێوی...ئەمەم زۆر بە جدییە.. |
| - مامۆستایانی معهدی فنون جمیلەن واتێدەگەم،،، ئەوکاتانەش هەمویان و قوتابیەکانیشیان دەبوایە فول ئیمزایان هەبوایە،،، بەڵام چۆن وەڵامی لایەنگران و فلیم و گۆرانیە کوردیەکان دەدەنەوە؟ |
| - دڵپاک تاهیریشی تیایە داخەکەم ئێستاش کوردایەتیمان پێ ئەفرۆشێتەوە بەکورسی یەکێتی وازی نەهێنا لەبڕوانامەی سێی ناوەندیەوە هەتا دکتۆرای هێنا ئێستا مامۆستای تەڕەماشە بڵێم زانکۆیە جاش و خۆفرۆشانه |
| - ئەو نوسینەی ڕابردوم باشترین کۆمێنتە بۆ ئەو ڤدیۆ گەشتەی سەر ئەشکەوتان لە بێتواتەی .کاتی خۆی دڵم نەھات چەند گەمبۆڵێکی وەک کەریم کابانی تێبکەم .کورد چونکە نەتەوە نیە بۆیە ھونەر و مێژوویشی نیە . |
| - دەست خۆش بێت ئێستا ئەو جاشانە و جاش قەڵەمەکانیش لای سەرانی حیزبی دەستڕۆیشت و حوکمەتەکەشی لە شەهیدان ئازیزتر و لە پێشترن ...ئەوەیش یەکێکە لەهۆکارەکانی ئەوەی بەم ئاستە گەیشتین ...ڕووی جاشەکان ڕەش بێت ڕووی ئەو سەرکردانەش ڕەشتر بێت کە ئەمانەیان لەخۆیان گرتوووە .. |
| - ئەم کەسانە ھەر ئەوانەن کە ئێستا ھونەرمەند و ڕۆشنبیرانی خاوەن دکتۆرای علوچ و دەسەڵات و پلەی بەرزیان لە ئێستای حوکمەتی کوردی ھەیە و خاوەن باغ و ڤێلا و دۆنمە زەوین، |
| - من ھەمویان دەناسم ھەندێک لە گەنجەکان قوتابی پەیمانگا و، باقیش لە فلم و دراما کوردیەکان زۆر دەرکەوتون، دەک ڕووتان ڕەش بێت، چەندە بچووکن |
| - خاڵە كهریم كابان جهوی لەههمووان خۆشترەپی دهجیت زۆری چهوری و چۆڵی خواردبیت |
| - دەست خۆش هیوادارم هەركەسێك لەو جۆرە بەلگە گرنگانەی لەلایە بۆ ڕای گشتی بیخەنە ڕوو دروست لەو بەروارە ئێمە لە رۆژهەلاتی كوردستان لە هەولی ئەوەدا بوین بە هەزار كولە مەرگی نەهێلین منالەكانمان لە برسان بمرن و بە لێبوردنەكانی دكتاتۆر تەسلیم بە ڕژێم نەبینەوە باوەڕ بكەن دەیان شەو بەیادی ئەو بەناو هونەرمەندانە ڕۆژم كردۆتەوە ئاخۆ ئەو هەستە ناسكەیان چۆن لەدووای ئەنفال و كیماباران و وەدەرنانی ئێمەی پێشمەرگە وەكو پەڕەی گوڵ هەلا هەلا بوە باوەر بەچاوەكانم ناكەم خۆزگە لەپێش دیتنی ئەو وێنەیەو زۆر لەكارە قێزەونەكانی ئەو ڕۆژگارەی ئێستا هەردووك چاوم مجرۆ بوایە. دەك خەجالەتی دەرگای ئەنفالەكان بن |
| - ئەم هونەرجاشانەی کە ئێستا لە مینبەرە جیاوازەکانەوە بونەتە پارێزەر و خەمخۆرو نیشتمان پەروەر و داکۆکی لە دوو بنەماڵە کوردفرۆشەکەی ئەم هەرێمەئەکەن دڵنیابە خاوەنی هەمان ئینتیمان کە بۆ ئەنوەربەگ و بەعسیەکان هەیانبوو.. |
| - ئینجا ئەنوەر بەگ زۆر لەم چەتە و مافیا کوردیانەی دوای ڕاپەڕین شەریفتربوو. چونکە ئەو بەئاشکرا جاش بوو، بەڵام ئەمان بەناوی کورداێەتیەوە شەرەفی خۆیان و خاک و نەتەوەیان هەڕاج کرد.. |
| - حەمە عەلی خان دەوری مولازم موحسن دەبینێ و کە موقابەلەی دەکەن خۆی زۆر بە شۆڕشگێر دادەنێ.. ماشەڵا |
| - دارزێن ھەند بە ھەلپە دەخۆن دەلێی لە ژیانیانە نانیان نە خواردوە |
| - زۆربەی ئەوانەی پێیان دەگوترێ شاعیر و روناکبیر ماستاوچی و کاسەلێس |
| - دەست خوش با ئەوەندە فشە فش نەکەن بەسەرمانا |
| - بەداخەوە ڕۆشنبیرە کوردەکان زۆربەیان قەڵەمفرۆش و ویژدان فرۆشبوون بە ئێستاشەوە۰ |
| - کەریم کابان براکەی بەدەست ئەوان تێدا چوو، کەچی بۆ یەک پارووی چەور خۆی گەیاندووەتە ئەوێ. |



























