ئێستا تێگەیشتن چی بچێنی ئەوە دەدوریتەوە؟
11/12/2020, 13:38 (GMT+1)

کاتێک لەپێناوی سەرۆکی پیرۆزکراو ساتێک بۆ نیشاندانی دڵسۆزی بۆ حیزب شەق لە پیرۆزی نیشتیمان هەڵدەی شەق لە چرای نەتەوەیەک هەلدەی شەق لە مامۆستاهەڵدەی دڵنیابە ڕۆژێ ڕۆڵە بێ نازکراوەکانی نیشتیمان شەق لە پیرۆزی حیزب و سەرۆکت و ئەو مێگەلە نەخوێندەوارەش هەڵدەدەن کە پیرۆزی حیزب و سەرۆک لە پێش پیرۆزی خاک و مامۆستا وە دەبینن ئێستا گریانی ئێمە بۆ مامۆستا و بۆ پیرێکی ئاخر شەڕی شەق تێهەلدراو نیە هێندەی ئەوەی خەمی تورەکردنی نەوەیەکی نوێ و بێ ئینتیما بۆ نیشتیمان نەوەیەک لەبەرامبەر ئەو جیاکاری و رقەی دروست تان کرد دەست لە سوتاندنی فەرمانگەی حکومی پەروەردە و نەخۆشخانەش ناپارێزێت. دەبێت چاوەڕوانی ئەوەش بن یەک یەک کادیرە موچەخۆرەکانیشتان ببنە ئامانجی رێکخستنە شاراوەکانی گەنجە خێر لە خۆ نەدیوە کانی ئەم گەلە.
دو بنەماڵەی داماڵراو لەهەمو قیەم و ئەخلاقێکی مرۆی کارێکتان کرد لە جیاتی ئینتیما بۆ خاک و پێشمەرگە خەڵک چەپڵە بۆ حەسەن پلایس و کازمی لێ بدات ئەوەی دەیبینن هێشتا لێ لێ یە چاوەڕوانی لۆ لۆ بن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان












