له‌كوێی دنیادا بووه ئۆپۆزسیۆن پڕۆژه ناتهواوهكانی حكومه‌ت ته‌واو بكات؟!
07/10/2022, 1:28 (GMT+1)

له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی باوه‌ڕیان به هه‌ڵبژاردن هه‌یه و حكومه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن پێكدێنن ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان كار بۆ خستنه‌ڕوی كه‌موكورتییه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو عه‌یبه و ناته‌واویه‌كانی بخه‌نه‌ڕوو بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی له‌ده‌سه‌ڵات دوری خه‌نه‌وه ئه‌وا ناچاری بكه‌ن بۆ پێك هێنانی حكومه‌ت به‌دوای هاوپه‌یمانی حیزبه نه‌یار و ئۆپۆزسیۆنهكانهوهبێت.
له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاتێكی جیاواز و ئهنتیكهمان هه‌یه، كه‌پێیان وایه یه‌ك كورسی و په‌نجا كورسی خۆیان له‌پراكتیكدا وه‌ك یه‌ك وایه به‌هه‌مان شێوه ئۆپۆزسیۆنێكی جیاوازیشمان هه‌یه، حیزبێكی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵده‌دات زۆرێك له‌پرۆژه ناته‌واو و پشتگوێخراو و له‌بیركراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆى ته‌واو بكات! به‌ناو بۆ نیشاندانی شكستی حوكومڕانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام له‌لایه‌كیتره‌وه بۆ ده‌ستبار و پینه‌ی شكست و شاردنه‌وه‌ی ناته‌واویه‌كانی حكومه‌ت و حیزبه فهرمانڕهواكانه.
له‌وانه‌یه ئه‌و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بتوانێت چه‌ند كورسیه‌كی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات كه‌ی ترسی له‌وجۆره ئۆپۆزسێۆن و ده‌نگ و كورسیانه هه‌یه؟! چونكه پێشتر لایه‌نێكیتر له‌وان شۆڕشگێڕتر و به‌هێزتر و كورسی زیاتریشی هه‌بوو، به‌ڵام له‌مڕۆدا ئه‌و حیزبه كوا؟

بۆیه ده‌ڵێم ئۆپۆزسیۆن نابێت كار بۆ شاردنه‌وه و ته‌واكردنی كاره ناتهواوهكانی حكومه‌ت بكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان




















