<

کتێبە چاپکراوەکانم

01/09/2023, 21:38 (GMT+1)
 نامەوێت کتێبەکانم ببنە ئامڕازی سەرگەرمی  کەسانێک کە  نازانن  ئەم گەشتەی من  کردوومە  چەنێک کات و ژیان و عارەق و ترسی  ویستووە . ئەم کتێبانە تەنیا زادەی خەیاڵ نین، بەڵکو چەند گەشتێکە بەناو ئاگرو باروت و  هەڵچون و داچوندا . جگە لەوەش ، ئەوەی ڕاستی بێت لەناو کتێبەکاندا زۆر ناخۆشی نەهامەتی تێدا دەخوێنیتەوە. بەدڵنیاییەوە شتگەلی خۆش و جوانیشی تێدایە ، بۆ ئەو گەشتانە تا ئیستا کۆڵە پشتەکەم دانەناوە، بۆیە  هیوادارم  دڵگران نەبن لە بەردەوام بوونی، چونکە بۆمن نووسین ئاسودەبوونێکی جەستەیی نییە، بەڵکو بە رۆحم (رەوان) ئاسودەییم پێدەبەخشێ. ئێستا کتێبەکان لە بەردەسته و بۆ دەستکەوتنیان سەردانی سلێمانی شەقامی سالم بکە - بەرانبەر قەیوان تاوەر یان لەڕێگەی پەیجی سەرەکی داوا بکەن.
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست