قەیسەری محەی دگل لە سلێمانی
13/01/2024, 1:05 (GMT+1)

کڵاو لار گورجی که‌و ره‌فتا
نه‌زه‌ر ناکه‌ی ئه‌ڕۆی ئۆغر ؟
له تیری ئاهی ناکامیم
حه‌زه‌ر ناکه‌ی ئەڕۆی ئۆغر
نه‌زه‌ر ناکه‌ی ئه‌ڕۆی ئۆغر ؟
له تیری ئاهی ناکامیم
حه‌زه‌ر ناکه‌ی ئەڕۆی ئۆغر
بە دوتا ئەشکی حەسرەت
خوێن ئەبارێنێ بەسەردەشتا
تەماشای لالەزاری راگوزەر ناکەی
ئەرۆی ئۆغر
(عەبدوڵڵا گۆران)
خوێن ئەبارێنێ بەسەردەشتا
تەماشای لالەزاری راگوزەر ناکەی
ئەرۆی ئۆغر
(عەبدوڵڵا گۆران)
له پۆلی دووه‌می قوتابخانه‌ی بێ که‌سی سه‌ره‌تایی بووم ، له گه‌ڕه‌کی چوار باخ ی لەشاری سلێمانی.
نیوه‌ڕۆیه‌کیان رووم کرده ناو بازاڕ، له ده‌رگای یه‌که‌می قه‌یسه‌ری محه‌ی دگل –ه‌وه ، به هه‌نگاوه بچوکه‌کانم ، گه‌یشتمه گۆشه‌ی ده‌رگای دووه‌می ، سه‌ر راسته بازاڕه‌که .
له به‌رده‌م پێشانگای سه‌ر دیواری گۆشه‌ی ته‌نیشت دهرگاکاکه وه‌ستام .
دیمه‌نی رەنگاو ڕەنگی تابلۆی کڵاو و جامانه و مشکییهکان ، بە جۆرێک نوقمی تێڕامانی کردم ، له گه‌ڵ وێنه‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگی ده‌فته‌ری وێنه‌ی ناو جانتاکه‌م ، چه‌ند پرسیارێکی ساده‌ی منداڵانه‌ی لا دروست کردم.
وێنەی رەنگاو رەنگی جوانی سەر رووی کڵاوەکان ،وەک وێنەی رەنگاو رەنگی ، پەڕەی گوڵەکانی باخی گشتی شار ، رۆحی داگیر کردم .
هەموو رەنگەکانم خۆش دەویست. هەر رەنگێک وێنەیەکی ئەفسانەی منداڵانەی ، لە چاوەکانم و ناخم دا دروست دەکرد.
دوای چەند ساڵێک ، رۆژێک به‌و گوزه‌ره‌دا تێپه‌ڕیم ، رووم کرده قەیسەری محەی دگل .
به تێڕامانه‌وه ...روانیمه هه‌مان پێشانگا، جارێکی تر دیمەنەکانی یادەوەری منداڵی ناخی داگیر کردمەوە :
بازنه‌ی ره‌نگاو ڕ هنگی کڵاوه‌کان ، له گه‌ڵ دیمه‌نی لاکێشه‌یی جامانه‌و مشکی یه‌کان.
چه‌ند تابلۆیه‌کی شێوه‌کاری ، لا به‌رجه‌سته کردم ،تێکه‌ڵ به پرسیاره بێ وه‌ڵامه ، ساده‌که‌ی ئه‌وسای منداڵی و پرسیاره کانی ئێستام ده‌بوونەوە .
بۆ ئەوسا هەموو رەنگەکان جوان و شیرین بوون؟ ،بۆ ئێستا هەموو رەنگەکان ،بەجۆرێک لە ناخمان دا هەڵبزرکاون؟ ، مایەی تێڕامانی پرسیار‌و گومانن؟!
ئەوسا ، هەموو ره‌نگه‌کان ، (سه‌وز ، زه‌رد ، شین ، سوور ، نیلی ،ره‌ساسی ، قاوه‌یی ، په‌مه‌یی ، سپی ،ره‌ش ، ئاڵ )، جوان بوون ، هەر رەنگێک ، تایبەتمەندی ئێستاتیکای خۆی هەبوو .
هه‌ر هه‌مووی رۆحی رۆمانسیه‌تی سروشتی جوانی وخۆشه‌ویستی و ئه‌وین بوون .
ئەوسا هه‌موو رەنگەکان ، ئەم قەیسەریە و ئەم نیشتمانە ، یه‌کتریان. خۆش دەویست و له ئامیزی یەکتری دا بوون .
تێکه‌ڵ به سیحری جوانی سروشت و هه‌ژانی ناخی مرۆڤ و بەهای ژیان دەبوون .
ئەوسا هه‌موو به‌های ره‌نگه‌کان ، ته‌واو که‌ری یه‌کتریی بوون ، شکۆی مرۆڤ و مرۆڤایەتی بوون.
دوای راپه‌رین حیزبە کوردیییەکان ، هه‌موو ره‌نگه‌کانی سروشت و خاک و به‌هاکانی مرۆڤ و ژیانیان پڕ کرد ، له رق ، کینه ، بوغز ، توندوتیژی ، سیناریۆی کوشتن وبڕین.
هیچ به‌هایه‌کیان ، بە ره‌نگی سروشت و ژیانەوە ، لەم نیشتمانەدا نه‌هێشت
له گۆشه‌یه‌کی به‌رده‌م پێشانگای کڵاو جامانه که‌دا ،عه‌بدولمه‌جید –م بینی به کزییه‌وه دانیشتبوو.
له‌و کاته‌دا مشتهریک ، پرسیاری نرخی جامانەیەکی کرد ، دوای مامه‌ڵه کردن ،لەسەر دیاری کردنی نرخەکەی .رێک نه‌که‌وتن.
عه‌بدول مه‌جید تا پۆلی 6-ی سه‌ره‌تایی خوێندووه ،له 1958 له‌م قه‌یسه‌ریه دا ، سه‌رقاڵی کڕێن و فرۆشتنی ، کڵاو جامانه ومشکی یه .
جاران چه‌ند ژنێکی به سه‌لیقه‌ی ئه‌م شاره ، بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان ،بە دەست رەنگینی خۆیان ، کڵاویان لە ماڵەوە ده‌چنی ، عه بدولمهجید به نرخێکی گونجاو لێ ی ده‌کڕینه‌وه ، لە پێشنگایەکی دا ،به قازانج ده‌یفرۆشته‌وه بە مشتەرییەکانی .
محەی دگل یان کرد بە شوانی نوێ له‌م چه‌ندساڵه‌دا ،ناوی قه‌یسه‌ری (محه‌ی دگل ) ی یان گۆڕی به (قه‌یسه‌ری شوانی نوێ ).
پێش پێشانگەکەی عه‌بولمه‌جید ، ساڵانی زوو ره‌ئوف-ی کڵاو فرۆش له‌م قه‌یسه‌ری یه‌دا ، بوو
ده‌مێکه پێسانگای کڵاو جامانه‌و مشکی یه‌که‌ی نه‌ماوه ، هیچ سۆراغێکی نه‌ما
کڵاوی خهیاتهوسامتین..
له کۆتایی په‌نجاکان دا ، (5-6) ژنی شاره‌دا کڵاویان لە ماڵەوە ده‌چنی ، به زۆری کڵاوی خهیاتهیان دروست ده‌کرد
له ناوه‌وه‌ی کڵاوه‌که‌دا بلوری یان به‌کار ده‌هێنا ، دیوی ده‌ره‌وه‌ی کڵاوه‌که‌یان به (قوماش ) یا (کوده‌ری )ده‌گرت.
ئەو ژنانە ، ، بازنه‌ی کڵاوه که یان به سه‌لیقه‌ی ورده‌کاری خۆیان ده‌چنی ، زۆر جار ، گوڵی ره‌نگاو ره‌نگ و لاکێشه‌یان به‌شقارته ده‌نه‌خشاند.
کڵاوی خه‌یاته دوو جۆره :
یه‌که‌میان : کڵاوی خه‌یاته‌ی عادی جۆرێکیان عادی یه ، ده‌زوه‌که‌ی هه‌رزانه ، ره‌نگه‌کانی ئەم کڵاوە زوو کاڵ ده‌بنه‌وه ، نرخه‌که‌ی هه‌رزانه ، بایی 50 فلس بوو. جاران ئه‌م کڵاوه زیاتر له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه به کار ده‌هێنرا ، سه‌رقاڵی کار‌و کاسپی ناو بازاڕ و یا جوتیاری گونده‌کان بوون.
دوهوم :کڵاوی خه‌یاته‌ی گرێ چنین ئه‌م کڵاوه‌ش هه‌ر له (بلوری )و (قوماش )و (کوده‌ری) دروست ده کرا. به‌ڵام ده‌زوه‌که‌ی باش وقایم بوو ، به‌گرێ ی ره‌نگاو ره‌نگ ،به‌شیوه‌ی لاکێشه‌یی لهسهرشقارته ده‌چنرا ، نرخی هه‌ر كڵاوێک 300فلس بوو.
کڵاوی سامتین جۆره کڵاوێکی تر هه‌بوو ناوی سامتین بوو ، له(سامتین )دروست ده‌کرا، ئەم کڵاوەکاڵ نهدهبوههوه ، لە بەر ئەوەی كڵافهکهی خاو و قایم بوو، لهوسهدهمانە، باوی ئەم جۆرە کڵاوە بوو،
هه‌مان جۆر چنین بوو، به‌ڵام کڵافهکهی جیاوز بوو، نرخه‌که‌ی 250فلس – 300فلس بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان










