<

سەرگوزشتەی زمانی کو ردی

09/02/2025, 21:21 (GMT+1)

زمانی کوردی لە فەرەنسا !! چۆن فێربووم؟

لە فەرەنسا سەرەتای ساڵەکانی هەشتای سەدەی پێشوو بوو.
ماوەیەکی زۆر نە بوو، چەند ساڵێک بوو، ئاوارە ببووم، زمانی فەرەنسای ئەودەم یەک دووشەی فەرەنسی بەئاستەم ئەمزانی.
کرێکاری لەحیم بووم، بۆ بژێوی ژیان لەحیمکردن زمان زانینی پێویست نە بوو.
لە پشووی هەینییەکاندا، یان دوای کار تەواو بوون، کتێبخانەی گشتی لە گەرەکی بێنجەمی پاریس و کتێبخانەی جۆرج پۆمپیدۆ لە گەرەکی سێهەمی پاریس بۆ کۆشش لە زمانی فەرەنسیدا دەچووم، زۆر تێدەکۆشام، بەڵام بەداخەوە فرە پێش نە ئەکەوتم.
پێویستی دەکرد چەند کۆرسێکی زمان وگرامەر فەرەنسی فێربوون لە قووتابخانە وەرگرم. بێ پارەی وکەمی درامەت رێگای لێگرتبووم، قووتابخانەیەکی خاس هەر چۆنێک بوو دانەیەک دۆزیمەوە، کۆرسێکی گرامەر و ئاخافتن وەرمگرتن. لە قووتابخانە پاش ماوەیەکی کەم لەگەڵ مامۆستاکەماندا کەوتمە شەرە سەرنجی ناخۆشییەوە. خانمێکی بەتەمەن بوو، باوەری بە باشی هەوڵدانی نەدەکردم.
لە قووتابخانەکە تاقەتی سەرزەنشتی نادڵسۆزی مامۆستاکە نەمما، زۆر توورەی کردم، یەک دووکەرەت پێگووتم: درۆدەکەی تۆ ناتەوێ چ فێربی. مامەوە یەک دوو هەفتە بەرگەمگرت، پاشان وازم لە قوتابخانە هاورد.
بریارمدا بە تەنیا لە زمانی فەرەنسیدا، هەر چەندە ئاسان نەبوو بۆخۆم کۆششبکەم.
لە کتێبخانەی جۆر پۆمپیدۆ بۆخۆم کۆشش لەسەر کیتابی نوسەرەکانی فەرەنسی وەک کامیۆ، مووپاسان، بلزاک وئەمیل زۆلا دەمکردن. گرامەری فەرەنسی بۆ خۆم لە ویکێندەکاندا کار تێدا دەمکردن.
دوو ساڵێکی خایاند، هەمیشە بەردەوام هاتووچۆی کتێبخانەکان دەمکردن، بە هۆی زۆربەی کاتەکان ژیانی پاریسم، لە کتێبخانەکاندا فرە دەرئەکەوتم.
فەرەنسیەکی مامۆستای زمانە رۆژ هەڵاتییەکاندا لەگەڵیدا برادەرایەتی لە نێوانماندا درووست بوو. ناوەکەی بەداخەوە پاش ئەو هەموو ساڵە بیرنەم ماوە.

مامۆستایەکی فرە خاسبوو، یارمەتی زۆری دام، هاوکات ئەوبەرێزە وانەکانی لە دانشگا دەیوتنەوە لە کتێبخانە ئامادەی دەکردن. بەو رۆژگارە خەریکبوو دەی نوسی و دەیخوێندەوە. پێکەوە هەندێ کەرەت لەرۆژەکەدا بۆ پشوو قاوەخانەکەی نوهۆمی سەرەوەی جۆرپۆپیدۆ دەچوین قاوەیەکی گەرمان دەخواردەوە، تا بەدەم کیتاب خوێندنەوە وەنەوز نەمان باتەوە.
رۆژێکی لێمپرسی.
مامۆستا وانەی چ دەرێنەوە؟
گووتی،
زانستی زمانەکانی رۆژهەڵاتی، ستراکچەری رستە، رستە سازی، داتاشینی وشە و گرامەرەکانیان دەرێمەوە، لەگەڵ فۆنێتیکی زمانە رۆژهەڵاتییەکان.
من ئەودەمە زۆر لە مەبەستی تێنەگەیشتم، بەڵام سەرم بۆلەقاند و وی وییەکی فەرەنسیانە بۆمکرد وەکی کەسێک لەگفتەکانی تێگەیشتبێت. 
من کۆڵ لە کۆشکردنی فێر بوون نەم ئەدا، تا ئەو سنورەی دەمویست فەیلەسوفەکان وەکوو: کانت، دیکارت وهێگلی بە فەرەنسی بیان خوێنمەوە، هاوکات فەرهەنگی فەرەنسی زۆر بەکارم ئەهێنان. لەفەرەنسا ئەودەمە ماوەیەکی زۆر نەبوو ئاوارە بووم، فرە دیار بووم غەریب وخەڵکی فەرەنسا نیم، زۆرتر بە گەشتیار دەچووم، تا ئاوارە. خەڵکی فرە لێیان دەپرسیم خەڵکی کوێت ولە کوێوە هاتووی. لەسەرەتادا بەلامەوە سروشتی بوو، بەرەبەرە و لەگەڵ رۆژگاردا لە پرسیارەکەیان،" خەڵکی کوێیت؟" قارس دەبووم. زۆر کەرەت دەمگووت:
پێتان ناڵێم، یان بۆ لە من دەپررسن:
بۆ چ گرنگە بەلاتانەوە خەڵکی کوێبم؟
رۆژ لە دوای رۆژ پرسیارە نا دروستەکەیان سەری دەئێشانم.
مامۆستا فەرەنسییەکە رۆژێکی بەدەم قاوە خواردنەوە لە قاوەخانەکەی جۆرج پۆپیدۆ، 
لێم پرسی؛ 
- مامۆستا بۆ چی تا هەنوکە لێتان نە پرسیوم،
 خەڵکی کوێندەرم؟
بەم رۆژگارە هەرچی دەبینم یەکم پرسیار لێم دەکەن: 
- خەڵکی کوێیت؟
بەڵام بەرێزتان تا ئەمرۆ لێتان نەپرسیوم.
خەڵکی کوێم،
لەسەر خۆ وەڵامی دامەوە:
من پێویستم بەو جۆرە پرسیارانە نیە، لێتانی بکەرم، بەڵام بە حوکمی کارەکەم، دەزانم بەرێزتان خەڵکی کوێن.
گووتم چۆن دەزانن؟ دەفەرموون پێم بێژن:
خەڵکی کوێم.
گووتی کوردن، ئێ گووتم،
چۆن زانیتان، وەڵامی دامەوە گووتی بە موسیقا، سیلاب برینی رستەکان وئاوازی ڤۆیڵەکان ئەیدرکێنی کاری خۆمە ئەیزانم.
گووتم، خۆ بە فەرەنسی لە گەڵتان گفتوگۆ دەکەم.
گووتی: ئاسانە ڤۆیڵ( پیتی دەنگدار) و( بێدەنگی) زمانی دایکت لە کاتی بە زبانی فەرەنسی ئاخافتن دەکەن مۆسیقای زمانی کوردی بە کاردەهێنی. لەسەر ئاخافتنەکەی بەردەوام بوو، 
- بەرێزتان بەڵام، تا زمانی دایک فێر نەبی، هەرگیز ناتوانی زمانێکتر فێربیت.
بەسەر سورمانەوە پرسیم.
چی ؟ تا زمانی دایک فێرنەبم، هەرگیز ناتوانم زمانێکتر فێرببم.
سەرم زۆر سورما، ویستم کەرەتێکیتر پرسیاری لێ بکەمەوە، دەرفەتی نە دامێ، بەردەوام لەسەر گفتەکانی بوو.
گووتی:
- بەرێزتان نازانن ڤێرب وڤێربی ئۆکسیلەر لەزمانی کوردیدا چۆن لە رستەدا بە کار دەهێنرێن، لە چ جێکایەکی رستەدا لە زمانی کوردیدا خۆیان ئەدۆزنەوە، ناو، سیفەی کات و شوێ هەروەها نازانن لە رستە سازی بە کاری بهێنن.
ڤۆیلەکان و( پیتە بێ دەنگدارەکانی) زبانی کوردی بەهەستی رۆح ناناسن، چونەکە پیتەکوردێکان بە پیتی عەرەبی و فارسی نانوسرێن، بەپیتی لاتینی نەبێت نانوسرێن. 
پێی گووتم، 
داگیرکەرەکانی کوردستان بەدەستی ئەنقەست زمان و نوسینی کوردی شێواندوویانە.
میللەتی کورد پێش هەموو هەنگاوێکی نەتەوەی پێویستی بە رزگاری ژیانی زمانی ئاخافتن و نوسینی کوردی هەیە، ئەم هەنگاوە هەروەها پێویستی بە دامەزراوەی دەوڵەتی ئەکادیمیای زمان ولۆجیکی زمان هەیە.
لەکاتی گفتەکانی بۆ ئەدرکانم، من چاوەکانم پڕ لەئاو بوون، نەمویست بزانێ خەفەتباری کردم، فرمێسکە گەرمەکانم لەچاومدا قەتیس مابوون، بەدرۆ پێکەنیم، گووتم:
وابروا بگەرێمەوە بۆ وڵاتەی لێ هاتووم، سەگوگورگەکانی دەسەڵاتی سەدامی برسیی خوێن رێژ خاسترە بمخۆن، تا لەم کوێرەوەری بێ زانینی زمانی دایکەدا بمرم.
گووتی:
نا،،،نا هاورێی کوردی خۆشەویست، یارمەتیت ئەدەم.
کاتێک گووتی نا،،نا، مامۆستا هێمن وە بیری هاوردمەوە.
هاورێ کەواتە بەشمان لە ناو چوونە..
نا،،نا،، دوور بروانە.
ئاسۆ روونە،،، ئاسۆ روونە.

لەو رۆژەوە رۆژانە کۆشش لەزمان ونوسینی کوردیدا دەکەم. 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست