کێشەی دەرونی.
22/04/2025, 7:44 (GMT+1)

دوو جۆری سەرەکی هەیە:
هەمیشەیی وکاتی:
کێشەی دەرونی هەمیشەی، یان (بەردەوامی)، زۆر بەی کاتەکان، ویراسین وجینیتیکن.
بیرمان نەچێ، دیکتاتۆرەکان هەموویان کێشەی دەرونی هەمیشەییان هەیە.
نیشانەکانی، بەلاتینی(سامپتۆم) پێی هێژن. لەکێشەی دەرونی هەمیشەیدا نیشانەکان زۆرن.
کێشەی دەرونی کاتی، درێژە خایان نین وچارەسەری کلینیکی وپسیشی بۆیان ئاسانە.
-کێشەی دەرونی هەمیشەی زۆر جۆرن، بەڵام چوار جۆری جیاوازی ناوداریان هەن.
- شیزفرینی،
- بی پۆلێر،
- ئۆتیزم و
- خەمۆکی ،
ئەم چوار جۆرە، نەک وەک سامپتۆم، وەک کێشەی دەرونی؛ کە پێویستە هەمیشە لەژیر چارەسەری دەرمان وژیانی ئارام وهێمندا بن.
کێشەی دەرونی، پێی ناوترێ نەخۆشی دەرونی، پێی دەوترێ؛ کێشەی دەرونی، بۆ نزیک بوونەوە لەوانەی کێشەی دەرونیان هەیە، بەشێک لەچارەسەر، نزیک بوونەوە لێیانن وتێکەلاویانن، تا هەست بکەن مرۆڤی ئاساین..
کێشە دەرونییە هەمیشەیەکان؛
سامپتۆمی زۆریان هەیە، سامپتۆمەکان نەخۆشی نین، تەنیا نیشانەن، بۆ دەست نیشانی جۆری کێشە دەرونییەکان پشکنینیان بۆ دەکەین.
نیشانەکان تاسەرەتای سەدەی پێشوو، بەکێشەی دەرونی ئەژماریان دەکردن.
چارەسەری فرۆیدی:
خاوەن کێشە دەرونیەکانیان لە جێگەیەکدا پاڵ دەخستن وگوێیان بۆ دەگرتن،
بەم شێوە چارەسەرە پێیان دەگووت؛ چارەسەری فرۆیدی.
کارەبایان هەروەها لێ ئەدان تا دەماخیان بێتەوە شوێنی خۆی دوای ساڵی ١٩١١ وە، کێشەی دەرونی دۆزییانەوە کێشەکان لە دەماخدا روو ئەدەن، کێشەکان لەخانەکانی دەماخداهەن، نەک لەهەست وپەروەردە وروداوێکی نەخوازراودا، بگرە کێشەکان هان لەجینەکاندا. بەچارەسەری کلینیکی وبەدەرمان هەوڵیان دا، جارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزنەوە.
کێشە دەرونیەکان لە چارەسەری فرۆیدی دورکەوتنەوە.
کێشەکان دوو هۆی سەرەکی هۆکار بوون.
١- شانەکانی بیرکردنەوە لەگەڵ شانەکانی سۆزداری وهەستیدا، لێک جودا بوونەتەوە. بەکێشەی جینیتیک، یان پشتاو پشت کێشەکە گوازراو نەتەوە. کێشەیەکی وویراسیان لەئاکامدا دروستکردووە.
٢-بەشە جیاوازەکانی بیرکردنەوە لە نێو دەماخدا، پێکەوە بەهارمۆنی کارناکەن وبیرناکەنەوە.
لە سەرەتای سەدەی بیستەهەمەوە تیۆریەکانی (فرۆیدی ١٨٥٦-١٩٣٧ ) گرنگی کەم بۆوە، چونکە کێشەکان لەکێشەی هەستەوە بوون بەکێشەی بایلۆجی.
سامپتۆمەکان زۆرن لێرەدا هەندێکیان بەیان دەکەین؛
لەکێشەکانی دەروونیدا هەمیشەی سامپتۆمەکان(نیشانەکان) جۆری زۆرن.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
کەسەکانی توشبوون بەکێشەی دەرونی شیزۆفرینی، بی پۆلێر، یان ئۆتیزم. زۆر لەسامپتۆمەکانیان بەدردەکەون. وەک؛ نیشانەکان تەنیا نیشانەن نەخۆشی نین، تەنیا نیشانەی نەخۆشیەکانی، کێشەی دەماخین.
نیشانەکان وەک:
- پارانۆیا Paranoïaque، بەزەی بەخۆیدا بێتەوە، یان هەموو کێشەکان بخاتە بان ملی خۆی.
- یان هەر کردارێک یان گفتێکی نابدەڵی دی یان گویلێ بێ، بیخاتە بان مللی خۆی وزویریکات.
- خەمۆکی Dépression، گۆشەگیری وکەنار کەوتن، تا خۆ کوژی.
- قیرسچمەیەتی، CONTRARIANTES، قسە هەر قسەی خۆیەتی ومەلا بەزێنی.
- بیری دوو فاقی BIPAULEURS وەک سامپتۆم نەک وەک کێشەی پسیشی، لە دوو تەرزا دەژی، خەمۆکی وبەزەوق.
- حەسودی jealous
- درۆخەیاڵ (ئەلوسیناسیۆن ) ALLUSINATION یەکێ لەمێشکیدابێ قسەی بۆبکەن، تاخۆکوژی وخەڵک کوژی، لەراستیدا رووئەدەن.
- (درۆ خەیاڵ)ی؛ تام، بۆن، بینین، بەبێ تام وبۆن کردبێ، وبەبێ چ کەسێکی دیبێ تەنیا لەمێشکیدا روو ئەدا، یان وادەزانێ کەسێ قسەی بۆ دەکات.
- ورێنەی لەرۆژدا Délires، قسە دەبزرکێنێ، بەبێ بیرکردنەوە قسەدەکا.
- کێشەکان بخەیتە بان مللی کەسانیترProjection ، ئەی خۆت بۆ وات کرد. بۆ فڵان وای کرد.
-(درۆ-خەیاڵ) سامپتۆمێکە یان نیشانەیەکە بیروباوەری کەسەکەی کێشەی دەرونی هەیە لەتەک واقعدا دوری دەخاتەوە.
نیشانەکان زۆر بەی کەرەتەکان لەکێشەی (رۆماتیزمی دەماخییەوە)، (کێشەی دەرونییەکان) دروست دەبن، بەدەر دەکەون.
نیشانەکان نەخۆشی نین، تەنیا نیشانەن، بەلاتینی سامپتۆم، پێ دەوترێ.
بەهۆی نیشانەکانەوە دەست نیشانی کێشە دەرونییەکان دەکەین.
وەک کۆکە وتالێهاتن، سەر ئێشە، نەخۆشی نین، نیشانەی نەخۆشییەکانن.
کێشەی دەرونی درێژەخایان، زۆربەی کاتەکان، سەرچاوەکەیان جینیتیکن وکێشەی بایلۆجین. لەئاکامی جیابونەوەی بیرکردنەوە لەگەڵ سۆزدا دێنە ئاکام، بەواتایەکیتر، کەسە توشبووەکان، بیر کردنەوە بەکار ناهێنن بەسۆز مامەلەی کێشەی رۆژانەکانیان دەکەن.ناتوانن بیر بەکار بێنن.
کێشەی دەروونی کاتی.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
لەرووداوێکی ئەشێ دڵ تەزێنەوە، یان قەزاوقەدەری رووداوێکەوە، زیان بەمێشکی کەسەێک بگات. کەسەکە هەندێ لەنیشانەکانی کێشە دەرونییە کاتیەکانی تووش ببێ، ئەگەری چابوونەوەی دەبێ، بەمەرچی لەژێر چاودێری دەروناسدا بێ.
کێشەی دەرونی کاتی، چۆن گۆرینی جینی دەماخ. رووداوەکانی وەک زۆردارەکانی دوژمنی گەلی کورد بەرمبەر نەتەوەی گەلی کورد کردویانە. رووداوی ئەنفال، کیما رژاندن، هەروەها ئەشکەنجەدانی لاوان وکوشتنیان چۆن دەبنە کێشەی دەماخی بەردەوامی.
بەهۆی پشت گوێ خستنی کێشە کاتی یەکان ونەبوونی دەرون ناسی تایبەتی، لەبەردەوامی کێشە کاتییەکانیاندا، ئەگەری هەیە ببێتە کێشەیەکی بەردەوامی لە ئاکامدا جینی سەر کرۆمۆسۆمی دەماخ بگۆرین.
لە ئەنفال وکیما باران وئەشکەنجەی لاوەکانی کورد، کە کێشەی کاتین، دەبنە کێشەی بەردەوامی وجینیتیک، بەهۆی پشتگوێ خستنی چارەسەری پسیکۆلۆجییان. گەلی کورد پێویستە مشوری کێشەدەرونیەکانی بکەن. وەبە تایبەتی لەروی پەروەردەی ئاینی وپەروەردەی تیلاوەتی ومەلاو واعیزەکانەوە نەهێڵن لاوەکانمان پەروەردەی سەقت وبێ فەلسەفەی بیرکردنەوە رێگا پێبدەن.
کێشەکاتییەکان ونەبوونی دەرون ناسی تایبەتی، لەبەردەوامی کێشە کاتییەکان بۆ ماوەی چەند سەد ساڵێک دەبنە کێشەییەکی بەردەوامی جینی سەر کرۆمۆسۆمی دەماخ دەگۆرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









