<

نەورۆزی ورمێ خاوەنداریەتی خاک

22/04/2025, 8:11 (GMT+1)
لە ٢٨ی رەشەمە  ساڵی 2724، شاری #ورمێ_کوردی شایەتحاڵی یەکێک لە پڕ شکۆ ترین و گەورەترین ئاهەنگەکانی #نەورۆز بوو لە ساڵانی ڕابردوودا. لەم ڕێوڕەسمەدا کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس ئامادەی بوون، خەڵک بە جلوبەرگی نەریتی کوردییەوە پێشوازییان لە بەهار کرد، بە گۆرانی و سرود و هەلپەڕکێ  پەیامی زیندووی  وەبیرهێنانەوەی مێژوو و ناسنامەی کوردایەتی ئەم ناوچەیە گەیاند  شەقامەکانی بووە پێشانگای شۆناسی ئەو شارە. و بە پیر لاو منداڵ نوێنەرایەتی ئەو ناسنامەیان دەکرد بێ هەرەشە کردن بۆ سەر هیچ لایەنێک. بەڵام هێندێک گرووپی دەرەوەی تورک و چەند گۆپاڵ بەدەستی سەر بەدامودەزگای رژیم رێبەری رێپێوانێکی  دژ بە کورد کرد و بە ناشیرینترین شێوە کە نیشان لە بیر و هزری فەرهەنگیان و رۆعی دوژمنکارانە دژ بە پێکەوەژیان کە تەنیا نیشان لە زەعف و کەم کۆۆڕیە، بەڵام کوردەکان پێشڕەوەی رۆشنبیری و ئاشتین و لە بەرامبەر ئەم هەوڵانەدا  رەفتار و کاردانەوەی کورد نیشانی دا کە کۆمەڵگای کوردی دوور لە گەڕان بەدوای هەر گرژییەکدا و بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت. هەوڵی بەهێزکردنی کولتوور و پێکەوەژیان و بڵاوبوونەوەی بەها ئینسانییەکان دەدات. ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە ورمێ تەنیا ڕێوڕەسمێکی نەریتی نەبوو، بەڵکو بەیاننامەیەکی فەرهەنگی بوو بۆ سەلماندنی ئەوەی کە کورد تەنیا دانیشتووی ورمێ نییە، بەڵکو بەشێکی ڕەگ و ڕیشەی قووڵ و کاریگەرە لە ناسنامەی ئەم خاکە هەیە  و سەرەڕای هەموو سانسۆر و هەوڵدان بۆ ئینکاری، ئەم ڕاستییە هەر ماوەتەوە: ورمێ بەشێکە لە جوگرافیای کوردستان، کورد خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم خاکەیە. ئەوەی جێ پرسیارەوەڵامدانەوەی لاوازی لایەنە کوردییەکان بۆ هەڕەشە فاشیستەکان کە دەتوانرێت پی بوترێت  بێدەنگی قورس یان دربڕینی بە ئەدەب؟ بۆ من جێی چاوەڕوانی بوو ، خۆیان لە لێدوانی کوردستانی بوونی ورمێ  سنووردار کرد. تەنیا کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە ڕاشکاوی ئەمەی بە "دوژمنایەتی لەگەڵ کولتوور و پێکەوەژیان" زانی و جەختی لەوە کردەوە کە ورمێ، خاکی کوردستان و شوناسەکەی نکۆڵی لێناکرێت.
بەڵام بێدەنگی یان بە شێوەیەکی تری لایەنە کوردییەکان لە بەرامبەر هێرشێکی لەو شێوەیەدا هۆکارێکە بۆ بیرکردنەوە. لە هەلومەرجێکدا کە نەک تەنیا فەرهەنگ بەڵکو بوونی گەلیش دەخاتە مەترسییەوە، چاوەڕوان دەکرێت هێزە سیاسییە کوردییەکان وەک داکۆکیکارانی مافەکانی نەتەوەی کورد وەڵامێکی شیاو و بەرپرسیارانە و ڕوون و ئاشکرا پێشکەش بکەن. ڕەوشتی سیاسی کاتێک بەنرخە کە خزمەت بە ڕاستی بکات و بەرگری لە میللەت بکات، نەک کاتێک لە بەرامبەر فاشیزمدا بگۆڕێت بۆ بێدەنگی. ئەمڕۆ کورد پێویستی بە دەنگێکی یەکگرتوو و هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە و ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ هەیە بۆ ئەوەی هیچ گروپێک نەوێرێت تەحەدای بکات. ئەم پیامانەتان لە مێژوو دەبێتە بەلگە بۆ نا کوردستانی بوونی ئەو جوگرافیایە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست