گوڵە گەنمەکانی کچان
22/04/2025, 8:28 (GMT+1)

لە ساڵی ١٩٨٨، ئەنوەرعەبدوڵلا رەباتی خاوەنی( ئەسواق خانەقا )بوو، لە نزیک خانەقای سلێمانی ،وەکیلی ئەسواق مەرکەزی ئۆرزدی باکی سلێمانی بوو،( فەخفووری و کەرەستەو کەلوپەل )ی ناوماڵی لە ئۆرزدی باکی سلێمانی وەردەگرت ،بە نرخێکی دیاری کراو دەیفرۆشتەوە.
بە هۆی ئاڵ گۆڕی بازرگانی (عەباس)ی لێپرسراوی
پاسەوانەکانی بارق حاجی حنطە ی دەناسی.
لە ئەنفالی سێ ی گەرمیان، (ئەنوەر عەبدوڵڵا رەباتی) و (وەستا لەتیف ئەحمەدی حاجی عەبدوڵلا دەروێش رەباتی)و (عەدنان ساڵح نامیق رەباتی)، چەندان پارچە( فەخفوری و کەرەستەو کەلوپەل)ی ناوماڵ یان خستە ناو تویتا فەلاحیەکەی لەتیف و ( ١٠٠نەفەر کەباب)ی سەفەرییان لە گەڵ خۆیاندا برد، چوون بۆ لای (عەباس) ی لێپرسراوی پاسەوانەکانی بارق حاجی حنطە، لە خاڵی پشکنینی (مەنیلە)،لای ماڵی کەریم ئاغای هەمەوەند لە چەمچەماڵ .
ئەنوەر هەمووئەو کەرەسانەو( ١٥٠٠) دیناری سویسری دا بە (عەباس ) وپێی وت :
- ڕێگەمان پێ بدە یت، بچین بە هانای کەس وکارمان و و خەڵکی گوندەکانی سەنگاو، بۆ ئەوەی دەربازیان بکەین .
عەباس وتی :
-رۆح جبیە عوساد ،لا تخاف کاکە ئەنوەر.
ئەنوەرو عەدنان و وەستا لەتیف )جامانەکەیان لە روخساری خۆیان پێجا ،بۆ ئەوەی هیچ کەس ،نەیان ناسێتەوە. ،بە تویتاکەوە بروسکە ئاسا بە جادەی سەنگا دا کەوتنە رێ ، تا گەیشتنە بەردەم فەوجەکەی( شێخ تەیب ی شێخ محەمەد بەرزنجی )، مستەشاری فەوجی( ٢٠٣) ، ئەوان لەوێ پاسەوانی ترێڵەیەکی گەورەبوون ، پڕ بوو لە ژن و پیاو منداڵی گەرمیان ، ،لە قەراغی جادەکە وەستا بوون.
ئەنوەر ، رووی کردە شێخ تەیب وپێ وت:
-یا شێخ ئەوژن و پیاوی و منداڵانە، بە من پێ بسپێرە ، دەیانگەیەنمە لای عەباس ی لێپرسراوی پاسەوانەکانی تارق حاجی حنطە ، من لە گەڵ عەباس رێکەوتووم ، دەتوانم هەموویان دەرباز بکەم .
شێخ تەیب وتی :
-من ئامادەم ، بەڵام (عەلی حەسەن مەجید وبارق حاجی حنطە ) بزانن ، ئەو (٢٤٥)ژن و پیاو منداڵەی ی ناو ئەم ترێلەیە مان رزگار کردووە ،هەردووکمان ، گولە باران دەکات .
ئەنوەر پێ ی وت:
- -ئێستا فرسەتە کەس نازانێت ، با دەریان کەم
شێخ تەیب رووی کردە چەکدارەکانی فەوجەکەی و وتی :
-کەس رێگریی لە ئەنوەر رەباتی نەکات. لای هیچ کەسێک باسی ترێلەکە نەکەن .
ئەنوە رەباتی رووی کردە شۆفێری ترێلەکەووتی :
- با ىڕۆین بۆ لای سەیتەریەکەی عەباس .
شۆفێرەکە وتی :
-دەتەوێت بە ئیعدام کردنم بدەیت .
ئەنوەر چەند(٢٥) دیناریەکی بە شۆفێرە عەرەبەکە دا ، لە خۆشیا هەرپێ دەکەنی ،ئەنوەر لەگەڵ شؤفێرەکەدا سەرکەوت ، کەوتنە رێ ،تا گەیشتنە خاڵی پشکنینەکە .
عەباس ئەم لاو ئەولای ئەنوەری ماچ کرد وتی :
-کاکە ئەنورە دیارییەکانت ،بەنرخ و جوانن.
عەباس بە ئیشارەت ،بە شۆفێری ترێلەکەی وت بڕۆن ، ئەنوە ر ترێلەکەی گەیاندە لای مزگەوتی ماڵە پیریادییەکان ،لای ماڵی جومعە عەلی حەسەن عەزەم ،. هەموویانی لەوێ ئازاد کرد، لوقمان کەریم ئاغای هەمەوەند هاوکاری زۆری کردن .
ئەنوەربە ژن و منداڵ و پیاوی ناو ترێڵەکەی وت :
-خێرا خۆتان بگەیەننە ماڵە خزم و ناسیاوەکانتان، خۆتان بشارنەوە .
لەو کاتەدا ژن و پیاوێکی بینی ، پیاوەکە باوەشی کرد بە تایەی توێتاکەداو ژنەکەش لە ئەنوەڕ دەپاڕایەوە ، بەکوڵ دەگریان ، فرمێسک بە چاوەکانیان دا دەهاتە خوارەوە ، نەیان دەزانی چۆن ئازارەکەی ناخی خۆیان دەربڕن، ژنەکە بە دەم گریانەوە رووی کردە نەنوەر و تی :
- ئێمە لە ترسا ، ناو پەڵە گەنمەکەی خوار قەبرسانەکەی کچان خۆمان مت کردبوو ، لە ناکاو ئوتۆمۆبیلێکی تویتا مان بینی ، بە پرتاو بە شپرزەیی خۆمان گەیاندە ناوەڕاستی جادەکە ،ئۆتۆمۆبیلەکە وەستاو سەری خستین ، بە خیرایی کەوتە ڕی ،دڵمان لە مشتمان دا بوو، ، کاتێ بە ئاگاهاتەوە، رووم کردە هاوسەرەکەم:
- کوا کوڕەکەمان؟
هاوسەرکەم رووی کردە من وتی
-کوا؟ ئەی کوڕەکە بە باوەشی تۆوە نەبوو؟
ئەمجا زانیمان، لە کاتی راکە راکەدا ، منداڵەکەمان لە ناوپەڵە گەنمەکانی گوندی کچاندا بە جێ ماوە.
لە گوندی کجان دوورکەوتبوینەوە ،ویستمان دابەزن ،بگەڕێینەوە بۆ کچان ،شۆفێرەکە توڕەبوو وتی:
-ئەو هەموو تانک و ئیڤا سەربازیانە نابینن لە پێشمانەوە ، کەسمان دەرناچین دامانگرن.
هەموومان لە بارێکی دەروونی ئاڵۆزی ترس و گومان دا بووین ، بە رێکەوت لەو هێزە سەربازییەی سەنگاو دەرباز بووین .
ئوتۆمۆبیلەکە، بە خیرایی دەرۆیشت ، لە سەر ئەو جادە چاڵ وچاڵیئە ، باڵی گرتبوو ،دە فڕی .
ئەنوەر و وەستا لەتیف ، کە گوێ یان لە چیرۆکی ئەو منداڵە بوو، هەردووکیان بڕیاریان دا بە خێرایی رێگای سەنگاوبگرنە بەر ،تا کچان نەوەستن ، کە گەیشتنە کچان ،لە قەراغ جادەکەی خوار کچان وەستان .
نم نم باران دەباری ، بە پێ ی ناونیشانی دایکەکە، ئەنوەرووەستا لەتیف ناو هەموو ئەو پەڵە گەنمانە گەڕان ، لای قەبرسانەکەو قەراغ چەمەکەی کچان هیچیان نەبینی.
ئەنوەر بست بە بست، بە وردی بن هەموو پەڵە گەنمەکانی خوار قبرسانەکەی دەپشکنی ، ،لە ناکاو هەستی بە جوڵەی پەڵە گەنمەکانی ؛پێشەوەی خۆی کرد ، بە خیرایی رووی کردە ئەو شوێنە،
منداڵێکی قژ زەردی چاوشینی بینی ،دانەوەیەوە و گرتیە باوەش ،ئەوەندە گریابوو ، نوزەی تیا نەمابوو ، دەنگی دەرنە دەچوو ، لە برساو سەرما هەڵدەلەرزی ،هەموو جلەکانی و دەم و چاوی قوڕ بوو.
بە مەتارەکەی ئاوی کرد بە دەم و چاوی دا ، دەمی تەڕکرد ، چەند پارچە پسکیتی بۆ خوسان و پێی دا ، بۆ ئەوەی وزەیەکی بە بەردا بێتەوە .
بە تویوتاکەوە بە خێرایی رووی کردە گوندی هەزارکانی رەبات ،(فایەق ئاغای رەباتی) و( نەجیمی کەریمە سوور)و( حاجی حەمۆمین ئاغای رەباتی) لەوێ لە دەرەوەی هەزارکانی بینی ، ئەوان وتیان :
- ئێمە سەرمان لێ تێک چووە ،جارێ لەم دەوروبەرە دەمێنینەوە، نازانین روو بکەینە کوێ ؟ -
ئەنوەرو لەتیف بە توێتاکەوە گەڕانەوە ، ئەفسەری خاڵی پشکنینەکەی سەنگاو گۆڕابوو ، تویتاکەیان وەستاند ،ئەنوەر وتی :
-ئێمە بە بڕیاری شێخ تەیب هاتووین .
ئەفسەرەکە وتی :
-ئەی ئەو منداڵە .هی كێ یە ؟
ئەنوەر وتی :
-لە رێگا ئەو منداڵەمان بە تەنیا بینی ،بۆ ئەوەی نەمرێت، هەڵمان گرتوەتەوە .
ئەفسەرەکەوتی :
-خۆتان و منداڵەکە ،بچن بۆ ناو ئەو تەلبەندە .
لەو کاتەدا ئەفسەرەکە ئاوڕێ دایەوە، لە گەڵ ئەفسەرێکی تردا ، قسەیان دەکرد ،پشتیان لەوان بوو ،سەربازەکە ئیشارەتی بۆ ئەنوەر کرد ، (بە خێرایی خۆتان دەربکەن ).
ئەنوەر بە وەستا لەتیفی وت :
- بەگێ دانێ ، بەرەو ناوکەلاوەکانی سەنگاو .
لەو کاتەدا کەوکەب خانی هاوسەری عیزەدین رەباتی و دوو منداڵیان بینی ، سەربازەکان بە چەکەوە چوار دەوریان گرتبوون ،دەیانبردن بۆ ناوئەو تەلبەندەی پڕ بوو لە ژن و منداڵی گەرمیان ، هیج بوارێکیان لە بەردەم دا ، نەمابوو ،بتوانن دەربازیان بکەین .
تویتاکەی وەستا لەتیف بروسکە ئاسا ، لە سەنگاو دەرچوو ، گەیشتن بە (عەباسی حاجی مەحمودی رەباتی) و گەڵابە زەردەکەی ، ماڵیان لە قەڵای شێخ رەشید بوو .
عەباسی حاجی مەحمود ، رووی کردە ئەنوەر وتی :
-بەقوربانت بم ، گەڵابەکەمان ( ٧٣ ) ژن و پیاو منداڵی تیایە ، دەمێکە لێرە ،وەستاوین ، لە بەر سەیتەرییەکان ،ناوێرین بڕۆین بۆ چەمچەماڵ ، دەمانگرن.
ئەنوەر وتی :
-ئێمە بە خێرایی بە جادە قیرەکەدا دەڕۆین ،ئێوەش بە گڵابەکەتانەوە دوامان کەون.
تا دوا سەیتەرییەکەی عەباس نەوەستان .
عەباس سەیرێکی تویتا فەلاحیەکەی کرد ،سەری سوڕما ، وتی :
-چییە ،وەجبەی ئەمجارەت ،تەنیا ئەو منداڵەیە.
ئەنوەر وتی :
-ئەو گڵابە زەردەی لە دوامانەوە وەستاوە ، کەس و کاس وکارمن .
عەباس وتی :
ئەنوەر هەقی ئەمانە ، بەخشیشی زۆرم دەوێت .
ئەنوەر وتی :
-سەیدی بەسەرچاو .
لەو کاتەدا ،عەباس پێنج جاشی بە چەند ئوتۆمۆبیلێکی پر لە بار گرتبوو .
یەکێک لە جاشەکان ،لە ئەنوەر دەپاڕایەوە .
-بەقوربانت بین فریای ئێمەش بکەوە.
ئەنوەر رووی کردە عەباس ووتی:
-ئەی ئەمانەتان بۆ گرتوە ،خۆ سەر بە خۆتانن.
عەباس وتی :
-ئەمانە تاڵانچین ،ئۆتۆمۆبیلەکانیان پر کردووە ، لە فەرش ولبادو شڕو شیتاڵی ئەو گوندانە ی سەرنگاو هەموویان تاڵان کردووە.
تویتاکە و گەڵابەکە کەوتنە رێ ،تا لای گەیشتنە لای ژن و پیاوەکە ، ژنەکە لە دوورەوە ، هەردوو دەستی بەرزکردەوەو بەرەو لای تویتاکە ، باڵی گرت ،ئەنوەر منداڵەکەی لە باوەشی خۆیەوە ، گەیاندە باوەشی دایکی.
چادری سەر گەڵابەکەیان لابرد ،هەڵم لە جەستەی ئەو هەموو ژن و مداڵانە هەڵدەستا ،هەندێکیان لە هۆش خۆیان چووبوون ،چەند سەتڵیک ئاویان بەسەریان دا کرد ،هۆشیان هاتەوە، بروسکە ئاسا لەو دەورەوبەرەنەمان ،
ئەنوەر ، تاماوەیەک ، نە دەچووە بۆ ماڵی خۆیان ، نەک یەکێک لەو کەسانەی کە دەربازی کردون ، دەسگیر بکرێ و بڵێت:
- ئەنوە رەباتی ئێمەی رزگار کردوە.
ئەنفالی بکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









