کورد و ئاوارەیی
05/05/2025, 19:17 (GMT+1)

من وەک هەمووکوردێکی سەر زەمین ئاوارەم.
وەڵامی کاک جەزا حۆسێنی هاورێی خۆشەویستم داوەتەوە. نامەکەی هەروەها لەکۆتایی نوسراوەکەمدا دەبینن.
من وەک هەموو کوردێکی کوردستانی گەورە، ژیان لەگەڵ دیکتاتۆردا، لە راستیدا نەی هێشت بەقووڵای لەژیانی مرۆڤایەتی ومێژۆکەی خۆم تێبگەم. کوشتن وراونان وبێ رەوشتی داگیر کەر، نەی هێشت هەناسەیەکی ژیانی ئارم هەست پێ بکەم.
لە مندالییەوە بەهۆی خێزان وگەرەکەکمانەوە، خولیای خوێنەوە بووم. یەکسانی ژن وپیاو، لەسەرەتای ژیانمەوە، لەلام فرە پیرۆز بووە. هەلویستەکانم وعەشقەم لەژیانی ئاوارەیمدا دەرفەتی نەدامێ بەقوڵی شارەزای ژیان وعەشق ببم.
ئاوارەی بەبێ ئەوەی بەخۆت بزانی وهەستی پێبکەیت رێگرە لە ئاستی بیرکردنەوەت وبریارەکانت دەگرێ.
کێشەی عەقڵی ودەرونییەکانی چواردەورم وکەم شارەزای لەئازارەکانی ژیان، خستمیانە گێژاوی لەکاتی پێویستدا کەمی بریاردان . لەکۆتایدا هەر لەسەرەتای ئاوارەیمدا کردمیانە داردەستی کەم شارەزای ژیان و لاوازی تێکەڵاوی ژیانی سۆسیال بوونم، لەئاکامدا ىی خێزانی وبێ ژیانی ئاسودەی بژیم.
ئازادی وژیانی ئازاد دور لەسەدامە کورد وعەرەبەکان، لەکارەساتەکان ژیانی ئاوارەی ئەورۆژەی تێگەیشتم، نزیکەی چڵ ساڵی خایاند.
بۆ تێگەیشتن لە ئاکامە تاڵەکانی ژیانی ئاوارەیم، پانزەساڵ بێ وچاند خوێندمەوە، تێگەیشتم کە میللەتی کورد لەسەر خاکی خۆی ئاوارەیە، هەر بۆیە بەئاسانی دەبنە بەئاوارە،
ئاوارەی ئەدی دوو سێ نەوە دەخاێنی، بێ ئەوەی تێی بگەیت، لەئاوارەی کاتێک تێگەیشتی، ئەوسا دەتوانێ ئازارەکانی ئاوارەی چێژ بکەیت، کورد لەسەر خاکی خۆی چونکە ئاوارەیە. کورد نازانێ لەسەر خاکی خۆی داوای ئازادی وسەربەخۆی بکات،
ئەترسێ پێی بڵێن(ئینفیساڵی) یان بەزمانی کوردی داوای جیابوونەوە دەکات.
خۆم ومیللەتەکەم تێنەگەیشتوین، ئاوارەی لەهەر کوێیەکی دنیادا بێ خۆکوژییە. ئاوارە جگە لەهەمووی لەسەر خاکی خۆی ئەترسێ بڵێ:
جیابوونەوەم گەرەکە.
ئازاری دەرونی ومێشکی چونکە تەنیای لە مێشکەوە جێگیر دەبێ وتێیدەگەین، بۆیە پێویستمان بە مێشکی ئاوارە نییە.
ئاوارەیم، بۆیە هەوڵمدا ئاکامەکانی وبەدواچونەکانم لە کیتابێکی زانستی مێژووی وبیۆگرافیدا تۆمار بکەم وبڵاوی بکەمەوە.
جەزای پورزای خۆشەویستم تۆ راست ودروست نوسیوتە، من لە تێنەگەیشتنەوە خولقێنەری ئازارە دەرونێکان وکێشەکانی ژیانی خۆم بووم،
لەنەزانینی خۆم وقەومەکەمەوە بەئاوارە بووین.
ئاوارەی ئاخر خۆکوژییە، دوژمن ئەوەی نەتوانێ بیکوژێ ئاوارەی دەکات.
زمانی کوردی سەقەت کردن:
بەشێکە لەسیستەمی ژیانی ئاوارەی کردن.
زمانی کوردیان هەر بۆیە، لێ سەقەت کردبووین:
شێت، عاقڵ.
مردوو، زیندوو.
باش، خراپ.
راست، چەوت.
درۆ، راست گۆی.
ئازادی، دیلی
هەتا نەزانین لەپشتی هەر یەکێ لەم جوتەناوانەوە، چەندەها کتێبخانەی نوسین وبەدواچون هەن،
کاتێک پێم زانین ئاوارەی کوشت بوومی، زۆر درەنگ بوو.

---------------------------------------------------------------------
نامەکەی پورزا جەزای حوسێنی خۆشەویستم.
من وەک کتێب هێشتا نەمدیوە، جگە لەوەی لە چەند زانیاریەکی کورت نەبێت لەسەر چیرۆک و ناوەرۆکی کتێبەکە، دەبێت روونیش بێت لای خوێنەر یا رەخنەگر ئەم کتێبە دەرهاویشتەی خەیاڵ نیە و پالەوان و دیالۆگەکان دەرهاویشتەی خەیاڵێکی دەم پێکی شەراب نیەو بەس ، واقيعێکی دروست بوە و روداوەکان رویان داوە ، پاشان نوسەر کاتێک راستگۆیانە ژیانی خۆی لە قۆناغێکی دیاریکراودا کردۆتە کتێب، پێم وانیە تەنیا گیرانەوەی ئازارەکان بێت و بە پێی ئەو بەرهەمانەی بلاوی کردونەتەوە و ئەو پاشخانە روناکبیریەی هەیبوە و هەیەتی دەتوانم بڵێم تا ئێستا پرتر مەبەستی گەیاندنی جۆرێک لە زانیاریە و هەرخۆشی ئاماژەی بەم برگەیە داوە. پێزی ئەم جۆرە کتێبانە لەوەدایە چەند کاریگەریان لەسەر خوێنەر هەیەو شێوازی ئەدەبی و پێکهاتەی کرۆنۆلۆژی و شیکاریەکی دەرونی و بوونگەرایی ، وە ئایا ئامێز پەیامە یان هەر گێرانەوەیەکی پر ئەفسوسی یادکردنەوەیە ، لێرەدا سەرنجم دەخەمە سەر رونکردنەوەکانی نوسەر و دەڵێم دەستیان خۆش و سەرکەوتوو بوە لە پەیامەکەیدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









