<

ژەهری چارەسەری و سەرکەوتوی قەندیل لە ئامانجەکانی

12/05/2025, 21:20 (GMT+1)
زۆرێک لە تەحلیلات دەبینم بەڵام هیچکام لەو تەحلیلانە نەیپرسی بۆ پژاک هەڵنەوەشاوەتەوە کە باڵی سەربازی و سیاسی قەندیلە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ؟؟ هەریەک لە ئێمە تەنانەت خوودی لایەنگرانی قەندیلیش لە ناخەوە خۆشحاڵ نیە بە چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەک و دەکرێت بڵێم کورت بینیەکی عاتفیمان تێدایە بەڵام ڕاستیەکان دەبێت لەبەرچاو بگیرێن بە بڕوای من قەندیل ئامانجی خۆی پێکاوە لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و ئێستا خۆی لە ڕۆژهەڵات بە هێزتر دەکات و بە بڕوای من ئەم هەنگاوە پلان بۆ داڕێژراوە و پاش دراسەیەکی وورد کراوە 
ئەوەی من دەیبینم  پلانەکە بەم.شێوەیەیە 
وەک هەموان دەزانین پەک لە سەرەتای درووستبونیەوە بڕوای بە دەوڵەت نەتەوە و دەوڵەتێک تایبەت بە کورد و کوردستانی سەربەخۆ نیە و نەبوە بەڵکو ئامانجی قەندیل بۆ ئەوە بوە کورد بە یەکگرتووی وەک نەتەوەیەک بناسرێت و مافەکانی پێ درێت لە ناو ئەو دەوڵەتانەی کە کوردی تیا دابەشبوە بەو شێوەیەش لە باکوور و ڕۆژئاوا ئامانجی خۆی پێکاوە و کورد لە ناسراوی وەک تورکێکی شاخاوی لە ئێستادا ناو نراوە کورد وەک نەتەوە واتە لە تورکی شاخاویەوە بۆ کورد و هەڵوەشاندنەوەی ئەقڵیەتی نەتەوە پەرستی تورک کە کوردی بە تورک ناوزەند دەکرد کە ئەمەش ئامانجە سەرەکیەکەیە . لە ڕۆژئاواش بە هەمان شێوە لە کوردێک کە هیچ مافێکی نەبوو تەنانەت سووریەکان نەیاندەزانی شتێک هەیە بە ناوی کورد و کوردەکان وەک عەرەبی کۆچەری ناسێندرابوون بەڵام پەک توانی کورد لە ڕۆژئاوا لە سەرکوتکاری و سڕینەوەی ناسنامەی کورد لە سووریا بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ و کورد بناسێندرێت وەک نەتەوە و خەونی سڕینەوەی عەرەبی سووری بۆ کوردی کۆتای پێهێنا .
شوێنێک کە ئێستا مابێت ڕۆژهەڵاتە کە تیایدا بە بڕوای من کارێک دەکرێت ئێران بهێندرێتە سەر مێزی گفتوگۆ هەرچەند تا ڕادەیەک کورد هاوشێوەی ئێرانیەک ئازادە بەڵام هەتا ئەم ساتە کورد وەک خێڵێکی ئێرانی لێی دەڕواندرێت نەک وەک نەتەوەی کورد کە جیا بێت لە ئێران بە بڕوای من ئەمە ئامانجی داهاتووی پژاک دەبێت کە ئێران دان بە کورددا بنێت وەک نەتەوە نەک وەک بەشێک لە ئێران لە زمانی سیاسی نوێدا ئەم دان پیانانە دەتواندرێت داهاتووی لەسەر بنیات بنرێت ئەمە بینینی منە بۆ سیاسەتی قەندیل نەک وەک کابرا سوار سەری خۆی بێت و بیەوێت بە بێ بوونی نەتەوەی یەکگرتوو بڵێت دەوڵەت ڕادەگەیەنم و ئەنجامەکەشیمان بینی کە لە دواتردا ووتی تەنها ویستومانە ڕای خەڵک وەرگرین ئەگین نامانەوێت دەوڵەتمان هەبێت کە ئەو قسەیە زیانی سەد ساڵ هەنگاوی کوردی بۆ سەربەخۆی هێنایە دواوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان