<

خەڵاتی بۆبڵ بۆ ئاشتی بۆ ترامپ وەیان ئۆچ ئالان

17/05/2025, 20:40 (GMT+1)
ترامپ لە هەوڵی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ،عەرەب و ئیسرائیل لە لایەك و ئیسرائیل و ئێران لەلایەکی دی لە هەوڵی بەردەوامدایە و چەندین هەنگاوی مەزنی داوە. لەخولی یەکەمیدا ئەگەر چی توانی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی هەندێ لە ووڵاتانی عەرەب و ئیسرائیلی جێبەجێکرد لە چوارچێوەی(Abraham accord). ترامپ لەم قۆناغی ئەم جارەیدا واتە Trump.02 لەبەرئەوەی دوا خولی سەرۆکایەتیەتی ئەیەوێ ئەم پرۆسانە بخاتە نێوبانگ و پاشخانی سەرۆکایەتی خۆی بۆ ئەوەی لە مێژوودا کارێك تۆمار بکا کە لەوەو پێش خۆی،هیچ سەرۆکێکی ئەمریکی،وە دەستی نەهێناوە. ترامپ و تیمەکەی بەشێوەیەکی باش و کاریگەر هەوڵ ئەدەن بۆ سەرخستنی ئاسایشی جیهان ، جیهانێك دوور لە شەڕ و پێکدادان و کاولبوون.ترامپ لەم پرۆسەیەدا ئەجندایەکی ڕوون و ئاشکرای هەیە و کۆی جیهان ئاگادارن لێی و ڕۆژانە بەرچاوی یەکە بە یەکەمان ئەکەوێ. بۆ نمونە؛ بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ ئێران ترامپ مەرجی خۆی هەیە و ئەڵێ پێوستە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و واز لەو هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستیانە بهێنێ کە دژی ئاشتین و بەکاریان دێنێ وەك حەماس،حزب و اللە و حوسیەکان و هتد....لەهەمان کاتیشدا ئێران مەرجی لادانی ئابڵووقە وەك خاڵی دەست پێك داوا ئەکا و مەرجی خۆی هەیە..ئەم نمونەیە ڕاستە بۆ ئەوانی تریش ، واتە ئاشتی بەرانبەر مەرج وەیان بڵێین وەك چۆن دوو کەس ئەیانەوێ ئاشت ببنەوە و کەسی نێوەندگیر لە هەوڵی ئەوەدایە مەرجی هەریەکەیان بەرجەستە بکا بۆ ئەوەی بگەنە خاڵی هاوبەش و ڕێکەوتنەکەش ببیتە(بەرکەوتە). لەمەدا ئێران وەیان ئۆکراینا وەیان هەتا حەماس و حزب و اللە مەرجی چەك دانان و داماڵینیان لەو چەك و چۆڵەی هەیانە ، مەرجی خۆیان هەبوە و بێ بوونی مەرج نەهاتوون،خۆیان رادەست بکەن.مەخابن کاتێ دێینە سەر پرۆسەی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورك و پەکەکە هەست بەو شێوازە باوەی گفتوو گۆ و دانووستاندن ناکەی لەبەرئەوەی پەکەکە بەبێ هیچ مەرجێ ئامادەیە خۆی هەڵوەشێنێتەوە و چەکەکەی فڕێدا . ئەمەی ئۆچ ئالان کردی ناچێتە ژێر چەتری پێناسەی پرۆسەی ئاشتیەوە،بەڵکە ئەمە خۆبەردان و ئاشبەتاڵ و خۆ ڕادەستکردنەوەیە. تا ئەم ساتەش دەوڵەتی تورك تاکە یەك هەنگاوی بەرەو ئاشتی نەناوە و بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر گوند و چیاو دۆڵەکانی کوردستان و ئامادە نیە شەڕ بوەستینێ،کەچی لەم لاوە پەکەکە بەداخەوە گوێ لە پەیامی زیندانیەك ئەگرن کە نازانن ئەو ناتوانێ و ئەو بڕيارە قورس و ئاڵۆزە دەربکا . سەرکردەکانی پەکەکە ئە ئەبوایە بکەوتنایەتە ژێر پەیامی کەسێك لە هیچ شتێك و لەهیچ کاتێك ئازادی نیە نەك هەر بیربکاتەوە، بەڵکە بڕیاریش بدا..هەر بۆیە ئۆچ ئالان ناتوانێ خەڵاتی ئاشتی وەربگرێ لەبەررئەوەی بڕیارەکەی ئەو پەیوەندی بەسەر ئاشتیەوە نیە بەقەد ئەوەی خۆ بەدەستەوەدانە.ئەو بڕیارەی ئۆچ ئالان تاوانێکی گەورەو مەزنە، هەروەها سەرکردەکانی پەکەکە خیانەتێکی مەزنتریان لە گەلی کورد و هاو دۆست و هاو خوێن و دایکی گەشمردەکان،کرد،ئۆچ ئالان زۆر زۆر لە حەسەن خەیری و مەلا مستەفا خائین ترە و میژووش هەروا بۆمانی تۆمار ئەکا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست