دێموکراتی و کۆمەڵە لە تەرازووی نەتەوەیی بووندا
12/06/2025, 20:06 (GMT+1)

لە ساڵانی ١٣٥٠ و ١٣٦٠ ڕابردوودا، دوو حیزبی سەرەکی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و (کۆمەڵە) ڕۆڵێکی گرنگیان لە خەباتی مافەکانی کورددا هەبوو. هەردوو حیزب کوردیان وەک نەتەوەیەکی خاوەن زمان و کولتوور و مێژوو و خاکێکی هاوبەش ناساند، بەلام بە دوو شێووەی جیاواز خەباتیان بۆ کورد کردووە و پێناسەیان بۆ کورد لە رۆژهەلات کردووە، حدکا کوردی وەک کوردی ئێرانی و گەلی کورد ناو هێناوە و کۆمەلە وەک گەلی کورد و نەتەوەی ستەم لێکراو، کە ئەو سەردەمەدا دیموکرات بە حیزبێی نەتەوەیی کوردستانی ناسرا، لە کاتێکدا کۆمەڵە بەهۆی تۆنی ڕادیکاڵتر و ئایدۆلۆژیای مارکسیستییەوە ئەم کەمتر ئەم پێگەی پێدراوە. دەمەویت لەم نووسیندا بەدواداچوون بۆ ئەو پرسیارە بکەم کە بۆچی حیزبی دێموکرات وەک هێزێکی نەتەوەیی کورد ناسێندرا و بۆچی کۆمەڵە سەرەڕای هەبوونی ویستەکانی کە تا سەربەخۆی کورد نەیتوانی ئەم وێنەیە پتەوتر بکات
١. مێژوویان دامەزراندن
حیزبی دێموکرات کە لە ساڵی ١٣٢٣ دامەزرا و١٣٢٤ ساڵی دواتر کۆماری کوردستان دامەزرا کە ئەم ڕووداوێک کە بە سەمبولی خەباتی نەتەوەیی کورد ناسراوە و ئەم پاشخانە تیشکی خستە سەر ئیعتباری نەتەوەیی بە حیزب بەخشی و وەک هێزێکی ڕەگداکوتاوی قووڵ و کۆن لە نێو کورددا ناساندوە . لەبەرامبەردا کۆمەڵە کە لەساڵی ١٣٤٨دا پێکهێنرا، باکگراوندێکی مێژوویی وای نەبوو و زیاتر وەک هێزێکی شۆڕشگێڕی نوێ بە گوتاری چەپگەرایی ناسراو بوو.
٢. هەڵوێستەکانیان
دێموکرات لە بەڵگەنامەکانیدا، بە تایبەت بەرنامە و لێدوانە فەرمییەکانی دانوستانەکانی ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ حکوومەتی کاتی ئێران، جەختی لە خۆدموختاری لە چوارچێوەی ئێران کردەوە و جیابوونەوەشی ڕەتکردەوە. دروشمی "دیموکراسی بۆ ئێران، خودمختاری بۆ کوردستان و قسەکانی قەسملوو لەوانە "ئێمە لە هەموو ئێرانییەکی دیکە ئێرانیترین" (چاوپێکەوتن لەگەڵ لۆمۆند، ١٩٧٩) وێنەی حیزبێکی نەتەوەیی میانڕەو و دیپلۆماسییان پێدا و لەبەرامبەردا کۆمەڵە تۆنێکی ڕادیکاڵتری هەبوو، جەختی لەسەر چەمکەکانی وەک "مافی نەتەوەکان ستملێکراوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان" و ڕستەی وەک "ئێرانی بوون سەپێنراوە" (بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە، ١٩٧٩-١٩٨٩) دەکردەوە؛ تۆنێک کە حکومەتی ئێران بەخێرایی بە حیزبیکی "جیاخوازی" لێکدایەوە.
٣. بنکەی کۆمەڵایەتی فراوانی حیزبی دێموکرات
دێموکرات بەهۆی ڕێبازی سادەتر و میانڕەوترەوە توێژە جیاوازەکانی کوردی بۆ خۆی ڕاکێشا؛ لە کەسانی ئائینی و عەشیرەی وسونەتی کە بە ئەو هۆیەوە پێگەی نەتەوەیی به دێموکرت بەخشی و لەبەرامبەردا کۆمەڵە بە ئایدۆلۆژیا مارکسیستییەکەیەوە، لە نێو ڕۆشنبیرانی چەپ و کرێکارانی شاردا کاریگەرتر بوو و کەمتر سەرنجی گرووپە نەریتیی و ئایینییەکان بوو. ئەم جیاوازییە زیاتر حیزبی دێموکراتی لە پێگەی نوێنەرایەتیکردنی کوردانی نەتەوەیی دانا.
.٤ ڕۆڵی پڕوپاگەندە رژیمی ئێران
پڕوپاگەندەی کۆماری ئیسلامی لە پێکهێنانی ئەم دوو وێنەیەدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبوو. حکوومەتی ئێران بە تایبەتی لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وەک ڕۆژنامەکانی کەیهان و ئیتەڵات و تا ئیستەش کۆمەڵەی وەک هێزێکی کۆمۆنیستی، دژە ئێرانی و جیاخوازی ناساند. ئەم پڕوپاگەندەیە لەگەڵ سەرکوتی سەربازی، وێنەی نەتەوەیی کۆمەڵەی لاواز کرد و لەبەرامبەردا هەڵوێستی میانڕەوانەی حدکا وایکرد کەمتر حکومەت تۆمەتی جوداخوازی تۆمەتبار بکات و ئەمەش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەر بوو بۆ بەهێزکردنی پێگەی نەتەوەیی.
٥. سەرکردایەتی قەسملوو
ڕۆڵی شەهید عەبدولڕەحمان قەسملوو لە دامەزراندنی پێگەی حیزبی دێموکرات لە سالەکانی ٥٠ حاشا هەڵنەگرە. قەسملوو بە خوێندنی باڵا و ڕاهێنانی زمان و چالاکیی دیپلۆماسی، حیزبی دێموکراتی وەک نوێنەری ڕەوای پرسی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناساند. کتێبی کورد و کوردستان وێنەیەکی زانستی و سیاسیی نەتەوەی کوردی خستەڕوو کە لەگەڵ دیدگای ناسیۆنالیستی حیزبدا یەکدەگرێتەوە وکۆمەڵە سەرکردایەتییەکی دیپلۆماسی و کاریزماتیکی لەو شێوەیەی نەبوو روو بەدەرەوە وراگەیاندنە جیهانییەکان سەرکردایەتییەکەی زیاتر لە چەپی شۆڕشگێڕدا ناسرابوو.
٦. کۆمەڵە هەڵگری گوتاری سەربەخۆی بەڵام قوربانی هەلومەرج
کۆمەڵە بە پێچەوانەی تێڕوانینی جەماوەری و پڕوپاگەندەی فەرمی، نەتەوەی کوردیشناسی و لە بڵاوکراوەکانیدا بە ئاشکرا جەختی لەسەر مافی نەتەوەکان چەوسێنەرەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان کردەوە (بڵاوکراوەی کۆمەڵە، ١٩٧٩). بەڵام چەند هۆکارێک بوونە هۆی ئەوەی کە وێنەی نەتەوەیی کۆمەڵە پەراوێز بخرێت ئەویش تێکەڵبوونی ئایدۆلۆژیای مارکسیستی، لاوازی لە کێبڕکێ لەگەڵ میراتی کۆماری کوردستان، و پڕوپاگەندەی نەرێنی حکومەت نەیهێشت ئەم فکرە لە مێشکی گشتیدا جێگیر بێت. بەڵام گوتاری مافی چارەی خۆنووسین کە کۆمەڵە پێشنیاری کرد، دەتوانێ مانایەکی قووڵتر لە ناسیۆنالیزم دابین بکات؛ بەڵام کەوتە قوربانی هەلومەرجی سیاسی و کەشوهەوای پڕوپاگەندە.
٧. رێگا و هیوایان
حدکا گەلی کورد باوەڕی بە چاکسازی لە پێکهاتەی سیاسی ئێراندا هەیە و سەرەڕای ڕەخنە لە سیاسەتەکانی رژیم ئێران ئەم حیزبە بەردەوامە لەسەر ئەو باوەڕەی کە پێگەی کورد لە ئێران بە گوشاری سیاسی و دانوستان و گۆڕانکاریی وردە وردە دەتوانێ باشتر بکرێت. لە ڕاستیدا دیموکرات ڕێبازی چاکسازی لە چوارچێوەی "ئێران" بە مومکین دەزانێت لەو باوەرەشدا دوو رێبەریان بوونەتە قوربانی ئەم سیاسەتە و لە کاتێکدا کۆمەڵە وەک حیزبێکی چەپ و ڕادیکاڵ ڕوانگەیەکی جیاوازی هەیە بۆ پرسی کوردستان. لە ڕوانگەی کۆمەڵەوە پێکهاتەی سیاسی و ئابووری ئێران ڕەگ و ڕیشەی لە سیستەمێکی ستەمکار و کۆلۆنیالیزمدا هەیە کە هیچ بژاردەیەکی نەهێشتۆتەوە جگە لە گۆڕانکاریی بنەڕەتی، نەک تەنها بۆ کورد بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراوی ئێران. کۆمەڵە پێی وایە کە ئێران چاکسازی ناکرێ و تەنیا بە ڕووخاندنی ئەم سیستەمە ئازادی و دادپەروەری و مافی ڕاستەقینەی گەلان بەدی دێت.
٨. مێژووی کە لە باشوورن
حدکا دوای کۆماری کوردستان هیچ ئالایەکی وە ئاڵای کوردستان هەڵنەکرد و هیچ گۆڕانکاریەکی بە حیزبی خۆیدا نەهێنا بەلکوو کۆمەلە لە سالی ٢٠٠٠ گۆرانکاری بە حیزبی هێنا و ئالای کوردستانی کە لە باشووری کوردستان وەک ئالای کوردستان ناسرابو لە ساڵی ١٩٩١ بە رەسمی بووەئاڵای کوردستان هەڵکرد و داوای فیدرالیشی کردە لە کاتێکدا دێمۆکرات لە سالی ٢٠٠٥ ئەم گۆڕانکاریانەی لە حیزبەکەیدا کرد،
٩. بیرەوەریەک
سالەکانی ٢٠٠٦ چوومە کوردستان تیڤی بۆ لای هونەرمەند لالو رەنجدەر، یەکێک لە پرسیارەکانم ئەوە بوو بۆ حیزبی چەپت هەڵبژارد لە کاتێکدا تۆ نەتەوەی بیر دەکەیتەوە، لە ولامدا وتی من ئەو کات جەپەکانم پێ نەتەوەیتر بوون، حیزبی جەپ باسی لە دیاریکردنی مافی چارەنووس دەکردەوە حیزبە نەتەوەیەکان لە خودمختاری تێنەدەپەڕین کە گەورەترین دەرس بوو بۆم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









