<

عێراق مەیدانی جەنگی بیانی

15/06/2025, 18:13 (GMT+1)
چۆن گەندەڵی و بێدەنگی سەرکردە کورد و عەرەبەکانی عێراق وڵاتی عێراقیان کردووە بە مەیدانی جەنگی ئیران و ئیسڕایل
شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕایل بە خراپی تەشەنەی کردووە بەسەر ئاسمانی عێراقدا وە سەرکردەی کورد و عەرەبەکانی عێراق شکستیان هێناوە لە پاراستنی خەڵکەکەی، هەرچەندە عێراق لەناو شەڕەکەدا نیە بەڵام ئاسمانی عێراق بوە بە مەیدانی جەنگ و تێپەڕبوونی فڕۆکە جەنگی و موشەکەکانیان و ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی عێراقیان خستۆتە مەترسیەوە
سەرکردەی عێراق محمد شیا سودانی هێمن و بێدەنگە لە پاراستنی سەروەری عێراق و هەبوونی ئەو هەموو هێزە چەکداری و ملیشیایە وەک حەشدی شەعبی و هێزەکانی هاوشێوەی کەوا پەیوەندی بەهێزیان بە تاران هەیە زیاتر عیراقیان خستۆتە مەترسی بەژداربوون بە جەنگ. ئەمە نیشاندەری ڕەگ و ڕیشەی گەندەڵی سەرکردەکانە.
لە هەرێمی کوردستاندا بارزانی و تاڵەبانی کەوا پێکەوە دەستیان بەسەر هەرێمدا گرتووە بە یەکسانی بەرپرسن لێی. ئەم بێ دەنگی و بێ هەڵوێستیە نیشانەی ئەوەیە ئەوان تەنها دەیانەوێت بەردەوامبن لەسەر دەسەڵات و پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکانی خۆیان. وە پەیوەندیان لەگەڵ ئێران و ئیسڕایل لا پەسەندترە لە هاوڵاتیانی کوردستان و عێراق بە گوێنەدان بە ئاسمانی عێراق و لای خەڵک ئاسایی دەکەنەوە کەوا هێزی سەربازی بیانی خاکی کوردستان و عێراق ببەزێنن.
موقتەدا سەدر و گروپە چەکداریەکەی سەرایا السەلام کێشەکانی بگرە خراپتر کردووە چونکە وەلایان بۆ ئێران هەیە وە ئەمە عێراق بێهێزتر و ناسەقامگیرتر دەکات
ئەم سەرکردە گەندەڵانە و بێدەنگیان عێراقیان کردۆتە مەڵبەندی جەنگی ئیران و ئیسرایل، هاوڵاتیان لەو ناوەندەدا ماوەتنەوە، گەشتە ئاسمانیەکان ڕاوەستاون و ژیانیان شێواوە، خەڵک لە مەترسیدا دەژیت لە کەتێکدا حکومەت بێدەنگە
ئەمە هەڵە و بێئاگایی نیە ئەوە خیانەتی حکومەتە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و عێراق کەوا خەڵکەکە دەکەن بە قوربانی سیاسەت و دەسکەوتە داراییەکانیان، ڕێگە دەدەن ئاسمانی وڵاتەکەیان بەکاربهێنرێت بۆ گرژی نێوان هێزە بیانیەکان
حکومەتی محمد شیا سودانی و کابینەکەی بە زوترینکات پیویستە ئەو هێزانەی پشتی ئێران دەگرن لاببرێن ئەمان هیز و سەربەخۆیی عێراق لاواز دەکان. دەبێت خەڵکی کوردستان و عێراق بپارێزێت نەوەک بەرژەوەندی سیاسی و ماددی.
بارزانی و تاڵەبانی پێویستە بێدەنگ نەبن لەبەرامبەر بەزاندنی سنووری ئاسمانی کوردستان و خەڵکەکەی بپارێزن هەروەک چۆن بۆ دزی کردن بەرژەوەندی خۆیان دەپارێزن
هەتاوەک و ئەم دەسەڵاتە گەندەڵانە لەسەر حوکم بن عێراق هەمیشە دەبێت بە مەیدانی جەنگ کەوا هێزە بیانیەکان یاری بە خوێنی عێراقیەکان بکەن و سەلامەتی هاوڵاتیانی عێراق دەکەن بە کۆتا شت کەوا بەلایانەوە گرنگ بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست