زانیاری ناڕاستی سۆسیال میدیا و شەڕی ئیسڕائیل و ئێران!
25/06/2025, 21:37 (GMT+1)

- زانیاری ناڕاست لە سۆشیال میدیا چییە؟
- کێن ئەوانەی بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو کارە دەکەن؟ وە بۆچی دەیکەن؟
- ئایا لایەنە باش و خراپەکانی زانیاری ناڕاست چین؟
- چۆن خۆت دەپارێزیت لەو زانیارییە نادروست و درۆ و چەواشەکاریانە؟
- چۆن دەتوانیت ڕاستییەکان بپشکنیت؟
- چۆن پەیامێکی ساختە یان وێنەیەکی دەستکاریکراو لە سۆسیال میدیا بناسینەوە؟ (ئەم بابەتەیان بۆ جاری داھاتوو)
بیرۆکەی بەم نوسینەم لەسەر ئەو ھەواڵە چەواشەکاریانەی شەڕی ئیسرائیل و غەززە و ئێران و لبنان و سوریا و یەمەن، کە بەکرێگیراوی ووڵاتانی دراوسێ کوردستان (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) دەیکەن و ڕۆڵی ئیسلامی ئەو ووڵاتە ئیسلامیانە گەورە دەکەن! بەڵام نابینن کە کوردستان خۆی ووێران بووە و خنکێنراوە و بە کەنیزە کراوە لەلایەن ھەمان ووڵاتانی ئیسلامی دراوسێوە و گوپە توندڕەوەکانەوە، نەک لەلایەن ئیسڕائیلەوە!
شەڕی ئیسرائیل و ئێران تەنیا لە بەرەکانی شەڕدا نییە، بەڵکو سۆشیال میدیاشی گرتوتەوە. زانیاری ناڕاست بە ئەنقەست وەک چەکێک بەکاردەهێنرێت بۆ کاریگەریکردن لەسەر بۆچوونەکان و چاندنی دڵەڕاوکێ و سەرلێشێواوی! زۆر گرنگە کە ھاووڵاتیان بە ئاگاداری و چاوی ڕەخنەگرانەوە سەیر ھەواڵەکانی سۆسیال میدیا بکەن، پێش ئەوەی شێری بکەن و زیاتر بڵاوی بکەنەوە!
- زانیاری ناڕاست لە سۆشیال میدیا چییە؟
بریتیە لە بە ئەنقەست بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست بە ئامانجی چەواشەکاری یان کاریگەری لەسەر خەڵکی!
ئەمەش لە سۆشیال میدیادا لە ڕێگەی هەواڵی ساختە، ڤیدیۆی دەستکاریکراو (وەک دیپ فێک deepfakes) و ئەکاونتی ساختە یان وێنەی چەواشەکارانە ڕوودەدات.
بۆ نموونە:
- هەواڵێکی ساختەی وەک: سیاسەتمەدارێک شتێکی شۆککەری ووتووە یان کردووە (کە ڕاست نییە!).
- وێنەیەکی دەستکاریکراوی کارەساتێک کە لەوە خراپتر دەردەکەوێت کە ھەیە یان ڕویداوە یان ھەر ڕووی نەداوە!
- بابەتێکی دروستکراو کە هەوڵ دەدات هەستی خەڵکی بوروژێنێت، وەک ترس یان ڕق و کینە!
- کێن ئەوانەی زانیاری ناڕاست بڵاودەکاتەوە؟ وە بۆچی؟
چەند لایەنێک هەن کە بە ئەنقەست زانیاری ناڕاست بڵاودەکەنەوە، چ لە ناوخۆی وڵات و چ لە دەرەوە ووڵاتدا! بۆنمونە:
١ - حکومەت و گروپە سیاسییەکان:
- وەک ئێران و تورکیا و سعودیە و ئیسرائیل و قەتەر و داعش و حەماس و ھەندێک ووڵاتانی تریش، سۆشیال میدیا بەکاردەهێنن وەک چەکێک بۆ گەورەکردن و بەھێز کردنی خۆیان و لاوازی و چەواشەکردنی نەیارانیانی.
- گروپە ئیسلامیە توندڕەوە بەکرێگیراوەکانی کودستانیش کە بۆ بەرژەوەندی گیرفان و نیکاحی جۆڕاوجۆر و فرەژنی و کۆکردنەوەی پارەو کۆمەک بۆ خۆیان بۆ گیرفانیان بەناوی الڵە وە! ئەوان سۆسیال مێدیا بەکاردەھێنن، ھەروەک اڵڵە خۆی ھەژاربێت و دەستەڵاتی نەبێت!
- لە ململانێکانی وەک ئیسرائیل و فەلەستیندا، وێنەکان لە سۆشیال میدیادا بە ئەنقەست دەشێوێنرێن یان دەستکاری دەکرێن بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ حەماس کە خۆی دەرگای جەھەنمی کردەوە بەسەر خۆی و خەڵکی غەززە و لبنان و سوریاو یەمەن و ئێرانیشدا!
٢ - ووڵاتانی دەروەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست:
بۆ نموونە:
- ڕەنگە ڕووسیا یان چین و ووڵاتانی تر هەڵمەتی زانیاری ناڕاست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدەن بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە یان کاریگەری لەسەر بیروڕای گشتی لە هەندێک ووڵاتدا بۆ بەرژەوەندی خۆیان!
بۆچی ئەوە دەکەن؟
- ھەتا کاریگەری سیاسی یان دەستەڵاتیان ھەبێت!
- پڕوپاگەندە بۆ جەنگ بکەن!
- ھێز کۆبکەنەوە لەدەوری ئایینە توندڕەوەکەیان یان ئایدیۆلۆژی خۆیان!
- ھەتا کاریگەریشیان لەسەر بیروڕای گشتی لە ناوخۆ یان دەرەوەی وڵات ھەبێت!
- وە تێکدانی بیروڕا کۆمەڵگە و ڕواندنی ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو دوژمنان و ھاووڵاتیاندا بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
- ئایا سوود و زیانەکانی زانیاریە ناڕاستەکان بۆ ئەو کەس و گروپانە دەبێت چی بن؟
سوودەکانی بۆ بڵاوکەرەوەکان:
- دەتوانێت بە خێرایی خەڵکی ڕازی بکەن بەبێ بەڵگە!
- بڵاوکرنەوەی ئاسانە وەک ڤایرۆس وایە، دەتوانرێت بەخێرایی بڵاوبکرێتەوە بەناو کۆمەڵگەدا!
- پشێوی و سەرلێشواندن لەنێوان نەیارەکان یان ھاووڵاتیاندا دروست دەکات!
- سەرنجی خەڵکی لادەبات ، لەسەر کێشە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگە و خەڵکی بەزانیاری پڕوپوچ سەرقاڵ دەکات!
- دەتوانرێت بەو زانیاریە نادروستانە گروپە جیاوازەکان ھانبدەن لە دژی یەکتر بۆ شەڕ و ناکۆکی و پێکدادان!
زیانەکانی زانیاریە ناڕاستەکان بۆ کۆمەڵگە:
- دەبێتە هۆی بێ متمانەیی بە میدیا و حکومەت!
- دەبێت سووتەمەنی توندوتیژی یان ڕق و کینە بۆ ناو کۆمەڵگە!
- زیان بەر دیموکراسی و مشتوومڕ (دیبات) دەگەیەنێت!
- ھەندێک مرۆڤی بێ تاوانیش لەوانەیە توشی زیانی کۆمەڵایەتی و ناوزڕاندن یان زیندانی و تەنانەت مردنیش ببن!
- جەمسەرگیری کۆمەڵایەتی تێکدەچێت: واتە ئەو پرۆسەیەی کە دژایەتییەکانی نێوان گروپەکان لە کۆمەڵگادا، زیاد دەکات و زەق دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان زیاتر دژایەتی یەکتر بکەن و یەکتر قبوڵ نەکەن! بەوەی کە زیاتر سەنج لەسەر جیاوازییەکان دابنێن نەک لەسەر لێکچوون و نزیک بوونەوە و سازدان و گوێگرتن لە نێوانیاندا. جەمسەرگیری دەتوانێت ببێتە هۆی گرژی و ململانێی کۆمەڵایەتی، چونکە دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی ھەستی دژایەتی کردنی یەکتر وەک (ئێمە دژی ئەوان یان بەرامبەر ئەوان).
- چۆن خۆت دەپارێزیت لەو زانیارییە نادروست و درۆیانە؟
- دەبێت چاوی ڕەخنەگرانە ھەبێت: یەکسەر باوەڕ بە هەموو ئەو شتانە مەکە کە دەیخوێنیتەوە یان دەیبینیت.
- بەدوای سەرچاوەی زانیاریدا بگەڕێ : سەیری زانیاریەکە بکە، تا بزانیت لەکام ڕێکخراوێک یان کەناڵێکی میدیایی باوەڕ پێکراوەوە هاتووە!
- ئاگاداری هەست و سۆزت بە: ئەگەر نوسینێک یان ڤیدیۆیەک، توڕەت دەکات یان دەترسینێت و ڕاتدەچڵەکێنێت، ئەوا لەوانەیە بە ئەنقەست بەو شێوەیە شێوێنرابێت یان دەستکاری کرابێت!
- بە وردی سەیری پەیامەکە بکە: ئایا زانیاریەکە بە خراپی نووسراوە یان زیادەڕەوی تێدایە؟
-سەیری پەیامەکە بکە و بزانە لە شوێنێکی تریشدا بڵاوکرەوەتەوە بە سەرچاوەی باوەڕ پێکراوەوە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









