ئاخۆ ھێزی دینبازی لە سمێڵ تاشینەوە بۆ گون بڕین دەڕوات؟
24/07/2025, 21:13 (GMT+1)

- ئاخۆ ڕێوڕەسمی پێشکەوتن، لە سوریای دینبازەکاندا چی بێت؟
- ئایا بڕینی ئەندامی نێرینە و بە کۆیلەکردنی ژنان، چییان لەگەڵ یەکتردا هاوبەشە؟
- تۆبڵێی بەکام (ئایەتی قورئان) ھاواری دروزەکانە بگاتە تاوانەکانی شنگال؟ ئەی چۆن لە سعودیە قەدەغە کرا؟
- ئایا ئیسرائیل دەبێتە ئیزرائیل بۆ گیان کێشانی دینبازەکان و فریشتەش بۆ پێکھاتەکانی تر؟
- ئاخۆ ڕێوڕەسمی پێشکەوتن، لە سوریای دینبازەکاندا چی بێت؟
- لەم مانگەدا، چەند کورتە ڤیدیۆیەک لە سۆسیال میدیادا دەرکەوتن کە گروپێکی دینبازی چەکداری لە سوریا سەر بە ئەحمەد شەرع ، سمێڵی دروزەکان دەتاشن!
دینبازەکان بە گاڵتەجاڕیەوە بە کورد و پێکھاتە ئاینەکانی تری سوریا و نەیارەکانیان دەڵێن (کۆمەڵە شێرپەنجەکانی ڕیخۆڵە، دەبێت لەناو دەبەرین)! ئەم ووتەیەش بە گوتەی ئەوان دەبێت، ھەموو پێکھاتە جیاوازەکانی سوریا، لە ڕەگ و ڕیشەوە لە سوریا دەربھێنرێن و لە ناوببرێن!
- لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تاشینی سمێڵی مرۆڤ بە زەلیلکردن و بێ بەھا کردنی مرۆڤەکان ناو دەبرێن!
هەڕەشەکان ڕوونە، ئەوەی دینبازەکان بە سمێڵ و ڕیش تاشین دەیکەن! لەوانەیە گروپێکی توندڕەوی تر بە موعجیزەیەکی تری دینەکەیان، بە چەقۆ دەست بکات بە بڕینی گون و ئەندامەکانی تری جەستەی پێکھاتەکانی تر!
- ئامانجیش لەوە هەر ھەمان بانگەوازی دینبازیە، کە ئەویش لەناوبردن مرۆڤەکان و و بێ ڕێز کردنیان و وەستاندنی گەشەی زاوزێی پێکھاتەکانی ترە واتە لەناوبردنیان و تێکشکاندنی جەستەیان وەک ناسنامەکانیان!
- ئایا بڕینی ئەندامی نێرینە و بە کۆیلەکردنی ژنان، چییان لەگەڵ یەکتردا، هاوبەشە؟
دینبازەکان ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە خەبات لە سوریا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە شەنگال بەڕێوە دەچێت و ئەوەش تەنها پەیوەندی بە خاکەوە نییە! بەڵکو پەیوەندی بە بوونی پێکھاتە جیاوازەکانەوە هەیە! وەک هەر ئەڵقەیەکی دانەبڕاوی دینبازەکانی تر، کە لەئێران قژبڕین وەک بە زەلیل کردنی ئافرەتان(کە ژینا ئەمین سیمبۆڵیەتی) و لە تورکیا بەندکردنی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان و پارێزگاکاندا، وە لە عێراق بە ئەنفال و کیمیاباران و سەربڕین و بەکەنیزەکردن و لە سوریاش بە کوشتن و وێرانکاری سمێل تاشین!
بەڵام لەوانەیە موعجیزەیەکی تازەی دینبازەکان لەسوریا بێتە ئاراوە، کە ئەویش گون بڕین بێت (ئەندامی نێرینەی پیاوان)!
هەموو تاوانەکان وەک ئینزاری ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتی دینبازەکانە بۆ کۆمەڵگەو پێکھاتەکان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیھانی، کە ئایدیۆلۆژیەکی ڕەشی کۆنی زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵە، خەریکە سەرلەنوێ لەسوریا دروست دەبێتەوە!
- تۆبڵێی بەکام (ئایەتی قورئان) ھاواری دروزەکانە بگاتە تاوانەکانی شنگال؟ ئەی چۆن لە سعودیە قەدەغە کرا؟
تاوانانەکانی دینبازەکانی سوریا لە دژی دروزەکان، یادەوەریە تاڵ و بەئازارانەی ساڵی ٢٠١٤ وەبیر دێنێتەوە، کاتێک داعش هاتە ناو شارۆچکەی شنگالی ئێزدیەکان و هەزاران کچ و ژنی ئێزیدی کردە کەنیزەی سێکسی و لە بازاڕەکاندا فرۆشتنی و ئەویش بە پشت بەستن بە ئایەتی ٦ لە سورەتی المؤمنون :
الآية 6 من سورة المؤمنون هي: "وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَىٰ أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6)".
ئەم کەنیزەی سێکسیانەش لە چوارچێوەی غەنیمەتەکانی شەڕ و کۆیلایەتیدا وەک یاسا، سەیر دەکرا لە جیهانی ئیسلامیدا!
- ئەمە ھەر بەرەوام بوو تا ساڵی ١٩٦٢ دا لە سعودیە! وە دەستەڵاتی سعودیە بە فەرمی لە ژێر فشاری نێودەوڵەتیدا (واتە ووڵاتە کافرەکان)، ئەو یاسایانەیان هەڵوەشاندەوە! بەتایبەتی فشارەکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ!
بۆ ملکەچ و زەلیلی پێکھاتەکانیش (واتە سمێڵ تاشین و وەک سەگ وەڕینی پێکھاتەکان) سورەتی توبە ئایەتی ٢٩:
قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّىٰ يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ (29)
واتە (شەڕی ئەو کەسانە بکە کە باوەڕیان بە خودا و ڕۆژی دوایی نییە و ئەو شتانە حەرام ناکەن کە خودا و پێغەمبەرەکەی قەدەغەیان کردووە، وە هیچ کام لەوانەش کە کتێبی پیرۆزیان پێدراوە، ئیعتیراف بە ئایینی ڕاستی ناکەن، تا ئەو کاتەی کە جزیە( واتە باج) دەدەن لەکاتێکدا کە دەبێت ملکەچ و زەلیلیش بن)
- ئایا ئیسرائیل دەبێتە ئیزرائیل بۆ گیان کێشانی دینبازەکان و فریشتەش بۆ پێکھاتەکانی تر؟
فەرماندە کوردەکانیش دەڵێن کە ئەو ھێرشانەی دینبازەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ توندوتیژی تائیفی لەنێوان پێکھاتەکان لە سوریا بەرپا دەکات! ھەرچەندە کوردەکان خۆیان دەتوانن پارێزگاری لەخۆیان بکەن، بەڵام ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل بۆ پارێزگاری لە دورزیەکان، ئامانجی دینبازەکانی بەرامبەر بەکورد و پێکھاتەکانی تریش لاواز دەکات!
ھەرچەندە ئیسرائیل بەبەردەوام هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی سوریا ئەنجام دەدات بۆ بە ئامانجگرتنی و سنوردارکردنی ڕۆڵی وەھمی دینباز و جیهادییەکان! بەڵام ئەمجارەیان کوشندەتر بوو وەک ئیزرائیل بۆ گیان کێشانی زۆربەی دینبازەکان! وە وەک فریشتەش بوو بۆ ڕزگارکردنی گیانی دورزیەکان!
- بۆچونە نێودەوڵەتیەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم جۆرە هێرشە ووردانەی ئیسرائیل تەنیا ئاماژەیەکە بە لەناوبردنی نیشانەکانی نەخۆشی دەرونی دینبازەکان وەک ڕق و کینە قووڵیان بەرامبەر بە زۆربەی پێھاتەکانی سوریا! کە ئەو ڕق و کینەیەش دەبێتە ھۆی توندڕەوی زیاتری دینبازەکان و نەبوونی و بێھێزی حوکمڕانی و یاسای بەردەوام لەسوریا! بۆیە ئەوان ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل لەم کاتەدا بە پێویستی دەزانن!
وە ھێزە نێودەوڵەتیەکانیش ئەوە دەبینن کە جەستەی مرۆڤەکان وەک سەنگەری بەرەکانی شەڕی لێھاتووە، کە لەوانەیە سمێڵی تاشین گەشە بکات بۆ بڕینی ئەندامی زاوزێ یان منداڵی دزین! کەواتە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە توندوتیژی ڕەمزی وەک تاوانێکی جەنگی بناسرێت و سزاش بدرێت!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









