کوشتنی شەرەف لە هەرێمدا و بەرگریکارانی کردەوەکە
03/08/2025, 18:26 (GMT+1)

بۆچی کوشتنی ئافرەتان لەلایەن خێزانەکانیانەوە لە ژێر ناوی ″شەرەف″ هەرگیز کۆتایی نایەت لە کوردستان؟
- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی UN ساڵی ٢٠٢٢: "ژنان لە هەرێمی کوردستان دەکوژرێن لەلایەن کەسە نزیکەکانی وەک باوک و برا و مێردیان،وە هەندێک جار بکوژەکان لە چەند ڕۆژێکدا ئازاد دەکرێن"!
- باوترین بابەتی ناو چالاکوانانی مرۆیی و مافی ئافرەتان کە بەداخەوە بەڵگەیەکی ڕەسمی لەسەر نییە ئەوەیە کە:کچێکی ١٩ ساڵان لە گەرمیان لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن براکەی خۆی بۆ شەرەف دەکوژرێت و دەستگیر دەکرێت و دەست بەجێ دان بە تاوانەکەی دەنێت و ڕۆژی دواتر ئازاد دەکرێت دوای ئەوەی خێزانەکەی دەڵێن″خۆمان لەناو خێزانی خۆمانا کێشەکە چارە دەکەین"!
- م.ئ.ڕ.:ئەمەیە حکوومەتی کارتۆنی کە کێشەی کوشتنی ئافرەتان لێدەگەرێت بۆ خێزانەکان تا خۆیان چارەی بکەن!
کەوایە ئەمەیە مەترسی حوکمڕانی بنەماڵەیی کە لە ژێر سایەی ئەم عەقڵیەتە بنەماڵەییە چەق بەستووەدا،دەستگا ئەمنییەکان بکوژانی ئەندامانی خێزان بە یەک ڕۆژ دوای زیندانی ئازاد دەکەن!
پێویست نییە خێڵ حوکمی خۆشی بکات دەبێت یاسا لە سەروو خێڵەوەبێت،بەڵام مەترسییەکە ئەمەیە کە دوو خێڵ نەک خۆیان بەڵکوو هەرێمێك حوکم ئەکەن!
- مادەی ٤٠٩ی دەستووری عراقی: المادة ٤٠٩ – من فاجأ زوجته أو إحدى محارمه في حالة تلبس بالزنا فقتلها في الحال أو قتل الزاني معها أو هما معاً، يُعاقب بالحبس مدة لا تزيد على ثلاث سنوات.
کوردی:
هەر کەسێک خێزانەکەی یان هەریەک لە محرەمەکانی بینی لەکاتی کردەوەی سەرجێی لەگەڵ پیاوێکیتر وە (محرەمەکەی خۆی یان پیاوەکە)ی کوشت یان هەردووکی پێکەوە کوشت،ئەوە سزا دەدرێت بە زیندانی کردنێک کە لە ٣ ساڵ زیاتر نەبێت(هەندێک جار ٦ مانگ زیندانی دەکرێت)!.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی مادەی ٤٠٦ی کوشتن،بکوژی عمدی سزاکەی لەسێدارەدانە!
ئەی بۆ ئەگەر بۆ شەرەف ئافرەتێک بکوژێت هەندێ جار تاوانبار ٦ مانگ زیندانی دەکرێت؟!
کەواتە یاساش یارمەتیدەرە!
پێویستە ئەم یاسایانە تعطیل و تبدیل بکرێن،کە هانی کوشتنی شەرەف دەدەن!،بەوەی تەنها ٦ مانگ زیندانی دەکرێن بە لایەنی زۆر زۆر ٣ ساڵ!
ئەمەش جیاوازی کردنە لەنێوان کوشتنی ئەنقەست و کوشتنی شەرەف.
- لیژنەی داکۆکی کردن لە ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان ساڵی ٢٠٢١:ئافرەتان دەکوژرێن و خێزانەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە کردەوەی خۆکوژی بووە!
پێویستە خێزانەکان ڕاستگۆیانە شاهێدی لەبارەی کوشتنەکانەوەبەن و درۆی تێدا نەکەن لەبەر تێک نەچوونی شیرازەی خێزانەکانیان بەرگری لە بکوژ بکەن و بڵێن کچەکەم یان خوشکەکەم خۆی خۆی کوشت!
کەواتە هەم دەستوور،هەم دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی-ی بنەماڵەیی یارمەتیدەرن لە زیادبوونی ئەم کەیسە و چارەسەر نەبوونی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









