کتێب و سینەما
08/08/2025, 12:41 (GMT+1)

پێشمه‌رگه‌یەکی دێرین و کوڕه‌که‌ی ده‌مانکه‌نه‌وه به هاوڕێ ی کتێب و سینه‌ما !
له مانگی شوباتی 1985،چه‌ند رۆژێک پێش داستانی دابان –هه‌لاج ، له گه‌ڵ وه‌ستا محەمەد ، پێشمه‌رگه‌و کادری هێمن و هه‌ست ناسکی رۆح جوان ، عاشقی خوێندنه‌وه‌ی کتێب و گۆڤار‌و بڵاوکراوه‌کان ، له که‌رتی رێکخستتنی دوکان له گوندی هه‌ڵه‌دن یه‌کترمان ناسی و بووین به هاوڕێ .
له مانگی 4 ی 1985 له‌گه‌ڵ مامۆستا شه‌هید حه‌مه‌ره‌وف ی کادری کۆمه‌ڵایه‌تی تیپی 47 پیره‌مه‌گرون و کاک جه‌زا عه‌بدوالواحید کادر ، جه‌وله‌یه‌کمان به‌گونده‌کانی سنووری کارێزه‌دا کرد ، روومان کرده ماڵی وه‌ستا محەمەد له گوندی خه‌مزه .
ئه‌وشه‌وه تا درەنگانی شەو بە چەندان سەرگورشتەوە و بیرەوەریی ، کاتەکانمان بەڕێ کرد ، یه‌کێک بوو، له یاده‌وه‌رییه شیرینه‌کانی شاخ .
له کۆتایی1987 وه‌ستا محەمەد و هاوسه‌ره‌که‌ی و خالیدی برای له سه‌فره‌و زه‌رونه‌وه روویان کرده شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، له‌وێ خانوویه‌کیان له گه‌ڕه‌کی کوچه‌ی مهاباد ی سابڵاخیان به‌کرێ گرت و دوکانێکی بچوکیان دانا، سه‌رقاڵی بژێوی ژیان و بواره کلتورییه‌کان بوو ن ،، په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ ناوه نده کلتورییه‌کانی( مهاباد ،بانه ،بۆکان،سه‌قز ) دا هه‌بوو.
له28 / 6 / 1987 چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی عێراق، کیمیا بارانی سه‌رده‌شت** یان کرد ،وه‌ستا محەمەد له‌دوکانه‌که‌ی دابوو ، فاتمه خانی هاوسه‌ری و رێناس ی کچی له‌ماڵی خزمێکیان بوون ،له کۆڵانی سه‌رچاوه ، ژه‌هری خه‌رده‌ل، له‌و کۆڵانه‌دا ، هه‌ناسه‌ی له 56که‌س بڕی و گیانیان سپارد .
وه‌ستا محەمەد له ناو دوکه‌ڵی خه‌رده‌ل دا ، بریندار بوو ، گەیاندیانە شاری ورمێ بۆ چاره‌سه‌ر.
له 10/6/ 2005 وه‌ستا محەمەد و خانه‌واده‌که‌ی له سه‌رده‌شته‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆسلێمانی .
ره‌وه‌ز کوڕی وه‌ستا محەمەد له مندڵییه‌وه له‌ژێر کاریگه‌ری که‌سێتی باوکی دابوو ، ببوو به‌هاوڕێ ی کتێب وسینەما ، ئه‌وعه‌شقه بووبه هۆی دامه‌زراندنی
(ناوه‌ندی غه‌زه‌ل نووس)، وه‌ک ناوه‌ندێکی به‌ربڵاوی رۆشنبیری، له نهۆمی خواره‌وه‌ی ته‌لاری هوشیار .
ده‌یان ..سه‌دان گه‌نج و نووسه‌رو ئه‌دیب و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند ، به‌شداری کۆڕوکۆمه‌ڵ و سمینار‌و کۆنفرانس یان ، له‌م ناوه‌ند و کتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنووس دا کردووه .
غه‌زه‌لنووس پرۆژه‌ی ده‌یان ناونیشانی کتێبی جیاوا زبوو، له بواری (رۆمان، مۆزیک ،شانۆ ، فه‌لسه‌فه ، مێژوو ، تویژینه‌وه ، فیلم ، زانست ، وه‌رگێران ، کلتوری جیاجیا وسینه‌ما )،به جوانترین ته‌کنیکی سه‌رده‌م ، چاپ و په‌خشکراون
له 8/8/ 2016 ، ره‌وه‌ز محەمەد به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی غه‌زه‌لنوس و سینه‌ما سالم ، هۆڵی نوێی سینه‌ماسالم ی هونه‌ری له سه‌ر ئاستێکی باڵا ، به نما یشی فیلمێکی کوردی کرده‌وه .
بۆ خستنه رووی فیلمه باش ودیاره‌کانی دنیا ، بۆ نمایشی فیلمی کوردی و وه‌رگێڕانی فیلمی بیانی به‌ژێر نووسی کوردی ، عه‌شق و خه‌ونی گه‌وره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه، په‌رۆشی و هه‌وڵدان بوو ، بۆدروست کردنی سینه‌مای کوردی ،له سه‌ر ئاستی هونه‌رێکی باڵا .
رۆژانه له سێ کاتی جیاوازدا ، فیلم له سینه‌ما سالم نمایش ده‌کرێ ،به نرخێکی گونجاو ، ئه‌م سینه‌مایه رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێ ،له‌م ساڵانه دا ،سینه‌ما (دڵشادو سینه‌ما ره‌شید )روخێنران ،کران به بیانای تایبه‌تی بۆ بازار، سینه‌ما سیروان یش به ته‌واوی داخرا .
وەستا محەمەدو رەوەزی کوڕی ، دوای ئه‌نفال و ره‌شه‌بای ژه‌هری نیشتمان ، به په‌رۆش و ماندوو بونی بێ سنوورەوە ، به عه‌شقێکی پێشمه‌رگانه‌وه ، له دوای روخانی سینەماکانی شار ، بە رەنج و ماندوو بوونی بێ سنووریان ، سینەما سالم یان لە شارەکەدا کردەوە ، بەعیزەتی نەفسی باڵایان و بەو ئیمکانیەتە دیاریکراوەیان
شاریان له گه‌ڵ سینه‌ما و کتێب دا ، ئاشت کردەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان












