<

هەڵە زانستیەکان دەیسەلمێنن، کە قورئان نووسراوی مرۆڤە (بەشی یەکەم)

19/08/2025, 19:35 (GMT+1)
میللەتی کورد لەبەر ئەوەی زۆربەیان زمانی عەرەبی نازانن یاخوود ترسیان هەیە لەوەى بەدواداچوون بۆ هەڵە زانسیەکانی قورئان بکەن و زۆربەری زۆری لە زاری مەلا درۆزنەکان گوێ بیست دەبن بی ئاگان لەم هەڵە زانستیە گەورانەی کە محمدی ئیسلام لە قورئاندا باسی کردووە کە زۆربەی زۆری لەسەردەمی ئەودا ئەو قسانە لە تەورات و ئینجیل دا هاتووە وە چەند جارێک  سەفەری بۆ ووڵاتی شام کردووە و هاتوو چۆی بازرگانی بۆ ناو مەککە(بەککە) و مەدینە ئەم چیرۆکانەی وەرگرتووە و بەشێوەی دیکەی دارشتووە هەتا مەسەلەى فڕین بۆ ئاسمان بە هۆی ئەسپی باڵداری( بوراق) لە ئەفسانەی یۆنانی بە پیگاسؤس دا هاتووە هەزاران ساڵ پیشتر و لە ئاڤیستای زەردەشتی بە هەمان شێوە فڕیوە بۆ ئاسمانەکان بۆیە بە پیویستم ئەم چەند هەڵەیە باس بکەم و وەریبگریم بۆ زمانی کوردی و خوینەری کورد .

١ . زەوى شێوەی گۆیی نیە لە قورئاندا

بە گوێرەی قسەی قورئان کەوا ئەڵای (خوای) ئیسلام زەوی درێژ کردۆتەوە وایکردوە ببیتە شیوەی تەخت هەروەک وەسفی کردووە (أفلا ينظرون الى الارض كيف سطحت( سورەتی غاشیە ئایەتی ٢٠). ئيسلاميەكان هەڵساون بە پینە و پەڕۆی کە قورئان دەلیت (والارض بعد ذالك دحاها (نازعات ٣٠) کە فەرمانی (دحا) مانای تەخت بوونەوە دەدات و دە ڵین گوایە لە ووشەی (الدحیە) یان (الادحیە) هاتووە کە مانای هیلکەی نەعامە (ووشتر مر) دەدات لە راستی دا (الدحیە) یان (الادحیە ) دوو ناون لە چاوگی (دحو) دا هاتوون وهیچیان چاوگ نیە بۆ ئەوەی دیکە . وە زەوی شکڵی لە شیوەی هیلکەی نەعامە ناچێت هەروەک لە وینەکەی  سەرەوەدا هاتووە (وینەکە لە یوتیوب وەرگیراوە (مصدر الصورة من فيديو على يوتيوب ) Ex-Muslim879
وە دەبێت ئاماژە بەوەش بکەبن کە لە هیچ ئایەتیکدا ئیشارەتی پێ ی نەداوە کە زەوی خڕە یان شێوەی گۆیی هەیە . بۆیە هەڵەیەکی زانستی هەیە قورئاندا لەم بارەیەوە

٢ –بە گوێرەی قسەی قورئان خۆر بە دەوری زەوی دەخولیتەوە

قورئان دەلێت (وسخر الشمس والقمر كل يجري لأجل مسمى(سورەتی لقمان ٢٩)، و(وجدها تغرب في عين حمئة(سورەتی کهف ٨٦). لە هەردوو سەحیحەین دا(بوخاری و مسلم) هاتووە محمد پەیامبەری ئیسلام بە ئەبوو زەری گووتوە کە دەزانی خۆر کە ئاوا دەبێت دەچیتە کوێ ؟
ئەویش گووتی خودا و پیغەمبەری دەزانیت : ئەوە دەروات هەتا سوجدە دەبات بۆ و کرنووش و عەرشی خودا وتائەو کاتەی ئیزن وەردەگریت و نزیکە لە سوجدە بەلام قبول ناکریت و دووبارە ئیزن و مۆلەت وەردەگریت بەلام ئیزن نادریت و پی ی دەلین بگەریوە بۆ ئەو شوینەی کە لێ ی هاتووی بۆیە لە خۆر ئاوا دەردەکەویتەوە کە خودا دەڵیت( والشمس تجري لمستقر لها ذلك تقدير العزيز العليم‏‏)( سورەتی یاسین ٣٨).
ياخوود لە قورئاندا دەليت والشمس وضحاها والقمر اذا تلاها"، فهل يتلو القمرُ الشمسَ؟؟ واتا ئایا مانگ بە دوای خۆردا دیتن ؟
خۆر بە دەوری زەوی ناسووڕیتەوە هەروەک مانگ دەیکات بۆیە چۆن دەکریت بڵیین مانگ بەدەوری رۆژدا دەخولیتەوە چونکە پیشتر باوەر نەدکرا کە زەوى بە دەوری خۆردا دەسوریتەوە بۆيە ليرەدا خاوەني نووسەري قورئان هەلەيەكى گەورەي زانستي فەلەكي كردووە.
٣- لە قورئاندا ئاسمان بنمیچێکە (سەقف) پاریزراوە بە بێ کۆڵەگە (عمود) السماء في القرآن (سقف محفوظ مرفوع بلا عمد(سورةتي انبياء 32)
کە بونیاد نراوە و هیچ دەرچەیەک و درزیکی نیە و بەستراوە و گیراوە بۆ ئەوەی نەکەویت بەسەر زەویدا تەنها بە ئیزنی خودا نەبێت(ويمسك السماء ان تقع على الارض الا بإذنه) وە رۆژی لە رۆژی دۆتایی ژیاندا ئاسمان شەق دەبێت و تێک دەشکیت وەهەروەها لە ئیسلامدا ئاسمان بۆی هەیە وەکو دەرگا بکریتەوە (اذا السماء انفطرت(سورتی الانفطار١) أو تنشق(اذا السماء انشقت (سورتی انشقاق ١) , (وفـُتحت السماء فكانت ابوابا ( سورتی النباء ١٩) ,بەلام راستی زانستی ئەو خورافاتە رەت دەکاتەوە بەوەی کە ئاسمان سنووری نیە و یان بەربەستیککی هەبیت هەتا ئەگەر هەزاران ساڵ بە پێوەری سالی رووناکی سەفەر بکەین بۆ هەر لایەکی ئاسمان سەیرە قورئان ئەوها وەسفی ئاسمان دەکات !
قورئانی ئیسلام ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمانەکان حەفت تەبەقەن (چین) و مانگ و خۆر لەم حەفت تەبەقەی ئاسماندان بەمەش دەبیت مانگ و خۆر لەیەکەوە نزیک بن کە هەڵەیە چونکە دووری مانگ لە ئیمە تەنها 384403 کیلومەترە و دووری خۆر لە زەوی نزیکەی 150 ملیون کیلومەترە بەوە خۆر یەکێکە لە لەو ئەستیرانەی کە ناتوانرێت بە ووردی زانایان دووریەکەی بپێوون کە نزیکەی 47 ئەستێرەی دیکە کە دووریان 16.308ساڵی رووناکی لە ئیمەوە دوورن و نزیکتریم ئەستێرە بۆ زەوى خۆرە.
وە ئەگەر زانیمان ئەو حە فت ئاسمانە چیە کە قورئان باسی کردووە (وبنينا فوقكم سبعا شدادا سورەتى نباء 12ئايةتي)!!!
هەندیک کەس بۆ هەڵاتن لەم هەڵە گەورەی زانستیە راڤە و تەفسیری ووشەی ئاسمان بۆ هەر دەقیک بە جۆرێک دەکەن جارێک دەڵین مانای بەرگی گۆی زەویە بەم شیوەیە بۆ شاردنەوەی غەڵەتەکە ى قورئان
من لیرەدا دەپرسم لیرەدا ئاسمان مانای چیە ؟ لەم ئایەتەی خوارەوە
(أفلم ينظروا فوقهم الى السماء كيف بنيناها وزيناها وما لها من فروج (سورتی ق ئایەتی ٦).

ئاسمانیک بتوانرێت کە:

١ - ببینرێت.
٢ - بینای لەسەر کرابێت.
٣ -ڕازاندرابیتەوە.
٤ -هیچ دەرچەیەکی نەبیت.
ئایا هیچ شتیک هەیە بانگەشەی بۆ بکرێت کە ئەمە مواسفاتی ئاسمانی لەسەر جێ بە جێ بکریت ؟ بێ گومان نەخێر ئەمە وەسفی زانستی ئاسمان نیە بۆیە دیسان قورئان کەوتە هەڵەیەکی دیکەی زانستی کە دەرچوونی نیە.
٤- ئەو ئاوەی (شلەی سپیرم) کە لە مرۆڤ دەردەچێت و دەبیتە زایگۆت (یەکگرتنی تۆ و هیلکۆکە) و کۆرپەلە و دوایی مرۆڤ گوایە لە نێوان پەراسووەکان و بڕبرەی پشت دەردەچیت!
(فلينظر الانسان ممّ خلق* خلق من ماء دافق * يخرج من بين الصلب والترائب(سورە طارق ئايةتي 5). لە راستی دا هیچ لە سپێرمی پیاو و هیلکۆکەی ئافرەت لەنیوان پەراسووەکان و بربرەی پشت دروست نابن بەڵکو سپیرمی (تۆو) پیاو لە گوونى نێرینە (پیاو) و هیلکۆکەش لە هێلکەدانی ناو ڕەحمی ئافرەت دروست دەبن بەمەش محمد و قورئان کەوتونەتە هەڵەیەکی دیکەی گەورەی زانستی کۆرپەلە زانی و دروست بوونی منداڵ چونکە ئەمانە بیروو بۆچوونی سەدەکانی ناوەراست بوو لەبارەی کۆرپەلە لە سەدەکانی حەفتەمینی زاینی بۆیە نابیت و ئەستەمە خوای داهێنەر و دروستکاریی گەردوون نەزانیت و هەڵە بکات لە چوۆنیەتی دروست بوونی مرۆڤ بۆیە دەگەیەنە ئە ئەنجامەی کە قورئان دەستکردی مرۆڤە سەد لە سەد ئەگەر یەک هەڵەی زانستی هەبیت لە قورئان بەسە بۆ بەتاڵ بوونەوەى ئەو خورافاتەی ئیسلام . سەڕەرای ئەوەی لە هیچ ئایەتیکدا باسی هێلکۆکەی ئافرەت نەکراوە چونکە پیشتر وایان زانیوە کە مرۆڤ تەنها لە سپێرمی (تۆو) پیاو دروست دەبیت چونکە بە چاو بینراوە وە ڕەحمی ئافرەت تەنها شوینیکە بۆ گەشەی ئەم تۆیە (النساء حرث لكم سورەتی بەقرە ئایەتی ٢٢٣) .

لە بابەتەکانی داهاتوودا بەڵگەی زیاتر دەخەمە ڕوو لەبارەی قورئان دروستکراوی مرۆڤە نەوەک خودا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست