عەجاجی دڕندە و ئەنفال کردني كورد بە گوێرەى سورەتى ئەنفال لە قورئاندا
19/08/2025, 20:54 (GMT+1)

سەرەتا با بزانین ووشەی ئەنفال مانای چیە ؟ ئەنفال کۆی نەفل واتا غەنیمەتی شەر جا ئافرەت بیت یان چەک یان خۆراک لە دوزمنەوە بی گوومان کوردیش بە دوژمنی خۆیان و بگرە بە کافریش دەزانن بۆیە هەموو مەرجەکانی ئەنفالیان لەسەر جی بەجى دەکریت .
نیگەرانیەکان گرتنی عەجاج حەردان ئەحمەد تکریتی یا "حەجاجی نوگرەسەلمان" وەکو ڕزگاربووانی زیندانی نوگرەسەلمان (قەڵای سەربازیی نوگرەسەلمان) دەیناسێنن، یەکێ لە ئەفسەرە وةحشيةكاني ڕژێمی ڕووخاوی بەعس بوو کە دوای ٢٢ ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ١ /٨/٢٠٢٥دا هەواڵی دەستگیرکردنی بڵاوبووەوە. هەواڵەکە هەواڵێكی لە لایەک دڵخۆشکەرە و لە لایەکی دیکەدا کۆمەڵێک پرسیار و ڕەخنە دەهێنێتە پێشەوە. سەرەتا باشە بزانین عەجاج تکریتی کێ بوو؟ عەجاج ئەفسەری سەر بە دائیرەی ئەمنی پارتی بەعس بووە، لە ژمارەیەک شوێندا وەکو ئەفسەری ئەمن کاری کردووە لەوانە لە موسەنا (المثنی)، بەسیە (البصیة) و نوگرەسەلمان (نوگرە سەلمان). شایانی گوتنە لە هەر سێ شوێندا خەڵک لە زیندانەکانی سەر بە پارتی بەعسدا ئەشکەنجە دراوە و بەکۆمەڵ کوژراون. بەر لە دەستگیرکردنی چەند جارێک هەواڵی مردنی لە لایەن کەس و کارەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، دەگوترێت ئەم هەواڵانە دروستکراوی خۆی بوون و بۆ ئەوەی کەس بەدوایدا نەگڕێن و سۆراخی نەکەن. هەروەها دەگوترێت عەجاج هەندێ نەشتەرگەریی دەموچاوی كردووە , ئەوە ي ليرەدا دەمەویت باسي بكەم ئەوەییە ئایا عەجاج بەراستی ئەنفالی کوردی کردووە یان سورەتیکی قورئانی ئیسلامی جێ بەجى کردووە ؟ بۆ ئەمەش دەبیت بەلگەمان هەبیت و بیسەلمینین کە مەلاکانی زەمانی سە دامي گۆر بەگۆرلیژنەی فەتوای ئەنفالی کوردیان کردووە لەگەل مەلاکانی وەقفی سوونی بەعسی
لەسەرووي هەمووشياونەوە مەلا شیخ حارث الضاري کە سالی ٢٠١٥ لە تورکیا مرد و سەروکی دەستەی زانایانی موسلمانانی سوونەی عیراق بوولە سەردەمی بەعسدا و فەتوای جیهادی لە دژی شیعە و ئەمریکی و کورد دەرکرد لە سالی ٢٠٠٥ و ئەو کات بەگویرەی ئایەت و سورەتی ئەنفال .
يەكەم سورەتى ئەنفال ئایەتی ١ : يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡأَنفَالِۖ قُلِ ٱلۡأَنفَالُ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَصۡلِحُواْ ذَاتَ بَيۡنِكُمۡۖ وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
واتا لێتان دەپرسن لەبارەی ئەنفال تۆش ئەی پیغەمبەری خودا بڵی ئەنفال (غەنیمەتەکان بۆ خودا و پیغەمبەرە ) واتا لیێرە خودای کردۆتە شەریکە بەشی خۆی لە تاڵانی و دەستکەوتی شەڕ و غەزەوات. ليرەدا ژن و كچی کورد کە لە گەرمیان و کرکوک دەستگیر کران غەنیمەتی شەر بوون بۆ عەرەب و موسلمانان و عەجاج ئەمەش بەگوێرەی شەرعی ئیسلام کەل و پەل و ماڵ و پارەیان بۆ ئەوان حەلالە دەتوانن کچ و ژنەکان بکەنە کەنیزەک و جاریە ویان بیانفرۆشن هەروەک هەندیک کچە ئەنفال فرۆشرانە میسر و کوەیت و خەلیج و پیاوەکان بکووژن و بۆیە لێرەدا عەجاج حەردان بە گویرەی شەرعی ئیسلام جولایتەوە
دووەم : سورەتى ئەنفال ئایەتی ١١ : فَٱضۡرِبُواْ فَوۡقَ ٱلۡأَعۡنَاقِ وَٱضۡرِبُواْ مِنۡهُمۡ كُلَّ بَنَانٖ
واتا لە گەردەنیان بدەن بە شمشیر ولە دەست و پەنجەیان بدەن
سێ یەم :سورەتي ئةەنفال ئایەتی ١٦: فَلَمۡ تَقۡتُلُوهُمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمۡۚ وَمَا رَمَيۡتَ إِذۡ رَمَيۡتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ
ئێوە نایانکوژن بەلکۆ ئەوە خوا ئەوانەی کووشتووە بەدەستی ئیوە
چوارەم :سورەتی ئەنفال ئایەتی ٣٨ : وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِۚ فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
ئەوانەی شەر لەگەڵ ئیوە دەکەن ( کورد و شورشگێران ) بیانکوژن تاوەکو فیتنە و ئاشووب نەبیت وە هەموو ئایینی ئیسلام بۆ خودایە .
پیێنجەم سورەتی ئەنفال ئایەتی ٤٠ : وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا غَنِمۡتُم مِّن شَيۡءٖ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ
باش یزانن کە ئەو دەستکەوتانەی لە شەرەکان بە دەست هاتووە لە هەر شتیک یەک لە پینجی بۆ خودا و پیغەمبەرە
شەشەم سورەتی ئەنفال ئایەتی ٥٩ : وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن قُوَّةٖ وَمِن رِّبَاطِ ٱلۡخَيۡلِ تُرۡهِبُونَ بِهِۦ عَدُوَّ ٱللَّهِ وَعَدُوَّكُمۡ
واتا خۆتان ئامادەکەن ئەوەی لە تواناتدایە لە هێز و هێزی ئەسپ بۆ تۆقاندنی دوژمنی خودا و دوژمنی ئیوە کە لە پرۆسەی ئەنفالی کوردستان مەبەستیان کورد بووە چونکە هاوکاری شۆرش و پیشمەرگەیان کردووە لە دژی عەرەب و بەعسی سەدام .
حەفتەم سورەتی ئەنفال ئایەتی ٦٤ : يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ حَرِّضِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ عَلَى ٱلۡقِتَالِۚ
ئەی پیغەمبەری خودا هانی ئیمانداران بدە بۆ شەرکردن لە دژی کافران (پرۆسەی ئەنفال مەبەستی کوردەکانە )
حەفتەم سورەتی ئەنفال ئایەتی ٦٦ : مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسۡرَىٰ حَتَّىٰ يُثۡخِنَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ
واتا پێغەمبەر نابیتت ئەسیر و دیلی هەبیت بەلکو دەبیت زەوی پربکات لە خوین و جەستەی دیلەکان مەبەستی کوشتنی دیلە .
ئەمە حەفت بەڵگەئاشکرا ی روون و لە سورەتی ئەنفال هی دیکەش زۆر زۆرن لەسوورە تەکانی دیکە, بۆیە عەجاج حەردان هیچ تاوانیێکی نەکردووە جگە لەوەی گویرایەڵی لیژنەی فەتوای وەقفی سوونی و قورئان بووە بە گویرەی شەرعی ئیسلام مامەڵەی لەگەل دیلەکانی ئەنفال کردووە کە زۆربەی خەلکی گەرمیان و کرکوک بوون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









