ئایا ڕەگەزپەرستی بۆ یارمەتیدان، لە ئیسلامدا هەیە؟
19/08/2025, 20:59 (GMT+1)

- تۆبڵێی یارمەتیدان، سنوری ئایینی ھەبێت؟ یان هەستی مرۆڤایەتی بێ سنورە؟
- ئایا حاجی کاروان پارە بۆ حەماس کۆدەکاتەوە؟ یان بۆ موسڵمانانی لێقەوماو؟
- تۆبڵێی ئەو برسێتی و ماڵ وێرانییەی لەناو موسڵماناندا ھەیە، ھیدایەتی خودا بێت بۆیان؟
- ئایا کارەساتە مرۆییە دڵتەزێنەکانی تر (بێجگە لە غەززە) سەرنجی گشتی موسڵمانان و کورد ڕادەکێشێن؟
- ئاخۆ لە سودان کۆیلایەتی سێکسی لە نێوان موسڵمانەکان خۆیاندا، وەک چەکی شەڕ بەکاردەھێنن؟
- ئەی ئاخۆ لە ووڵاتی یەمەنی موسڵماندا، چی ڕوودەدات لەنێوان موسڵمانەکان خۆیاندا؟
- ئایا کوردی موسڵمان لە ئێران و سوریا و عێراق و تورکیا، ڕۆژانە لەژێر بەزەیی ئیمام و خەلیفەی ووڵاتە ئیسلامیەکاندا لە خۆشیدان؟ بۆیە ئەو بارە نالەبارەی غەززەیان پێ قبوڵ ناکرێت و یارمەتی کۆدەکەنەوە؟
- ئایا خەڵکی غەززە یارمەتیەکانی کورد وەردەگرن؟ یان دەچێتە گیرفانی پیاوە ئاینیەکان و حەماسەوە؟
- تۆبڵێی ووڵاتانی سودان و یەمەن و کوردی موسڵمان و یەزیدیەکان، ھەمان یارمەتی لە موسڵمانان وەردەگرن؟
- ئاخۆ کێن، ئەوانەی کە سوودمەند دەبن، ئەگەر یارمەتیەکان بەکوێرانە دابەش بکرێن؟
- تۆبڵێی یارمەتیدان، سنوری ئایینی ھەبێت؟ یان هەستی مرۆڤایەتی بێ سنورە؟
لە کاتێکدا موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا بە کۆمەڵ یارمەتی و بەخشین دەدەن بە غەززە، وە کارەساتەکەش بە شێوەیەکی بەرفراوان باس دەکرێت لە دەزگا ڕاگەیەنراوەکانەوە، زۆرجاریش پیاوە ئاینییەکانەوە بە تێکستی ئاینی ترش و خوێی پێوە دەکەن!
لەهەمان کاتدا زۆر کارەساتی مرۆڤایەتی تریش لە ووڵاتە ئیسلامیەکاندا ھەیە، بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر نادیارە باس ناکرێت لەلایەن موسڵمانەکان و ووڵاتە ئیسلامیەکانیشەوە!
بۆ نمونە لە سودان و یەمەن و کوردستانی ڕۆژئاڤا و ڕۆژھەڵات و باشور، موسڵمانان چەندین جار ستەمیان لێدەکرێت و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر و بۆردومان دەکرێن، زۆرجار لەلایەن ووڵات و دەستەڵات و گروپە ئیسلامیەکان خۆشیانەوە!
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دینباز و ئیمامی مزگەوتەکان لە شەرمەزاریدا بێدەنگن و باسی ناکەن یان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیانە! چونکە لە ووڵاتانی وەک سودان و یەمەن دەستدرێژکاران هەر لەلایەن موسڵمانن خۆیانەوەیە!
کەواتە لێرەدا چەند پرسیاریک خۆی قوت دەکاتەوە:
- ئایا موسڵمانان پشتیوانی و یارمەتی و خواردن و پێویستی ڕۆژانە، بۆ هەموو موسڵمانانی لێقەوماو کۆدەکەنەوە؟ یان ئەو یارمەتیانە هەر بۆ غەززەیە چونکە حەماس ئاگرەکەی خۆش کردووە؟
ئەو یارمەتیانەش بەبێ لێپرسینەوە کۆدەکرێتەوە، کەس نازانێت ئەو پارانە چۆن دەنێردرێن و کێ لە غەززە وەری دەگرێت و چۆن دابەش دەکرێت و چەندی دابەش دەکرێت؟
- ئاخۆ ئەو چەک و تەقەمەنیانەی کە موسڵمانان لە دژی یەکتری و دژی خۆشیان بەکاردەھێنن، هەر لەلایەن ووڵاتە ئیسلامیەکانەوە بۆیان دەچێت؟ ئەوەش وەک یارمەتی دەبینرێن، لەجیاتی خواردن؟
- ئاخۆ لە سودان کۆیلایەتی سێکسی لە نێوان موسڵمانەکان خۆیاندا، وەک چەکی شەڕ بەکاردەھێنن؟
هێزە نیمچە سەربازییە موسڵمانەکانی سودان (RSF) لە نیسانی ٢٠٢٣ەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک تیرۆری سێکسی بەکارهێناردەھێنن دژی یەکتری، وەک دەستدرێژی سێکسی و دەستدرێژی بەکۆمەڵی سێکسی و هاوسەرگیری زۆرەملێ و کۆیلایەتی سێکسی!
بەوەش ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەم کردەوانەی بەم شێوەیە وەسف کردووە ( کردارێکی قێزنەوون و خراپەکار و ئامانج لەو کردارە قێزەونەش، زیاتر زەلیلکردنی مرۆڤ و کۆمەڵگەیە)
- ئەوەی جێگەی سەرنجیشە لەم باسەدا ئەوەیە کە کۆیلایەتی سێکسی لە غەززە لە ژێر داگیرکاری ئیسرائیلی جولەکەدا، بوونی نییە!
- ئەی ئاخۆ هیومان ڕایتس وۆچ لەسەر کۆیلەی سێکسی لە سودان چی بڵێت؟
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتی داوە کە زۆرێک لە قوربانییەکانی سودان تووشی چەندین دەستدرێژی بوون لەلایەن هێزە نیمچە سەربازییە موسڵمانەکانی سودانەوە
(هەروەها ژنان و کچان تووشی هاوسەرگیری زۆرەملێ و سک پڕی و منداڵان بوون، بوون! وە زۆرێک لە ڕزگاربووان لەدەستی ئەو گروپە، لەلایەن پێنج چەکدارە موسڵمانەکانی RSF دەستدرێژییان کراوەتە سەر)
کیژە گەنجێک کە تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو دەڵێت:
(من چەند مانگێک بە چەقۆیەکەوە لە ژێر لیفەکەمدا دەخەوتم، لە ترسی ئەو ھێرشە دەستدرێژی سێکسیانەی کە دەکرای سەرمان لەلایەن چەکدارە موسلمانەکانی RSF)
پزیشکانی بێ سنووریش لە نێوان مانگی کانونی دەووەم تا مانگی ئازاری 2025 لە باشووری دارفور ٦٥٩ قوربانی توندوتیژی دەستدرێژی سێکسییان چارەسەر کردووە
- لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی هێزە نیمچە سەربازیی RSF هەڵیانکوتاوەتە سەر کەمپی پەنابەرانی لە زامزم و لانیکەم ٤٠٠ لە دانیشتوانی کەمپەکەیان کوشتووە، لە هەمان کاتدا دەستدرێژی سێکسی و ئەشکەنجە و بێ سەروشوێن کردنی (ڕفاندن) ژنانیشیان کردووە! لێرەدا پرسیارێک خۆی قوت دەکاتەوە، ئەویش:
ئاخۆ دینبازەکانی کوردستان، ئەم زانیاریانە دەزانن؟ یان خۆیان گێل دەکەن لە تاوانەکانی برا دیبازەکانیان لە سودان؟
- ئەی ئاخۆ لە ووڵاتی یەمەنی موسڵماندا، چی ڕوودەدات لەنێوان موسڵمانەکان خۆیاندا؟
هەروەک سودان، لە یەمەنیش شەڕ لە نێوان گرووپە جیاوازە ئیسلامییەکاندایە ھەیە، ئەویش بۆ دەسەڵات و پارەیە! وە دەستێوەردانی ووڵاتانی ئیسلامی دەرەکی لەو تاوانانەدا دەستی هەیە!
موسڵمانان بەناوی خوداوە موسڵمان دەکوژن! لە ھەمان کاتێیشدا سەدەهاهەزار کەس بەهۆی برسێتی و نەخۆشی و بۆردومانەوە گیان لەدەست دەدەن وە ملیۆنان کەسیش ئاوارە دەبن!
چاوی میدیاکان و بەتایبەت میدیای کوردی و مینبەری مزگەوتی کوردی داخراوە لەو کارەساتەدا و ھەر بوونی نییە، لەسەر ئەو تاوانانەی موسڵمانان لەناو خۆیاندا دەیکەن ! ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاوکارییە مرۆییەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ھەر نەبێت یان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بێت ئەویش لەلایەن کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیەوە، نەک موسڵمانان و کوردیش کە خۆیان گوشیوە بۆ غەززە بەناوی ئیسلام و موسڵمان بونەوە! لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە:
- ئایا خێرەومەندەکانی کوردستان تەنھا غەززە و حەماس و ئاغاکانیان دەبینن یان ھەستی مرۆڤایەتیان ھەیە؟
چونکە هەتا ئێستاش برا یەزیدیەکان کە ئاوارەی دەستی گروپە موسڵمانەکەی داعشن، هەر لە شاری دهۆک و ئاوارەن و منداڵەکانیشیان وەک منداڵانی غەززە پێویستیان بە یارمەتییە! ئاخۆ حاجی کاروان چاوی ئەو منداڵە کوردە یەزیدیانەش دەبینێت؟
- ئایا کوردی موسڵمان لە ئێران و سوریا و عێراق و تورکیا ڕۆژانە لەژێر بەزەیی ئیمام و خەلیفەی ووڵاتە ئیسلامیەکاندا لە خۆشیدان؟ بۆیە ئەو بارە نالەبارەی غەززەیان پێ قبوڵ ناکرێت و یارمەتی کۆدەکەنەوە؟
ئەی بۆ دینبازەکانی کوردستان نایەنە دەنگ لەسەر ئەردۆغان کە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و عێراق بۆردومان دەکات؟
ئەی ڕژێمی سێدارەی ئیسلامی کە ڕۆژانە سەرکوتی چالاکەوانی کورد دەکات و هەندێکیان لە سێدارە دەدەدات! ئەی بۆ گروپەکانی کۆکردنەوەی یارمەتی غەززە، ھەر ھیچ نەبێت، باسی ئەو تاوانانە ناکەن؟
میدیاکانی ووڵاتە ئیسلامیەکان و زۆربەی ئیمامی مزگەوتەکانی کوردستانیش لە ئاست ئەم تاوانانە، کە بەشێوەیەکی سیستماتکی دژی کوردی موسڵمان دەکرێن، بێدەنگن!
لەم نێوەندەدا، کورد هاوکاری لە برا موسڵماناکان و ووڵاتە ئیسلامیاکان وەرناگرێت، بەڵکو لە ووڵاتە ئەوروپییە کافرەکان، وەردەگرێت! سەرەڕای مافیان وەک مرۆڤ و هاودین و هاونیشتمان و هاونەتەوەش!
- ئاخۆ کێن، ئەوانەی کە سوودمەند دەبن، ئەگەر یارمەتیەکان بەکوێرانە دابەش بکرێت؟
زۆرێک لە بەخشینەکان بۆ غەززە بۆ بەهێز کردنی حەماسە! نەک بۆ هەستی مرۆڤایەتی و موسڵمانیەتی!. لە کاتێکدا کارەساتی مرۆیی ڕاستەقینە لە سودان و یەمەن و لە نێو کوردیشدا ڕوودەدات، بەڵام:
بۆچی دینبازەکان بۆ شوێنەکانی تر نقەیان لێوە نایەت؟ بەڵام بۆ غەززە دەگرین و پارە دەنێرێن، بەبێ لێپرسینەوە؟
- بە بۆچونی من:
مرۆڤ دەبێت ببەخشێت بۆ هەستی مرۆڤایەتی و نەتەوایەتی و نیشتمانی ، نەک بۆ هەستی ئایین ( ئەگەر ئایین ڕاست بێت، ئەوان خودایان لە پشتە و ئەو کارە کاری خودایە، چونکە ئەو خالقی هەمووشتێکە و خۆشی لێپرسراوە لە هەمووشتێک ، وەک برا موسڵماناکان دەڵێن)!
دەبێت مرۆڤ کوێرانە دوای هەست و سۆزی ئایینی نەکەوێت! مرۆڤی زیرەک، پرسیار دەکات و بیردەکاتەوە و لێکۆڵینەوە و هەڵەسەنگاندن بۆ ئامانجی یارمەتیەکان دەکات و تەسلیم بە ئایدۆلۆژیای ئاینی نابێت، چونکە مرۆڤایەتی هیچ سنوورێکی ئایینی ناناسێت. پێویستە مرۆڤ پشتگیری هەموو ئەوانەی ئازار دەچێژن بکات (وەک چۆن یارمەتیدەرە ئەوروپیەکان دەیکەن)، جا کورد بن یان عەرەب یان هەر نەتەوەیەکی تر! موسڵمان بن یان ناموسڵمان. با واز لە بەزەیی هەڵبژێردراو بۆ گروپێکی ئاینی وەک حەماس بهێنن!، چونکە هەستی مرۆڤایەتی، دادپەروەرتر و گشتگر تر و بەسود ترە و بێ سنور ترە لە هەستی ئاینی! چونکە ئەو یارمەتیانە بۆ مرۆڤە لێقەوماوەکان دەبێت بەبێ جیاوازی!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









