پەیمانی ژینا، عەبدوڵڵا موهتەدی، و سیاسەتی دووانەیی حیزبی دێموکرات
18/09/2025, 20:00 (GMT+1)

ئەم نووسینە بەدواداچوون بۆ پەیمانی ژینا لە دوای راپەڕینی “ژن، ژیان. ئازادی” دەکات و رۆڵی عەبدوڵڵا مۆهتەدی (رێبەری کۆمەڵە) و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێکهێنان و بەڕێوەبردنی ئەم پەیمانەدا شی دەکاتەوە. ئارگومێنتی سەرەکی وتارەکە ئەوەیە کە لە کاتێکدا مۆهتەدی بە بێهەڵوێستی سیاسی خۆی وەک نوێنەری کورد ناساندووە، حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سیاسەتێکی شاراوە و دووانەیی ئەم دۆخەی بۆ بەرژەوەندی حیزبی خۆی قۆستەوە. ئەم رەفتارە نەک هەر نەبووە هۆی یەکڕیزی راستەقینەی نێوان هێزە کوردییەکان، بەڵکو بووە هۆی دووبەرەکی و بێمتمانەیی زیاتر.
دوای کوشتنی ژینا لە ساڵی ٢٠٢٢ و راپەڕینی بەربڵاوی جەماوەری لە ئێران، کەشوهەوای سیاسی کوردستان چووەتە قۆناغێکی نوێوە. لەم کەشوهەوادا بیرۆکەی پەیمانی ژینا وەک هێمایەک بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دروست بوو. بەڵام بە کردەوە ئەم پەیمانە بوو بە دیمەنی کێبڕکێی حزبی و یارییەکانی ژووری پشتەوە و خراپ بەکارهێنانی سیاسی. لەگەڵ ئەوەی تەنیا پەیمانێ بووە نوسراوە دەتوانی ئاماژەی پێبکریت تا ئێتەس نائاگانە هێڕش زۆر دەکرێتە سەری
لەو ماوەیەدا “ناوەندی هاوکاری” نێوان کۆمەڵە و دێموکرات چالاک بوو و بەڕێوەبەری ئەو ناوەندەیە دێموکرات بوو. کە بە گشتی خستیانەلاوە و هیچ هەنگاوێکی گشتی بۆ ناوەندی هاوکاری نەگرتەبەر بەلکوو لە لایەکی دیکەوە مستەفا هیجری (سکرتێری دێموکرات) لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا لەگەڵ موهتەدی بووە بۆ هنگاوەکانی پەیمانی ژینا بە تەواو لە پشتەوە هاوکار بووە بۆیە مۆهتەدی لە کاتی بەرەوپێشبردنی پەیمانی ژینا، خۆی بە "نوێنەری کورد" ناساند بەڵام بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە لە راستیدا ئەم هەڵوێستە لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە بە موهتەدی دراوە چونکە دێموکراتەکان پێیان باش بوو بە هۆکاری سیاسی لە سێبەردا بمێننەوە و مێهتادی وەک کەسایەتییەکی گشتی بەرز بکەنەوە. و ئەم پاشەکشەیە حیسابکراوە بووە هۆی ئەوەی موهتەدی پێشەنگ بێت و هەموو چاوەکان لەسەری بن، لە کاتێکدا دێموکرات رۆڵی شاراوەی خۆی بینی.و بێدەنگی دێموکراتەکان لەسەر ئیدیعاکانی موهتەدی کە یەکێک لە گرینگترین شتەکانی ئەو بێدەنگیی دێموکرات بوو لە دوو پرسی سەرەکیدا کە یەکیان ئەم باسە بوو کە موهتەدی ئیدعای بە نوێنەرایەتیکردنی کورد کرد و
ئیدیعای موهتەدی سەبارەت بە پەیوەندی راستەوخۆ و هەمیشەیی لەگەڵ هیجری سکرتێری دێموکرات ئەوە لە کاتێکدا دێموکراتەکان لەسەر زۆر بابەتی بچووک بەیاننامەیان بڵاوکردەوە، *نمونە بە شەریف بوونی بنەمالەیەک کە بە جاش ناسرابوون لە گروپێکی تلگرامی بە ناوی "جاشگڕ"* بەڵام لەسەر ئەم دوو پرسە گرنگە بێدەنگ بوون ئەم بێدەنگییە ئاماژەیە بۆ سیاسەتێکی هۆشیارانەی دژبە کۆمەلە و موهتەدی.
ڕەفتاری دێموکرات تەنیا لە پشتیوانی شاراوە بۆ موهتەدی سنووردار نەبوو. هەروەها حیزب هەوڵیدا حیزبی بچووکتر لە دژی کۆبکاتەوە:
هەندێک لە پارتە بچووکەکان بە هاندانی دێموکراتەکان بەیان نامە و لێدوانی رەخنەگرانەیان لە دژی موهتەدی بڵاوکردەوە و دێموکرات ئەو حزبانەیان بانگهێشت کرد بۆ بارەگاکانی خۆیان بۆ ئەوەی هەماهەنگی زیاتر دروست بکەن لە کاتێکدا زۆری ئەو حیزبانە دوای ئەو رویداوە بۆ جاریکیش حیسابی حیزبیان بۆ نەکراوە لای دێموکرات لە ناو ئەو حیزبانە تاکە حیزبی *یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان* بوو کە پابەند نەبوون بە دێمۆکرات و دوای ئاخرین سەردان نوێنەری بریتانیا دیمۆکرات ئاخرین پەیوەندی دێموکرات تەنیا بۆ بەیانیە دژ بە موهتەدی و پیمانی ژینا بووە
مۆهتەدی بە بێهەڵوێستی سیاسییەوە پێی وابوو بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی کورد دەتوانێت پێگەی کۆمەڵە بەهێزتر بکات. بەڵام لە واقیعدا ئەم سیاسەتە ئەوی کردە قوربانی بۆ دێموکرات. دێموکراتەکان توانیان وەک کەسایەتییەکی گشتی بەکاری بهێنن، لە کاتێکدا خۆیان لە پشت پەردەوە مانەوە و هیچ باجێکیان نەدا.
دەرەنجام ئەم سیاسەتانە پەیمانی ژینا نەک هەر یارمەتیدەر نەبوو بۆ یەکخستنی هێزە کوردییەکان، بەڵکو دووبەرەکی و بێمتمانەیی گەورەتر کرد. لەم روانگەیەوە رێکەوتنی ژینا بێ ئەخلاقی سیاسی و بەرژەوەندیی حزبی* لە نێو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندایە.
بۆ ئەم بابەتە بە سرنج و تێگەیشتن بوو وتوووێژی موهتەدی و لە هەلویست و بێ هەڵویستی حیزبەکانی دیکە کە لە پشت جورج تاوانەوە نەبوون وبوون
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


















