مادەی هۆشبەر و مەترسییەکانی لە ئیدارەی ڕاپەڕین
17/10/2025, 19:19 (GMT+1)

پێشەکی
مادەی هۆشبەر بووە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکچوون و داڕمانی کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان. بە تایبەتی لە ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەو ناوچەیەی کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئێران و بەشێکە لە پارێزگای سلێمانی، بە شێوەی فەرمی بە دوو قەزا دابەش کراوە: ڕانیە و پشدەر. ناوەندی ئەم ئیدارەیە لە شاری ڕانیەیە.
مادەی هۆشبەر لە مانای فەرمی
مادەی هۆشبەر مادەیەکی کیمیایی یان گیایییە کە بە هۆکارێکی فەرمی دروست دەکرێت بۆ بەرهەمھێنانی هۆشبەر یان بەکارهێنانی نایاسایی. ئەم مادەیانە زۆرجار لە بازاڕی نھێنی مامەڵەی پێوە دەکرێت. ناسراوترین و مەترسیدارترین جۆر بریتیە لە کریستاڵ (Methamphetamine).
کریستاڵ (Methamphetamine)
کریستاڵ کە پێشی دەوترێت مێس و ناوە زانستییەکەی بریتییە لە (Methamphetamine)، ماددەیەکی هۆشبەری بەهێزە و توانای ئالوودەکردنی بەرزە و کار لە کۆئەندامی دەماری مرۆڤ دەکات، کریستاڵی مێس جۆرێکی دەرمانە کە پێکهاتەیەکی شووشەیی هەیە و ڕەنگی شینێکی کاڵ یاخود سپییە و تامی تاڵە، کریستاڵ بە شێوەیەکی کیمیایی پێکهاتەکەی وەک ئەمفێتامین (amphetamine) وایە کە دەرمانێکە بەکاردێت بۆ چارەسەری ئەو منداڵانەی کە جووڵەیان زۆرە و سەرنجیان کەمە و هەروەها بۆ چارەسەری نەخۆشی کەمخەوی بەکاردێت.
ڕێگاکانی بەکارهێنانی کریستاڵ
- کێشان.
- قوتدان (بەشێوەی حەب).
- هەڵمژین.
- دەرزی لێدان (تۆزی کریستاڵەکە لەناو گیراوەی ئاو و کحولدا دەتوێنرێتەوە و بە دەرزی وەردەگیرێت).
کریستاڵ چۆن کار لە مێشک دەکات؟
کریستاڵ بڕی ماددەی کیمیایی دۆپامین لە مێشکدا زیاددەکات، دۆپامین ماددەیەکی کیمیایی خۆشیهێنەرە و ڕۆڵی هەیە لە جووڵەی لەش و هاندان و دووپاتکردنەوەی کاری سیستمی پاداشتی مێشک، توانا زۆرەکەی کریستاڵ بۆ خێرا دەردانی ڕێژەیەکی بەرز لە دۆپامین لە بەشەکانی سیستمی پاداشتی مێشک بە تەواوی هۆکارە بۆ حەزی وەرگرتنی زیاتری ئەم دەرمانە و وا لە بەکارھێنەر دەکات کە بیەوێت ئەو ئەزموونە دووبارە بکاتەوە، واتە کاتێک کاریگەرییەکانی کریستاڵ نامێنێت مێشکی کەسی بەکارهێنەر ناتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی دۆپامین دەربدات، ئەمەش وای لێدەکات بیەوێت کریستاڵ بەکاربهێنێتەوە تاکوو بگات بە هەمان ئەو هەستی چالاکی و دڵخۆشییەی ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنانی کریستاڵ هەیبووە، هەروەها وای لێدەکات بیەوێت ژەمی زیاتر و زیاتر لەو دەرمانە هۆشبەرە بەکاربهێنێت.
کاریگەریی کریستاڵ لەسەر جەستەی بەکارهێنەر:
زیادکردنی هەستی بە ئاگایی و خەوزڕان و چالاکی جەستەیی.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
- خێرایی هەناسەدان
- ناڕێکی لێدانی دڵ
- زۆربوونی پەستانی خوێن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش..
- توشبوون بەو کێشانەی مێشک کە پەیوەندییان بە بیرکردنەوە و تێگەیشتن و فێربوون و بیرەوەرییەوە هەیە.
- دابەزینی نا ئاسایی کێشی لەش.
- ئالوودەبوونی توند.
- خراپ بوونی ددانەکان و توشبوون بە چەندین کێشەی دیکەی تایبەت بە ددان.
- زۆر وشکبوونەوەی پێست، دروستبوونی کێم بەهۆی زۆر خووراندنی پێست.
- بێتاقەتی.
- گۆڕانی پێکهاتەی مێشک و فەرمانەکانی.
- سەرلێتێکچوون.
- کێشەی کەمخەوی و خەوزڕان.
- نواندنی ڕەوشتی نائاسایی و توندوتیژی.
- بە ڕقدا کەوتن، واتە لەناکاو و بەبێ هۆکار متمانەی بە دەروروبەری نامێنێت.
- وڕێنەکردن، واتە هەستکردن و بینینی شتانێک کە لە ڕاستیدا بوونیان نییە.
بۆچی ئیدارەی ڕاپەڕین؟
• هاوسنووری لەگەڵ ئێران:ئێران بۆتە ناوەندی بڵاوبوونەی ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،هاوسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەگەڵ ئەو وڵاتە ناوچەی جوگرافی شاخاوی بۆتە یەکێک لە هۆکارەکان
• گەندەڵی ئیداری:وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن کارمەندو بەرپرسە ئەمنیەکان لە باندەکان
• کەمبوونی چاودێری:بەهۆی هۆکاری سەختی جوگرافی و کەمتەرخەمی ئیدارەی ناوچەکە بۆشایەکی ئەمنی دروست بووە کە بۆتە خانەخوێی باندەکان
• قەیرانی کار: گەنجان بەهۆی نەبوونی هەلی کار دەکەونە داوی باندەکان جا بەکارهێنان بێت یان بازرگانی کردن بە ماددەکان
• بەرپرسەکان
زانیارییە نێوخۆییەکان ئاماژە دەدەن بە ئەوەی هەندێک لە کەسانی دەسەڵاتدار و بەرپرسی ئیداری، هێزە ئەمنیەکان و سەربازی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەخۆ بەشدارن لە تێپەڕبوونی ماددە یان بازرگانی کردن پێوەی.بەڵام تاکو ئێستا لێکۆڵینەوەی فەرمی لەسەریان نەکراوە،
گرووپی بەکارهێنەران
• گەنجان: بەهۆی نەبوونی هەلی کار و نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، گەنجان لە هەردوو ڕەگەز زۆرترین قوربانی ئەم ماددەیەن
• منداڵان: بەداخەوە، زانیارییە بەردەستەکان دەڵێن هەتا منداڵانی خوار ١٨ ساڵیش توشبووی ئەو ماددەیەن کە بەشێکیان لە قوتابخانەکان بەدەستی دەهێنن.
بەرپرسیارییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین
1. نەبوونی بڵاوکردنی زانیاری و هۆشیاری لە قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان.
2. بەربەستبوونی بازار و کەمبوونی هەلی کار بۆ گەنجان.
3. قەیرانی دادوەری و نەبوونی لێکۆڵینەوەی سەخت.
4. وەرگرتنی بەرتیل و پشتپێدان بە کارە نایاسایییەکان.
کاریگەرییەکانی کۆمەڵایەتی
• خێزان: تووشبوون بە مادەی هۆشبەر دەبێتە هۆی تێکچوونی خێزان و جیابونەوە.
• کۆمەڵگا: زیادبوونی تاوان و ڕووداوە نایاساییەکان.
• نیشتمان: کەمبوونی باوەڕی خەڵک بە سیستەمی حکومەت و دادوەری.
چارەسەری پێشنیارکراو
1. هۆشیاری و فێرکردن: بڵاوکردنی زانیاری و پەیامە ئهگەرییەکان لە قوتابخانە، زانکۆ و ناوەندە میدیایەکان.
2. هەلی کار: چارەسەرکردنی بێکاریی گەنجان، پڕکردنەوەی کاتە بەتاڵەکانیان
3. دادوەری بەهێز: دابینکردنی سیستەمی دادوەرییەکی سەخت و شەفاف بۆ ماددە فرۆش و ئەو بەرپرسانەی کە تێوەگلاون.
4 پەیوەندی نێودەوڵەتی: هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری سنور و ڕێگری لە باندە نێودەوڵەتیەکان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









