قوتابی گەمژە، مامۆستاکەی هەڵەش بکات، بە راستیی دەزانێت
15/11/2025, 18:24 (GMT+1)

زۆر ئاسانە و دەزانین کە (یەک) و (یەک) دەکاتە (دوو). ئایا ئەگەر مەسعود بارزانی یان تاڵەبانی، یان هەر بەرپرس و کەسێکی دیکە بڵێت: نەخێر، دەکاتە (سێ)، تۆ کاردانەوەت چۆن دەبێت؟ ئایا ڕاشکاوانە ناڵێیت: نەخێر، ناکاتە (سێ)، بەڵکو دەکاتە (دوو)؟
ئەگەر هەمان پرسیار ئاڕاستەی ئۆجەلانیش بکرێت و ئەویش وەڵام بداتەوە و بڵێت: نەخێر، ناکاتە (سێ)، بەڵکو دەکاتە (چوار)، ئایا ئەندامێک یان هەوادارێکی پەکەکە ئامادەیە بڵێت: نەخێر، وەڵامەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵەیە، (یەک) و (یەک) ناکاتە (چوار)، بەڵکو دەکاتە (دوو)؟ یان بەدوای وەڵامێکدا دەگەڕێت تا هەڵەکەی پێ پینە بکات؟ رەنگە بڵێت: ئاخر هەر لە خۆیەوە ژمارە (چوار)ی هەڵنەبژاردووە، مەبەست لە ژمارەی چوار ئاماژەیە بە هەر چوار پارچەی کوردستان. ژمارە (چوار) کۆدە بۆ خەبات و بۆ تێکۆشان و بۆ ڕزگاریی کوردستان!
ناوەرۆکی تێگەیشتنمان لەوەی سەرەوە لەو ژمارەیەوە بۆ ڕاستییەکی دیکەمان دەبات ئەویش ئەمەیە: کە لە بری ئەو وەڵامە بیرکارییە، براییەتی کورد و تورکە، کە ئۆجەلان بە گوێی هەمووماندا ڕایگەیاند، وتی کورد دەبێت تورکی لە خۆی خۆشتر بوێت. هەر هەمان هەڵوێستە کە زۆرێک لە هەواداران و ئەندامانی پەکەکە پاساویان بۆ هێنایەوە. ئەو قسەیە ئەگەر مەسعود بارزانی یان تاڵەبانی، یان هەر سەرکردە و بەرپرسێک و کەسێکی دیکە بیکردایە، بە لێشاو هێرش دەکرایە سەری، تەنانەت بە خائین و ناپاک ناویان دەهێنا.
ڕاستییەکەش ئەوەیە کە کورد و داگیرکەرەکانی هەرگیز نابنە برای یەکتر. نەک تەنها ئەمە، هیچ گەل و نەتەوەیەک نابنە برای یەکتر، بەڵکو بۆ کاتێکی دیاریکراو بەرژەوەندی و ئامانجێک لە یەکتریان نزیک دەکاتەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی قسەکە لە دەمی ئۆجەلانەوە هاتووەتە دەرێ، پەیامی ڕاستەوخۆشە بۆ قەندیل و بۆ هەموو کورد. ئیتر هیچ کام لە ئەندام و هەوادارانی پەکەکە زاتی ئەوەیان نەکرد، بڵێت چۆن داگیرکەرێک دەبێتە برا؟ بۆ تورکمان لە خۆمان خۆشتر بوێت؟! بەڵکو بە ڕاست و چەپدا لە هەوڵی ئەوەدا بوون ڕەوایی بەو قسە نالۆژیکییەی ئۆجەلان بدەن، پینەی بکەن و بۆی بکەن بە دەستکەوتێکی سیاسی و نەتەوەیی.
لە ناو گەلی ناوشیاردا مرۆڤی بچوک و کەم بە خۆزانمان زۆرە، ئەو بچوکانە بەدوای کەسانێکدا دەگەڕێن کە لە خۆیان گەورەتر بێت، تا سوکنایی بە دڵیاندا بێت و بچوکی خۆیان لە گەورەیی ئەودا دەبیننەوە، بە خۆشییەوە هەرچییەک بڵێت لە دەمیدا دەیکەن بە شەکر.
لە ناو گەلی ناوشیاردا مرۆڤی بچوک و کەم بە خۆزانمان زۆرە، ئەو بچوکانە بەدوای کەسانێکدا دەگەڕێن کە لە خۆیان گەورەتر بێت، تا سوکنایی بە دڵیاندا بێت و بچوکی خۆیان لە گەورەیی ئەودا دەبیننەوە، بە خۆشییەوە هەرچییەک بڵێت لە دەمیدا دەیکەن بە شەکر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









