<

چەمێکی پڕ چاڵ بوو ئەوێ کە ناونرابوو چەمچەماڵ!

26/12/2025, 0:19 (GMT+1)
چۆن بەهارێکی سەوز ئاوا زوو زەرد دەبێ !؟
چۆن ئەم کونجانە دەبنەوە ماڵ!؟
چۆن مەستیتان بەرتان نادا
ئەمڕۆ مه سينه هـڵگروو
دوێنێ نەخوێندەوار بوونە
سبەیش لە عولیای حکوومەت بێ حیکمەت دەبنە والی
دەیووسی سیاسەتت هەمووتان
هەمووتان مافیای شاخ بوونە
ئەمڕۆ بوونەتە حاکمی شار بە بێ موڕالی!!!
بارکەن بڕۆن یان ئێمە باردەکەین
یان ئێوە!!!
کە نەتوانن ووڵات بەڕێوە بەرن ئێمە چیبکەین
زوو یان درەنگ دەبێت بڕۆن لێرە!!!
بەزیندوویەتی زیندە بە چاڵمان دەکەن
من چیبکەم خودایە
عادل و حاکم و قادرو عالیم و ڕەزاق و مونتەقیم تۆڕەبی ئەعللا!!!!
لە قیڕائاتی پێش کەونە نووسیوتە :(هەموو زاڵمەکان لەمەحکەمەیەکی عەدللا دادگایییان دەکەین)!!!
من چیبکەم بۆ عەدالەتی ئەوێ
کە لێرە من نەبینم ئەوان داخ کەیت
من نە بینم لێرە بە مەشنەقەی جەماوەردا شۆڕییان نەکەین
!!!
ئەم هەموو شعارە بریقەدارانە بە تانک و تفەنگەکانتان حەشار نادرێت..
ئێوە درۆن لە ڕابردوو
ئێوە درۆن بۆ ئەمڕۆ
درۆن بۆ سبەی…
خوا بتانگرێت ڕووتان ڕەشکات
بارکەن بڕۆن
لەمەولا پێتان باوەڕناکەین
ئێوە پەیکەری درۆن درۆ
سوجدە بۆ خوا دەبەین بە مردنتان دەکەین ئۆخەی…
بەڵێ ئەوێ چەمی فایل و گەندەڵیتان بوو
بەڵێ ئەوێ چەمچەماڵ بوو
چەمچەماڵ بوو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست