<

دژایەتی ڕووسیا بۆ کورد ڕێژەیەکی نەگۆڕە

29/12/2025, 18:40 (GMT+1)

سیرگی لاڤرۆڤ: بەدیهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردانی سوریا دەبێتە هۆی تەقینەوەی پرسی کورد لە ناوچەکە

- لینین لەدوای شۆڕش پشتی تورکیای گرت و یەکەم کۆبونەوەیان لە٢١/٦/١٩١٩ لە نێوان ئەتاتورک وسیمن بودێنی گرێدرا بۆ یارمەتی سەربازی تورکیا دژ بەكورد.
- یەكێتی سۆڤیەت لە دامركاندنەوەی ئاگری شۆڕشی ئاگری داغ بەشدار بوو، كە بە ڕابەرایەتی نورەدین پاشا هەڵگیرسا، لە ساڵی ١٩٣٠ بە پەیماننامەی سێ قۆڵی نێوان یەكێتی سۆڤیەت و ئێران و توركیا لەناویان بردن.
- هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سوور لەلایەن ستالینەوە،چونکە تورکەکان بەڵێنیان پێدا ئەگەر کوردستانی سوور هەڵبوەشێنێتەوە،لە داهاتی نەوت پشکی دەکەوێت 
ستالین لە ساڵی ١٩٤٤ بە زۆرەملێ و لە زستانێكی سارددا، كۆچی بە کوردەکانى کوردستانى سوور کرد و هەرچی کوردی ئەرمینیا و جۆرجیا هەبوو بەزەبری هێز ڕاگوێزران بۆ کازاخستان و ئۆزبەکستان، تەواوی پڕۆسەی ڕاگواستنەکە بە فارگۆن و شەمەندەنەفەری داخراو بەڕێوە ئەچوو.
- پاش ئەوەی ئیدارە و بەڕێوەبەریی مۆسکۆ دوای ڕێککەوتنە نەوتییەکان لەگەڵ تاران بڕیاریدا دەستبەجێ هێزەکانی لە ناوچەکە بکشێنێتەوە. لێرەدا کۆماری کوردستان بەبێ پشتیوانی کرد و دەستکەوتەکانیش بوونە قوربانیی کۆبوونەوەکان و چاوپێکەوتنەکانی سەر مێز. لە ٩ی ئایاری ١٩٤٦دا سوپای سوور لە خاکی ئێران کشایەوە و سوپای ئێران کە لە ١٧ی کانوونی یەکەم دا چووە ناو مەهاباد. سەرۆک کۆمارەکەیان دەستگیرکرد. مەلا مستەفا بارزانی فەرماندەی گشتی لە کۆمار دوای ڕێپێوانێکی درێژ لەگەڵ ٥٠٠ پێشمەرگە دا لە ڕووباری ئاراس پەڕینەوە و خۆی گەیاندە یەکێتی سۆڤیەت.
- یارمەتیدانی ڕژێمی عێراق دژ بە شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦١ -١٩٧٠
- لە ساڵی ٢٠١٨ ڕوسیا عەفرینی چۆڵکرد،هۆکاری ئەوەش ئەوەبوو کە داوایکرد عەفرین بدرێت بە ئەسەد یان دەیداتە تورکیا، سوپای تورکیا هات و بە جۆرێکی مەترسیدار عەفرینی داگیرکرد،کوشتار،تاڵانی،دەستدرێژیەکی زۆری کزد،ئێستا دیمۆگرافیای عەفرین بەتەواوی گۆڕاوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست