<

جینۆسایدی کورد لە کۆبانی و عفرین و حەلەب!

17/01/2026, 19:55 (GMT+1)
ده‌وڵه‌تی تورکیا ، له‌ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی  عوسمانی  و کۆماری تورکیا  بە زەبری سوپا  ،  تا ئیستا کۆمەڵکوژی  کوردی لە باکوری کوردستان  ئەنجام داوە .
 لۆزان پلان و بەرنامە و نە خشە ی  نیو دەوڵەتی  زلهێزەکانی دنیا  بوو ، دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ی نوێ  ، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک .
 له‌  24  / 7 / 1923 ، لە  رێکه‌و‌تن نامه‌ی  لۆزان ،لە شاری لۆزانی سویسرا،  له‌ نێوان ( به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نسا ، ئیتالیا ، ژاپۆن ، یۆنان ، رۆمانیا ، سربیا، کرواتیا ، سلۆنیا  ، تورکیا ) 
  لۆزن سیناریویەکی  داخراو و نهێنی نیو دەوڵەتی  بوو ، لە نێوان به‌ریتانیای عوزماو فەرەنساو مستەفا کەمال ئەتاتورکی ،  سەرۆکی ده‌وڵه‌تی تورکیا ی نوێ  ، بۆ سڕینەوەی مافی چاره‌نوسی کورد لە کوردستان   ، لەسەر نەخشەی جیهان .
ئەو سیناریۆ کۆنکێتییە  لەو کۆنگرەیە ، بۆ  بەتاڵ کردنەوەی  مادەی ٦٢ و ٦٣، ٦٤ ی سیڤەر ، بە جۆرێکێک دارێژرابوو ، ناوی کورد ومافە سەرەتاییەکانی،  بەتاڵ کردوە .
له‌ لۆزانی مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە  ، تا ئەردۆغانی ئەتاتورک و ئەحمەد شەرع ، ئەوە ١٠٢ ساڵە  کورد  لە دەیان  سیناریۆی جیا جیا دا ، له‌ نیشتمانه‌که‌ی دا  کۆمەڵ کوژ دەکرێ  .
 هێزه‌کانی سوپای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌ ) ،له‌ شه‌ڕی به‌رگری و رووبه‌ رووبونه‌وه‌ی (داعش و گروپەکانی سەر به‌ رێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ )،    لە رۆژئاوای کوردستان  ، گەورترین سەرکەوتنیان ،به‌ خوێنی 11هه‌زار له‌ شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌  تۆمار کرد .
له‌ بری  ریزو پیزانین ،  بۆ   ئەو هەموو  قوربانی سەرکەتنانەی هێزه‌کانی سوپای دیموکرات ، رژێمی (ئۆردوغان و  به‌شارئەسەد ) و (ئەحمەد حسین شەرع )،ناسراو بە  ئەبوو محەمەد جۆلانی) بە هەموو توانایانەوە دژایه‌تی کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن  .
ئه‌مه‌ریکاو روسیا وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا ، وەک سیناریۆی  سیاسسیی ونێودەوڵەتی لۆزان ، جارێکی تر ، پشتیان لە هێزه‌کانی سوپای دیموکرات  کرد.
 ترامپ  لە ناسکترین  بارودۆخ دا ، بڕیاری دا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا بکشێنەوە  ، ئەو بڕیارەی  ترامپ ،لەو هەل ومەرجە ناسک و دژوارەدا ، جۆرە سیناریۆیەکی نهێنی بوو   ،  راستەو خۆ  بوار یان رەخساند  ،بۆ سوپا ی پیاده‌ و هێزی ئاسمانی تورکیا ، به‌  هه‌موو توانای   مادی و مه‌عنه‌ویی و میدیاکانیانەوە ، هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌کانی سوریای دیموکرات له‌ رۆژئاوای کوردستان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان به‌ نیازبوو،جینۆسایدی کورد ەکانی  باکور بکات ونیشتمانەکەیان بسڕیتەوە  ،ده‌ست به‌سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌کان و سه‌رچاوه‌ی کانزایی رۆژئاوای کوردستان دا بگرێت .
بۆ ئه‌وه‌ی  بە خوێنی کوردی رۆژئاواو بە نەوتی کوردستان  ژێر خانی ئابوریی  تێک شکاوی تورکیا  ببوژێنێتەوە .
مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ١٩٢٣ەوە بە کوردەکانی باکوری کوردستان ی دەوت :
- تورکی شاخاوی .
ئەردوغان  و ئەحمەد ئەلشەرع دوای ١٠٣ ساڵ بە سەر لۆزان دا ، کوردەکانی باکور ی کوردستان ، رۆژ ئاواو باشوری کوردستان ، بە بەرچاوی هەموو میدیاکانی دنیا ، کۆمەڵ کوژی دەکەن  .
بە سیناریۆی نهێنی  ئەردوغان وئەحمەد شەڕع ، (٤٢) هەزار سەربازی فرقەی ((٦٠.٨٠.٧٢،٧٦)ی هێزەکانی سوپای سوریا ، بە تانک و مدرعە و تۆپی دورهاوێژ ، ژن و پیاو و منداڵی کوردی گەرەکی (ئەشرقیەو  مەقسود) یان ،نوقمی بارووت و ئاسن وئاگرو دوکەڵ کرد ، بە بەرچاوی هەموو میدیاکانی جیهانەوە ، کۆمەڵکوژیی کورد یان کرد  .
بێ دەنگی ئەمەریکاو  زلهێزەکانی دنیاو  بێ هەڵوێستی سەرکردە  سیاسییەکانی کوردو حکومەتی هەرێم ، زانایانی ئاینی ، زیارەتی سەرکردەکانی کورد بۆ ئارامگای  مستەفا کەمال ئەتاتورک  وپیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی ئەردۆغان  .
ئەو هاوكێشە لاسەنگە ی زلهێزەکانی دنیا  و ئەو ستراتیژە  نێو دەوڵەتییە و ئەم دوو فاقیەی سەرکردەکانی کورد ،و زانایانی ئاینی ،  سینارۆی لۆزانێکی ترە  بۆ  ئەردۆغان  و ئەحمەد شەرع؟
سیناریۆی کۆمەڵگایی نیودەوڵەتی  و ئەمەریکا ، رەوایی دەدەن  بە ئەردوغان و ئەحمەد شەرع ،  ژن و پیاو مداڵی کورد لە کۆبانی  و عفرین و حەلەب و رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست