لە لۆزان -ەوە بۆ دیمەشق (1923- 2026)
22/01/2026, 0:01 (GMT+1)

پرۆسه‌ی نه‌خشه و به‌رنامه‌ی ستراتیژی ئه‌ردۆغا ن ،به سوپایه‌کی 80هه‌زار سه‌ربازی تورک و جاش و هێزی ئاسمانی تورکیا ، له 7 قۆڵه‌وه ،به درێژایی 660 کیلۆ مه‌تر هێرشیان کردەسه‌ر یه‌کینه‌کانی گه‌ل و هیزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لەقامیشلۆ ..ده‌رباسیه ..سه‌رێ کانێ..گرێسپی ...کۆبانی و چه‌ندان شوێنی تر )، ،بۆ جینۆسایدکردنی کورد‌و سڕینه‌وه‌ی جوغرافیای نیشتمان لە رۆژ ئاوای کوردستان .
تراژیدیای جینۆسایدی عفرین،لە هه‌موو میدیای دنیاوه دووبارە بوەوە .
کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و ده‌ڤه‌رانه وبێ هه‌ڵوێستی ( ترامپ و کۆشکی سپی و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی و ناتۆ‌و وڵاتانی ئه‌وروپای یه‌کگرتوو ، ره‌وایی یان به ئه‌ردۆغان و سوپای تورکیا دا ، کۆمه‌ڵکوژی کوردیان کرد .
سوپای پیاده‌ی ئه‌ردۆغان . به هه‌موو جۆره چه‌کێکی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ و به هێزی ئاسمانییه‌وه دەگەیشتنە هەر گوند‌و شار‌و ئاوەدانییەرک ،هه‌ر شوێنێک کوردی تیا بوبێ ، کۆمه‌ڵکوژ و سوتماکیان کرد .
چاوی کامیراکانی میدیای ئەمەریکاو تورکیا‌و جیهان ، تراژیدیای بێ وێنه‌ی کوردی کوردستانی رۆژ ئاوا یان خستە روو ، سوپای ئەرۆدغان یان بینی ، گوند و شار‌و شاخ و گردو دەرەخت و زەیتونیان ، نوقمی باروت و ئاگرو ئاسن ققورقوشم و تێزاب کرد.
حزبە‌کانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم و دنیای ده‌ره‌وه ، هیچ کاردانەوەو هەڵوێستێکیان ، له ئاستی ئه‌و تراژیدیای کۆمەڵکوژییەدا نەبوو.
بەمەش ره‌وایان بە ئه‌ردۆغانەکان دا ، کۆمه‌ڵکوژی کوردبکەن و رۆژیاوای نیشتمان بسرنەوە.
سیناریۆی کانوونی دووەمی (2026 ) ی ئۆردو‌غان و ئەحمەد شەرع ،بە پاڵپشتی ئەمەریکاو ئیسرائیل و سعودیە و قەتەر، لە دیمەشق ، جارێکی تر گەڕانەوە بوو بۆ سیناریۆی 1923 لۆزان ی مستەفا کەمال و بەریتانیاو فەرەنسا ، لە لۆزانی سویسرا .
دوای 103، ساڵ جارێکی ، تر بە سیناریۆیەکی نوێ ی نیودەوڵەتی ، دوای سینارۆیەکەی لۆزان ، لە سیناریۆی دیمەشق ، کورد کۆمەڵکوژ بکەن ، رۆژئاوای کوردستان لەسەر نەخشەی جوگرافیای سوریا بسڕنەوە .
جارێکی تر لە 2026 دا حەسەن خێری کورد زیندودەبێتەوە و لەسیناریۆیەی دیمەشق دا نمایشێکی ژێربەژێر ، بۆلە ناو بردنی ئەزموونی رۆژئاوا نمایش دەکاتەوە .
کلتووری سەدام و بەعس لە 1988 لە باشووری کوردستان ،بە ناوی سورەتی (ئەنفال ) ، بۆ رەوایی بە جینۆسایدی کورد ، کە گەلێکی کافرەو کۆمەڵکوژیی کورد رەوایە .
لە کانوونی دووەمی 2026 لەدیمەشق ی ئەحمەد شەرع ،دوای دوای 38 ساڵ بەسەر ئەنفال ، جاریکی تر ، لە ژێر ناوی ( اللە واکبر و فتح)، کۆمەڵکوژی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە رەوا دادەنرێت .
سوپای سوریای شەرع و گروپە تیرۆریستەکانی سوریا، بە پڵثشتی ئەو هۆزە عەرەبانەی، کە (هەسەدە )پاراستنی ،بواری بە داعش نەدا کۆمەڵکوژیان بکەن ، پەلاماری کوردی رۆژئاوا دەدەن و جینۆسایدی دەکەن .
بەردانی داعش لە زیندانەکان وسەربڕینی شەرڤانان ی کورد لە لایەن سوپای سوریا‌و داعشەکانی شەرع ، ئەوە دەخەنە روو ، کورد لە سەر زەمین ی هەموو دنیا ، نە دۆستی هەیەو نە هاوڕێ .
بەرنامەی جینۆسایدکردنی کورد ، بە سیناریۆی بەرنامەی داگیرکەرانی نیشتمان و حەسەن خەیرییەکان ، نەخشەیەک و پرۆژەیەکی ستراتیژیی نێو دەوڵەتی ئەمەریکاو ئیسرائیل و ناتۆ‌و سعودیەو قەتەر و زلهێزەکانی جیهانە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان











