<

مەلاکان دیسان دەستیان کردووە بە هێرش

03/02/2026, 0:06 (GMT+1)

 کچێک شعرێک دەخوێنێتەوە  کە ١٤٠٠ ساڵە لەووڵاتی من ئەنفالە . 

 کە هۆنراوەکە هی "سەبری بۆتانی"یە و لەمێژە ووتووێتی و کراوەتە گۆرانیش .
هەر جارێک کە دەنگێکی جیاواز بەرز دەبێتەوە، مەلاکان دێنەوە مەیدان؛ نە بە حوججەت، نە بە زانست، بەڵکو بە هێرش، هەڕەشە و تاوانبارکردن. ئەمە نیشانەی پارێزگاری نییە، نیشانەی ترسە. ترسی ئەوەی بیر لە دەست بچێت، ترسی ئەوەی پرسیار ڕوون بکاتەوە. سەری زمانیان و بنی زمانیان  دەڵێن کۆمەڵگای کوردی  بۆ ٩٩% موسڵمانە ، ئەمە درۆیەکی گەورەیە ، من  هەزاران کورد دەناسم نەک موسڵمان نییە  بەڵکو  باوەڕی تری هەیە یان هەر بێ باوەڕە ، ئەگەر ئازادی  هەڵبژاردنی ئاین هەبێت ئەوە  ئیسلام  دەبێتە  باوەڕی کەمینە ،
ئەوان باس لە ئایین دەکەن، بەڵام ئایین بەردەوام لە وتارەکاندا وەک دارێک بەکاردێنرێت بۆ لێدان، نە بۆ ڕووناکی. ئەگەر ئایین بە ڕاستی بەهێز بێت، پێویستی بە وتاردان  نییە. بیرۆکەی لاواز هەمیشە دەست  بۆ چیرۆکی خەیاڵی دەبات و  هێرش دەکات و  بەمردن و کۆتایی دنیا و تۆڵە کردنەوە  خەڵکی داماو دەترسێنن ،
کێشەکە لەوەدایە کە هەر پرسیارێک بکەیت  دەبن بە تاوان، هەر ڕەخنەیەک دەبن بە جەنگ لە دژی خودا. ئەم شێوە بیرکردنەوەیە نە ئایین پارێزراو دەکات، نە کۆمەڵگا،  تەنها جەهل پارێزراو دەکات.
مەلا کاتێک کە دەترسن لە گفتوگۆ، بە ئایین باوەڕیان نییە، بە دەسەڵات باوەڕیان هەیە. چونکە ئەوەی دڵنیا بێت لە ڕاستی خۆی، هەرگیز دەمی کەس  داناخات و لەهەوڵی ئەوەدانییە .
ئێمە نابێت بچینە ژێر فشاری هەڕەشەی فکری. وتار بۆ تۆی مەلا  تاوان نییە، بیرکردنەوە کفر نییە، و پرسیارکردن تاوانە گەورەترینەکە نییە. تاوان ئەوەیە کە مێشک قوفڵ بکرێت و ترس وەک ئایین پێشکەش بکرێت.
ئەگەر مەلاکان دیسان هێرش دەکەن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە  هۆنراوەی ئەو خانمە بچکۆلەیە کارێکی گەورەی کردووە. چونکە ڕاستی، هەمیشە ئەوەیە کە ترسان بەرەو هێرش دەهێنێت.
 داوجار دەگەینە ڕاستیەک کە مەلاکان لە بیر دەترسن، نە لە کفر. دڵنیابن کە 
ئایین بە هێرش کردن و چیرۆکی خەیاڵی درۆ کردن بەناوی پەیامبەرەوە ناپارێزرێت، بە بیر پارێزراو دەبێت نەک بە قسەی زل ، باشە کاتێک دەڵێت خوا  هەمووشتێک دەبینت ، ئەو هەموو ئەنفال و بۆردمانەی چۆن نەبینیوە ؟   
مەلاکان  دەمی خەڵک قوفڵ دەکەن ، دڵنیا نین لەوەی کە دەیڵێن  هەربۆیە هێرشی مەلاکان  نیشانەی باوەڕ نییە، نیشانەی ترسە. ترسیان لە پرسیارکردن هەیە ، دەشزانین کاتێک پرسیار کفر دەبێت، درۆ کردن دەبێت بەڕاستی ، لەڕاستیدا ئایین بۆ بیرە، نە بۆ ترساندن ،کاتێک ترس فتوای دەدات
لە سایەی منبەرەوە، تاریکی ئیتر  قسە دەکات ، قسەی کرد، بە ناوی خودا
 زریانێکی هێرش لەوکاتەدا ئەگەر  وتار لە خوێن نەبێت، بەڵام ترس خوێناویە
ئەوەی لە بیر  ئازاد دەترسێت، هێرش دەکات ، ئەم مەلایانە  مانگێکە داعش  هێرش دەکات  وورتەیەک ناکەن ، گەلێک تاروماردەکرێت و هەموو دەوڵەتە ئیسلامێکان  مەکینەی  کافربوونی گەلی ئێمە یان خستۆتە گەر ، مەلاکان  بێدەنگن ، کیژۆڵەیەک  شعرێک دەڵێت ، مەلاکان  سەدان چیرۆک دەهۆنەوە  پێغەمبەر سەری شکاوە  ، خوا ووتوێتی شاخەکە  بەسەریاندا قڵپ دەکەمەوە   ، ئەگەر ئەمەڕاست بێت کەواتە هێتلەرە جەنگیزخانە خوا  ، فلیمی هندیە  ئەوە شەرم ناکەی  درۆ بەدەم خواوەدەکەیت .  
ئێوە ئەو ملیۆن مرۆڤە دەبینن  کە ١٤٠٠ ساڵە نەتان توانیوە بیبەنە مزگەوتەکان و چیرۆکی بەهەشت  و٧٢  غیلمانەکەیان بۆ باس کەن ، 
گەر بەهەشت ئەو ڕەفاهێتەیە ، چاوەڕێ چی دەکەن  بڕۆن بەرۆکمان بەردەن . بەڵێ ١٤٠٠ ساڵە ئێمە ئەنفال دەکرێن . من وەک کوردێک  موسڵمان نیم  و نەشبووم  کوردم پێش هەمووشتێک . بۆیە سەنگەر لەکچێکی کورد مەگرن .   بابەر نەفرەتی  خەڵک نەکەون  ئەوسا  ئیشیشتان پێ ناکرێ ئێوەی دەست و پێ سپی .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست