شیبلی عارفێک کەپڕە لەعیرفانێت
23/03/2026, 12:15 (GMT+1)

هەر کە ڕەمەزان دێت ، تۆڕە مێدیاکان تژی دەبێت لەمزگەوت و نمایشی بێتامی ئاینی و دەرۆزەکەرو مەلای کل لەچاو جبەی عەرەبی و شەوی قەدرو خورما ، منیش بەدوای شتێکی ترەوە وێڵ دەبم . نابمەعارف بەڵام شەن وکەوی عارفان دەکەم ، بەدووڕۆژ کتێبی "تاجی سەری عارفان" شیبلیم خوێندەوە کە ٢٠٤ پەڕەیە و گەشتێکە باناو بەغدادو جوگرافیای ئیسلامدا دەتگێڕێت . شیبلی ناوێکی سەیرە و من نەم بیستبوو گەرچی هاوڕێ وهاوتەمەنی حەلاج بووە بەڵام وەک حەلاج ناسراو نەبووە لایەنی کەم لای من . چونکە لەکاتی ڕۆحکێشانی حەلاجدا ئەم گڵ دەگرێتە حەلاج ، لەفارسیدا دەڵێن گوڵ . بەڵام ڕەنگە نەی ویستبێت حەلاج ئازاری پێبگات .
ناوی ئەبو بکر دلف بن جحدر شِبلی لەدایکبوون: نزیکەی ساڵی 861 زایینی
شوێنی لەدایکبوون دەوترێت (لە ناوچەی سەمەرقەند)
زۆربەی ژیانی لە بەغداد بەسەر بردوە و ساڵی 946 زایینی. نزیکەی 85 ساڵ ژیاوە . شیبلی لە سەرەتا سوفی نەبوو، بەڵکو کەسێکی دەوڵەمەند و کارمەندی دەوڵەت بوو .
شِبلی بوو بە والی یان بەڕێوەبەری ناوچەیەک لە ناوچەی داولەم
واتە بەرپرسیاری کارە حکومەتی، باج و ڕێکخستنی ناوچەکەی بەڕێوە بردووە.
چۆن گۆڕانکاری لە ژیانی کرد؟
دەگوترێت ڕۆژێک دڵی بە دنیا تێر بوو و هەستی کرد کە ژیانی دنیایی بەس نییە.بۆیە چوو دەستی کرد بە خوێندن و ڕاهێنانی سوفی.
مامۆستاکەی لە بەغدا بوو لە جونەید بوو ،واتە شیبلی بوو بە قوتابیی سوفی گەورە جونەید .
جونەید یەکێک بوو لە گەورەترین مامۆستایانی تەسەوف، و شِبلی لە بەر دەستی ئەوەوە فێری ڕێگای سوفی گرتەبەر بوو .
پاش ماوەیەک شِبلی بوو بە سوفیەکی بەناوبانگ، بە تایبەتی ،قسەکردنی لەسەر عیشقی خودا،ژیانی سادە و دوور لە دنیادا . من هەستم کرد شیبلی زۆر لەبودا دەچێت . لە تێرێوە لەشازادەیی و دەسەڵاتەوە بەدوایی وەڵامە ترسناکەکاندا دەگەرێن . ژیان مانای چییە ؟
جیاوازی شیبلی و بودا لەوەدایە کە بودا خوایەک ناناسێت شیبلی وەک ئیسلامێک عاشقی خودا دەبێت .
شیبلی ووتی :
"ئەو کەسەی خودای ناسی، دڵی لە هەموو شتێک جگە لە خودا بەتاڵ دەبێت.
“عیشقی خودا ئەوەیە کە دڵت بسووتێنێت و هیچ شتێک جگە لە ئەو نەبینیت.”
“تەوەککول ئەوەیە کە دڵت ئارام بێت بەوەی خودا بۆتی دیاری کردووە.”
“ئەگەر دڵت پڕ بێت لە دنیا، ناتوانیت تامی نزیکی خودا بچێژیت.”
“ئەو کەسەی خۆی بناسێت، پەروەردگارەکەشی دەناسێت.”
کاتێ کە کتێبی شیبلیم تەواوکرد زۆر پێکەنیم ووتم : ئەی ئەو هەموو مەلایە بۆ شیبلیەکیان لێ دەرناچێت ؟
کەخەریکی خوێنەوەی شیبلی بووم لەجێگەیەک بینیم دەڵێن شیبلی کوردە ، ووتم سەیرە عارفێک کوردبێت و من نەی ناسم ، بەڵام تەنها بۆچونێکە . پاشان کوردیش بێت چی بۆ گەلەکەی کردووە ، ئەم هەمووچیرۆکە بۆ سەڵاحەدین دەهۆنەوە لای من چڵەپوشێک ناهێنێت . بەڵام خەڵکی خەریکی شەربەت وخورماکڕینن من عارفێکی جوانم ناسی و سۆفیەک کە چیرۆکەکەی زۆر لام نازداربوو. گۆڕەکەی لەبەغدادە و ئیشتا ئاساری نەماوە ، چونکە سۆفێکان ئێستا چاوێکیان لەماڵی دنیایە و ستایشی ستەم دەکەن . سوپاس بۆ کاک عەلی نانەوازادە کەشیبلی پێناساندم.
شیبلی فێریکردم یان پێی ووتم کە هەمیشە دڵخۆشبە و چاوەڕێی هیچ لەکەس مەکە. چاوەڕوانییەکان نائومێدی دروست دەکەن، بەڵام خۆڕازیبوون ئارامی دروست دەکات. خۆشی لەناو خۆتدا بدۆزەرەوە، قەدری ئەو شتانە بزانە کە بە شێوەیەکی سروشتی دێت و بەبێ ئەوەی نمرەکەت کەم بهێڵیت بیبەخشە. بەختەوەری ڕاستەقینە کاتێک گەشە دەکات کە دڵت وابەستەی سوپاسگوزاری بێت نەک دووپاتکردنەوە و چاوەڕوانی .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









