شیروان شیروانی زیندانی ویژدانە ئەبی بێ درەنگ ئازاد بکریت
02/05/2026, 0:46 (GMT+1)

زیندانی ویژدان (POC) هەر کەسێکە ،کە تەنها بەهۆی دەربڕینی ئاشتیانە بیروباوەڕی ئایینی، سیاسی، یان بیروباوەڕی ویژدانی دیکەی خۆی، یان بەهۆی ناسنامەکەیەوە زیندانی کراوە یان لە ڕووی جەستەییەوە سنووردار کراوە. ئەم زاراوەیە کە لەلایەن پیتەر بێننسنەوە لە ساڵی ١٩٦١ داهێنراوە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە بەکارهاتووە- پێناسەی ئەو کەسانە دەکات کە توندوتیژییان بەکارنەهێناوە یان بانگەشەیان بۆ نەکردووە، جیایان دەکاتەوە لە زیندانییە سیاسییەکانی دیکە.کردەوەی ناتوندوتیژی: مەرجێکی سەرەکی ئەوەیە کەسەکە توندوتیژی، ڕق و کینە، یان شەڕی بەکارنەهێنابێت یان بانگەشە بۆ نەکردبێت وەک هۆکار بۆ دەستبەسەرکردن بەڵکو بە هۆی، بیروباوەڕ، یان چالاکییە ئاشتیخوازەکانیان (بۆ نموونە، ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ستەم و گەندەڵی ، نووسین وئاشکرا کردنی تاوانەکانی دەسەڵات داران یان دکۆکی لە ناسنامەی گروپیک یا رەوتیکی سیاسی ، وە وانەوتنەوە بۆ وشیار کردنەوەی کردنەوەی خەڵک لەسەر پێشێل کردنی مافەکانیان لە لایەن دەسەلات دارە خۆسە پێن و مل هورەکانەوە ) دەستبەسەر دەکرێن. دیار ترین زیندانی ویژدان لە میژووی تازەدا نێڵسۆن ماندێلایە،کە سەرەتا لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە لە ساڵی ١٩٦٢ بەهۆی چالاکیی ئاشتیانەی دژە ئاپارتایدەوە دانیپێدانرا. نموونەی دیاری تر کە ئەمڕۆ لە سەر ئاستی جیهان ناسراون بریتین لە جیمی لای (هۆنگ کۆنگ)، نەسرین سۆتودە (ئێران)، ڕەیف بەداوی (سعودیە) و ڕامان پراتاسێڤیچ (بێلاڕووس) کە هەر یەکێ لەوانە وەک زیندانی ویژدان نوێنەرایەتی دۆزێکی دیاری کراو ئەکەن .
جگە لەوەی کە لە ناوحکومەتی میلشیای هەریم هیچ سەروەریەکی یاسا نیە ،ئە وەی کە لە بە ناو دادگا هە یە بۆتە ئامرازیک بۆ تۆڵە کردنەوەو سزادانی ئەو کەسانەی کە دەسەڵاتی میلشیا پێی وای هاو ئاوازی نین ، ئەمجاریش کە سێکی مەدەنی وەک شیروان شیروانی بێ بەکارهێنانی توندو تیژی زیاترە لە ساڵە ژیانی لە لە زیندان بە سەر ئەبات وە لە خیزان و مناڵەکانی دور خراوەتەوە بێ ئەوەی هیچ تاوانیکی کردبێت یا توندو تیژی بە کارهێنا بێت بە راستی ئە مە بۆ خۆی نادادی و تاوانە کە دادگا ئەیکات .لە بەر ئەوە بە پێوەری ئەمنیستی بۆ زیندانی ویژدانی شیروان شیروانی زیندانی ویژدانە وە هەر بەپێی بریار و ڕاسپاردەکانی ئەمنیستی ئەبی زیندانی ویژدان یە کسەر ئازاد بکرێت. وەئێستا کە زیاتر لە دە ڕۆژە شیروانی مانی لە خواردن گرتووە رەوشی تەندروستی بەرەو خراپی ئەچێت وە ئەبیێتە هەڕەشەی جددی لە سەر گیانی داوا لە هەموان ئەکرێت دەنگ بەرز بکەونەوە لە هەموو شوێنێک وە لە سەرهەموو ئاستێک بۆئازاد کردنی زیندانی ویژدان کاک شیراون شیراونی، وە هەروەها ئەبێ بەناو سەرۆکی هەریمی بە رپرسیار بکرێت لە ژیان و ئازاد کردنی شیروانی هەرچی زووتر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









