<

چیرۆکی ژیانی بابی سانز Bobby Sands بە کورتی ئەمەیە

06/05/2026, 22:46 (GMT+1)
رزگار رانگور
بابی سانز ووتی:  ئێمە دەزانین بۆچی دەمرین، چونکە بۆ ئازادی دەژین.
ئێمە ناترسین لە مردن، چونکە باوەڕمان بەوە هەیە کە شتێکی گەورەتر لە ژیاندا هەیە.
بابی سانز لە خێزانێکی کاریگەر لە باکووری ئیرلەندا  لەدایک بوو  لە ٩ ی جۆزەردان  1954 لە شاری "بێلفاست" کە پایتەخت و گەورەترین شاری ئیرلەندای باکوورە . لەمنداڵییەوە لە ژینگەیەکدا گەورە بوو کە تێیدا کێشە سیاسی و نەتەوەییەکان زۆر بوون لەگەڵیدا دەستی گەرم دەکرد . لە گەنجییەتییەوە هەستی بە ناڕەزایەتی  خەڵکەکەی کرد بەرامبەر سیاسەتەکانی بریتانیا لە ئیرلەندا ی نیشتمانی .  هەر لەبەر ئەوەش پەیوەندی کرد بە بزووتنەوەی کۆماریخوازەکان  و بوو بە ئەندامی IRA.  "سوپایی کاتی  کۆماری ئیرلەندی" لە ساڵانی 1970کاندا چەند جار دەستگیر کرا و کۆتایی لە زیندان  گیانی سپارت .لە زینداندا، بە تایبەتی لە کاتی The Troubles"کێشەکان "  ئەو و هاوڕێکانی بڕیار دا لە دژی سیاسەتی زیندانەکان مانگرتنی برسیبوون بکەن بۆ داواکاری ماف و ناسنامەی سیاسی. لەکاتێکدا ئەوان وەک ئاژاوە گێر دەستگیرکرابوون .
ئەو مانگرتنە لە 1981 دەستی پێکرد و بابی سانز دوای 66 ڕۆژ برسیبوون گیانی سپارد، بەڵام مردنەکەی بوو بە هێمایەکی گەورە لە مێژووی سیاسی ئیرلەندادا.  ئەم مانگرتنە هەندێک لایەن وەک “شۆڕش”یان دەبینن و هەندێکیش وەک “ناکۆکی سیاسی”. سەیریان دەکرد.
بابی سانز لە خێزانێکی کاتولیکی کرێکار لە باکووری ئیرلەندا گەورە بوو، لە کاتێکدا ناوچەکە پڕ بوو لە کێشە نێوان کاتولیکە کۆماریخوازەکان و پرۆتستانێکان کە پشتگیری بریتانیا ن دەکرد . ئەم بارودۆخە کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی گەنجەکان هەبوو لەئیرلەندادا .
هەرلەبەر ئەوەش بوو کە لە گەنجییەتییەوە بابی هەستی بە نایەکسانی و فشاری سیاسی کرد ، بۆیە  دواتر پەیوەندی بە بزووتنەوەی کۆماریخوازان کرد و بوو بە ئەندامی IRA. لە ماوەی شەڕ و ناڕەزایەتییەکانی کە بە "کێشەکان " ناسراون، چەند جار دەستگیر کرا و لە زیندان کرا .
دواجار لە زینداندا ئەو و هاوڕێکانی داوای ئەوەیان کرد کە وەک “زیندانی سیاسی” مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، نە وەک تاوانبار. کاتێک حکومەت ڕەتیکردەوە، لە ساڵی 1981 دەستیان بە مانگرتنی برسیبوون کرد. ئەوەی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو ..! بابی سانز لە کاتی مانگرتنەکەدا هەڵبژێردرا بۆ پەرلەمان لە بریتانیا (MP)، بەڵام لە زیندان بەردەوام بوو لە مانگرتن. دوای 66 ڕۆژ برسیبوون، لە 5ی جۆزەردان  1981 گیانی سپارد ، کەتەمەنی ٢٧ساڵ بوو .
مردنەکەی کاریگەرییەکی زۆری سیاسی و هەستیێکی بەربڵاوی لەسەر خەڵک هەبوو لەجیهاندا . هەرلەبەر ئەوەبوو کە  لە لایەن کۆماریخوازانەوە وەک “شۆڕشگێڕ” بینرا و ڕێزیان لێگرت ، وەلە لایەن حکومەتەکانەوە بەشێک لە کێشەی سیاسی و توندوتیژییەکان دەبینرا .  
ئەو رووداوە بوو بە هێمایەکی گەورە لە مێژووی ئیرلەندا و تا ئێستاش باس دەکرێت .
گفتوگۆی نێوان بابی سانز  و قەشەی زیندان لە کاتی نزیکبوونەوەی مردنیدا بە شێوەیەکی ڕوون و بەڵگەدار بە تەواوی نووسراو نییە بە وەک دیالۆگێکی یەکجار دقیق، بەڵام چەند سەرچاوە مێژووییەکان و ڕاپۆرتەکان وەک ئەمە دەڵێن : قەشەکە هاتووە بۆ ئەوەی یارمەتیی ڕۆحی بدات و پێی بڵێت مانگرتنەکە ڕابگرێت و ژیان کردن گرنگە و خۆکوژیە بێ  باوەڕی بەرهەم دەهێنێت . .
بابی سانز بە ئارامی و بە جدییەوە ڕەتکردەوە و وتی ئەو کارەی دەیکات بۆ ماف و داواکارییە سیاسییەکانە، نە تەنها بۆ خۆی.
قەشەکە هەوڵی دا پێی بڵێت ژیانی خۆی گرنگە و پێویستە بیپارێزێت. بەڵام بابی سانز پێداگری کرد کە ئامانجەکەی گرنگترە لە ژیانی تاکەکەسی.
بە گشتی، ئەو گفتوگۆیە وێنەیەکی توندی نێوان باوەڕی ئایینی بۆ پاراستنی ژیان و باوەڕی سیاسی بۆ بەردەوامبوون لە ناڕەزایەتی نیشان دەدات.
قەشەیەک کە سەردانی بابی سانز کرد لە کۆتایی مانگرتنەکەدا، زۆرجار وەک “prison chaplain” قەشەی بەندینخانە  یان قەشەی کاتۆلیک دەناسرا، ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو هانی  بدات کە مانگرتنەکە ڕابگرێت و ژیانی خۆی پارێزێت. لەو کاتی نزیكبوونەوەی مردندا، گفتوگۆکە بە شێوەیەکی سادە و توند بوو:
قەشەکە پێی دەڵێت: پێویستە واز لە مانگرتن بهێنی چونکە ژیانت لە مەترسیدایە و خودا ژیانی پێ بەخشیوویت .
بابی سانز وەڵامی داوە بە ئارامی، بەڵام بە قایلبوونی تەواوەوە ئەو پێی دەڵێت:  ئەو کارەی  دەیکات بۆ ئەوەی کە خەڵکی ئیرلەندی مافە سیاسییەکانیان هەبێت، و ئەو ئامانجە گرنگترە لە ژیانی خۆی وەک  تاکەکەسی.
قەشەکە هەوڵی زیاتر دەدات بۆ قایلبوون، بەڵام بابی سانز پێداگری دەکات کە بڕیارەکەی گۆڕان نییە.
هیچ دیالۆگێکی فەرمی بە تەواوی نووسراو نییە، بەڵام ئەمە کورتەی ئەو شێوە گفتوگۆیەیە کە مێژوونوسان باسی دەکەن  کە نیشاندانی دوو باوەڕی جیاوازمان بۆ بەیان دەکەن .
قەشەکە پاراستنی ژیان و ڕەحمەتی خودا دەخوازێت، بەڵام بابی سانز پێی وایە ئامانجی سیاسی و مافەکان گرنگترن لە ژیانی تاکەکەسی بۆ دەیەوێت مانگرتنەکە نەشکێنێت تا گیان دەبەخشێت بەباوەڕەکەی .
هێمای قوربانی‌دان لە هەڵوێستی بابی سانزوە ڕێچکەی گرت و بەژیانی باوەڕەکەی سەرخست ،
ئەو گفتوگۆیە وای نیشان دەدات کە بابی سانز ئامادە بوو ژیانی خۆی بکات  بەقوربانی  بۆ بابەتێکی سیاسی، ئەمەش بوو بە هێمایەکی بەهێز بۆ بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە کاتی  شۆڕشەکەدا .

کاریگەری هەستی لە خەڵک .
دوای مردنی ئەو، زۆر کەس ئەوەیان بە “شۆڕشگێڕێکی باوەڕدار” بینی، بەڵام هەندێکیش وەک ڕووداوێکی تراژیدی سەیریان دەکرد . لەناو  ئەو گفتوگۆیەدا یارمەتیمان دەدات کە تێبگەین  ئەم دوو دیدگایە  چۆن زیاتر ڕوون  دەبێتەوە بۆمان .
نیشاندانی کۆتایی ڕێگایەک:
ئەو گفتوگۆیە وەک کۆتایی نزیکبوونەوەی ژیانێک دەبینرێت کە لە ناو کێشەی سیاسیی قووڵدا بوو. بابی و هاوڕێکانی نوێنەرایەتیان دەکرد  یەک لەدوای یەک گیانیان سپارت بۆ نیشتمانی ئیرلەندا .
بە کورتێکەی دەتوانین بلێن کە  ئەو گفتوگۆیە تەنها قسەی نێوان دوو کەس نەبوو، بەڵکو وێنەیەکی کۆنکریتی بوو لە کێشەی گەورەی سیاسی و مرۆیی ئەو سەردەمە . دایکی بابی سانز  "ڕۆزالین سانز" ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبوو لە ژیانی ئەودا ، بە تایبەتی لە کاتی زیندان و مانگرتنی برسیبووندا.
پشتگیریی دایکایەتی و هەستەکی بەهێز لەنێوان فرمێسک وشۆڕشدا ، دایکی  بەهێزەوە پشتگیریی کوڕەکەی دەکرد، هەروەها بەردەوام هەوڵیدا کە دەنگی بابی سانز بگەیەنێت بە جیهانی کەڕو کوێر .
هێمای مرۆڤایەتی:
دوای مردنی بابی سانز ڕۆزالین سانز ی دایکی بوو بە وێنەیەکی هەستیار لە چیرۆکی ئەوەدا، چونکە دایکێک بوو کە کوڕەکەی لە کێشەیەکی سیاسی گەورەدا لەدەستدا. هەربۆیە دەستی کرد بە بەرگری کردن   لە ناوبانگ و ڕاستییەکان.
ئەو زۆرجار قسەی کردووە لە ڕادیۆ و میدیاکاندا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی بابی سانز بۆچی مانگرتنی برسیبوونی هەڵبژارد.
پەیوەندی هەستیار بە بزووتنەوەکە:
دایکی بوو بە هۆی ئەوەی چیرۆکی بابی سانز لە جیهاندا زیاتر هەستیار بێت ، نە تەنها وەک سیاسەتمەدارێک بەڵکو وەک کوڕێکی خێزانێکی شۆڕشگێڕ .
بە کورتی، ڕۆڵی دایکی بابی سانز زیاتر مرۆیی و هەستیار بوو،ئەو دەنگی خێزانێکی شۆڕشگێڕ  بوو لە ناو کێشەیەکی سیاسی زۆر تونددا.
لە کاتی مانگرتنی برسیبوونی ساڵی 1981 لە "زیندانی مەتەڵی درێژ" دا کۆی گشتی 10 زیندانی ئیرلەندی شۆڕشگێڕ  گیانیان لەدەستدا.
یەکەم کەس بابی سانز  بوو، و دواتر ٩ هاوڕێی دیکەی بە هەمان شێوە لە ماوەی مانگرتنەکەدا مردن.
ئەو کەسانە لە ناو چوارچێوەی کێشەکانی دا مانگرتنیان کرد بوو بۆ داواکاری مافە سیاسییەکان، و هەموویان بە هۆی برسیبوونەوە یەکە یەکە  گیانیان لەدەستدا.  ئەم مرۆڤە باڵایانە بوون .
بابی سانز،فرانسیس هیوجز،ڕەیمۆند مک‌کریش،پاتسی ئۆهارا،جۆ مكدۆنێل، مارتین هەرسن،کێڤین لێنچ،کیران دۆهرتی، تۆماس مکئێلووی ،مایکل دیڤاین. ئەمانە هەموویان لە مانگرتنی برسیبوونی 1981 لە زیندانی  "مەتەڵی درێژ" لە کاتی کێشەکاندا  گیانیان لەدەستدا.
دواجار ووتەیەکی بەهاداری بابی سانز هەیە دەڵێت :
"Our revenge will be the laughter of our children."
(تۆڵەی ئێمە پێکەنینی منداڵەکانمان دەبێت)
من بابی سانزم  لەساڵانی شۆڕشەوە دەناسم ئەوسا چریکەکان کۆمەڵی  وێنەو باسی ئەم شۆڕشگێڕە ئیرلەندیەیان لەبڵاوکراوەکانیان  بڵاو دەکردەوە ،  بیرمە چریکەکان زۆریان لەئەوروپا مانگرتنیان دەکرد و لەڕادێۆوە پەخشدەکرا خەباتەکەیان   .
دوو ڕووداو  دەگێڕمەوە بەکورتی :
ساڵی ١٩٨١ شەهید "عومەرمیرزا " کە باوکی هاوڕیەکم بوو  ئێستا لەژیاندا نەماوە عوسمان منیش بۆ دوا سەردان لەگەڵیان چووم بۆ قەسابخانەکەی موسڵ لەوێ گەنجێکی لێبوو ناوی بەرزان بوو پێشتر براکەی "ئەڵوەند" ڕۆحی کێشرابوو  باوکی و دایکی و برایەکی بچکۆلەی  لەحەوشەکەبوون  بەرزان بەبراکەی ووت "من و ئەڵوەند لەتاقیکردنەوەکە گەشتینە ئێرە   بزانم تۆ دەگەیتە کوێ ؟ دوایی  بەدایکی ووت بیرت نەچێت کە کراسی سور لەبەر بکەیت و فرمێسک نەڕێژی  تا دوژمنەکان  دڵشاد بکەیت .
ساڵی ١٩٨٦  دوایی   چەک کردنی ئاڵای شۆڕس  بەڕێکەوت لەگەڵ ئۆتۆبیلەکەی  کاک نەوشیروان کە دەچوو بۆ گوندی هەڵەدان منیش چووم  لەوێ کاک "مەلا بەختیار " لەزینداندا بوو  کە بڕیاری دابوو مانبگرتن لەنانخواردن  بکات ، ئەوسا پیان دەوت "ئیعتساب غزا"   منیش ووتم هەبێ و نەبێت دەیەوێت  شوێن پێی بابی سانز هەڵگرێت . کە چوینە ناو ئۆتۆبیلەکە   کاک نەوشیروان ووتی دەڵێ مان دەگرم ئەگەر کەمپوتی  میوەم بۆ بێنن . ئیتر ووتم بابی سانز  بوون ئاسان نییە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست