برایەکی نێچیرەڤان بارزانی ٥٠٠ هەزار دۆلار بەرتیلی داوە بۆ بەدەستهێنانی ئیقامەی ئەمریکی و پارەکەشی خوراوە
06/05/2026, 23:21 (GMT+1)

برایەکی نێچیرەڤان بارزانی ٥٠٠ هەزار دۆلار بەرتیلی یاوە بۆ بەدەستهێنانی ئیقامەی ئەمریکی و پارەکەشی خوراوە و هیچ میدیایەکی کوردیش تا ئێستا بڵاوی نەکردۆتەوە و بۆ یەکەمینجار کوردستان پۆست پەردە لەسەر دۆسیەکە لا دەبات ...
عەباس ئیدریس بارزانی برای نێچیرەڤان بارزانیە لە باوکەوە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٣ یەو تەمەنی ٥٣ ساڵە
لە دۆسیەیەکی یاسایی کە لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا تۆمارکراوە لە ساڵی ٢٠١٣ و تیایدا ناوی عەباس ئیدریس بارزانی برای نێچیرەڤان بارزانی وەک یەکێک لە سەرمایەگوزارانی بەشداربوو لە پڕۆژەیەکی گەورەی سەرمایەگوزاری دەرکەوتووە، کە پەیوەندی بە بەرنامەی وەرگرتنی گرین کارت (ئیقامە) هەیە.
ئەم پڕۆژەیە بریتی بوە لە بەرنامەیەکی فەرمیی USCIS ناسراو بە EB-5، کە ڕێگە دەدات بە هاوڵاتیانی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر سەرمایەگوزارییەکی بەرچاو، بتوانن گرین کارت لە ئەمریکا وەرگرن.
بەپێی بەڵگەکانی دۆسیەکەی دادگا ، هەریەک لە سەرمایەگوزاران — لەوانەش بارزانی — نزیکەی 500,000 دۆلار سەرمایەیان داناوە بە هیوای بەدەستهێنانی مافەکانی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە ئەمریکا.
دۆسیەکەش بەم شێوەیە بوە ، لە تۆمارەکانی دادگا کە تیایدا ناوەڕۆکی دۆسیەکە دەخاتە ڕوو کە هاتوە تۆمەت دەخاتە سەر دوو بەڕێوەبەری سەرەکیی پڕۆژەیەک بە ناوی Noble Real Estate Fund و تیایدا دوو بەڕێوبەر بە ناوەکانی
کە بە پێی بەڵگەکان ، هەردوو ناوبراوان سیستەمێکی ئاڵۆزیان دروست کردووە بۆ گواستنەوەی پارەی سەرمایەگوزاران بۆ کۆمپانیاکانی خۆیان لە ئەمریکا ، بە مەبەستی سەرمایەگوزاری و کۆمپانیاکەش هەڵدەستێت بە داواکردنی گرین کارد یاخوود مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ بەشداربوانی پڕۆژەکە .
بەپێی دۆسیەکە، ملیۆنان دۆلار بە شێوەی "خزمەتگوزاری" یان خەرجی ناڕوون بەکار هاتووە، کە پێشتر وەک بەشێک لە پلانی سەرمایەگوزاری ناسێندرابوون
گرنگترین خاڵ لەم دۆسیەدا ئەوەیە کە ناوی عەباس بارزانی وەک "پلەنتیف" (کەسێک کە سکاڵا دەکات) هاتووە کە پارەی یاوە بە گرین کارد و لە ئێستادا پارەکەی خوراوە ، نەک وەک تۆمەتبار.
واتە، بە پێی بەڵگەکان: ئەو بەشداربووە وەک سەرمایەگوزار
پارەی داوە بە بەرنامەی EB-5
واتە بەرتیلی داوە بەڵام بە بەرگی یاسایی کە بەرتیلەکە گۆڕدراوە بە سەرمایەگوزاری
ئەوەی جێی بایەخە عەباس ئیدریس بارزانی لە دۆسیەکەدا وەک یەکێک لە کەسانی زیانلێکەوتوو ناسێنراوە بەوەی سەرمایەگوزاری کردوە و کۆمپانیاکەش پارەکانی خواردوون .
ئەوەی کێشەکەی زیاتری دروست کردووە، ئەوەیە کە بەهۆی ئەم گومانە فریودەکارییە دۆسیەکانی گرین کارتی زۆرێک لە سەرمایەگوزاران وەستاندراون
هەندێکیان ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە یان تەنانەت دەرکردنیان لە خاکی ئەمریکا لێدەکەوێتەوە
ئەمەش بەھۆی ئەوەیە کە مەرجی سەرەکیی بەرنامەکە — دروستکردنی هەلی کارە کە ئەو مەرجە بە هۆی ئەم دۆسیە فریودەرانەیەوە ڕەت دەکرێتەوە .
لە کۆتایدا دەپرسین ئەم پارانە کە هی میللەتە و کوردستانیش لە قەیرانێکی قوڵدایە چۆن بەو شێوەیە تەخشان و پەخشانی پێوە دەکرێت و دەبێت خەڵک بپرسن کوا سامان و داهاتی ووڵات کە تەخشان و پەخشان دەکرێت لەلایەن کوڕانی بنەماڵەی بارزانیەوە و دەبێت بپرسن تا کەی ستەم و تاڵانی و بردنە دەرەوەی پارەی کوردستان بۆ دەرەوەی ووڵات بۆ خۆشگوزەرانیتان ..؟؟
دەتوانن لەم بەستەرانەی خوارەوە کۆی دۆسیەکەی دادگا بخوێننەوە :
https://law.justia.com/cases/federal/district-courts/louisiana/laedce/2:2012cv00717/149902/149/
تۆمارەکانی دادگا کە ناوی عەباس بارزانی برای نێچیرەڤان بارزانی تێدا هاتوە :
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان


.png)
.png)


