کوردستان یان تاریکستان؟
08/05/2026, 1:18 (GMT+1)

کوردان بەجۆرێک ناکۆکن لەگەڵ یەکتری، هیچ هێزێک ناتوانێت بیانکات بە یەک.
جەهل و دواکەوتوویی بە وێنای گووتەی ئەو گەنجە موسڵمانەیە کە دەڵێت؛
زانکۆم کرد بە قوربانی حەجەکەم.
ئیسلامی سیاسیی وەک جاڵجاڵۆکە کوردستانی تەنیوە و ڕزگارکردنی مەحاڵە. ئەم ڕەوشەش بەرهەمی حوکمی خێڵەکیی بارزانییە و ڕزگاربوون لە بنەماڵەی بارزانیش مەحاڵە، با هەر باسی پاڤڵیش نەکەین کەرێکە بە چوار پا دەڕوات.
کوردستانی باشور هەرگیز دەستکەوتێک نەبوە بۆ کوردان بە پێچەوانەوە گەورەترین بەربەستە و خێڵی بارزانی لەسەروی هەمویانەوە؛
ئەگەر منت ناوێت ئەوا گورگ دەتخوات، گورگی ئیسلامیی.
دەربازبوون لە ئیسلامی سیاسیی و حوکمی خێڵەکیی مەحاڵە و دەمان بات بەرەو لاوازیی و نەمان، کوردستان دەبات بەرەو تاریکستان.
گیانمان بە پەکەکە بوو بەڵام پەکەکە کە دەستەواژەی باکور و باشور و رۆژهەڵات و رۆژاوای کرد بە مۆد، وەک سەرەتایەک بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو ئێستاکە لە سوریا دەڵێن ئەوان فیدرالیسم و ئۆتۆنۆمیان گەرەک نییە، سوریایەکی دیموکراتیک. ئەوان ئیتر دەستەواژەی کورد و کوردستان بەکار ناهێنن چونکا بزوتنەوەیەکی جیهانین بۆیەکا ناوی بزوتنەوەکەیان گۆڕیوە بۆ ئاپۆیی دوای مەلایی و جەلالیی.
لەولاشەوە پرۆسەی ئاشتی بۆتە پرۆسەی قەشمەریی و دەڵێن گوایە ئاپۆ لە ئیمراڵیش نەماوە، لەگەڵ سەرانی تورک خەریکی پرۆسەی ڕزگارکردنی تورکیایە. لەهیچ شوێنێکی ئەم جیهانەدا پرۆسەی ئاشتی لەو جۆرەمان نەدیوە بۆیەکا ئێستاکە تورکەکان بە شانوباڵی ئاپۆدا هەڵدەدەن و بە مەندێلای کوردی دەناسێنن.
ئەگەر جاران دەمان گووت کورد چیاکانیان هەس بەڵام ئەوەشمان نەما؛ تورکیا ڕێگەی قیرتاوی لێ داوە هەتا قەندیل و حوکمی نیوەی کوردستان دەکات
مەسروریش دەڵێت ئێمە کوردایەتیی دەکەین پەکەکە کوردایەتیی ناکات. ئەمانە کە تەنها خێڵایەتیی و جاشایەتیی دەزانن، دەچن بۆ بەغدا سەردانی هەموو گەوادێک دەکەن جگە لە سەرەک کۆمار چونکا کوردە، پیرۆزبایی لە ڕێبوار کەریم لە کەرکوک ناکەن چونکا کوردە بەڵام بە چەپکە گوڵ پێشوازی لە تورکمانێک دەکەن.
ئێستاکە کە کورد بەو ئاستە لاواز و پەرتەوازە بووە، جگە لە تورکی عوسمانی، ئاشوریەکان و سریانیەکانیش چاویان بڕیوەتە کوردستان و دەڵێن کورد داگیری کردووە.
هەرگیز هێندەی ئەم سەردەمە ڕەشبین نەبووم بۆ داهاتووی کوردستان. ئەمەریکا و ئیسرائیلیش ناتوانن کوردستانێکی یەکگرتوو دروستبکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









