<

بەرازخۆرەکانی یەکێتی " مێژووی میراتگرەکانی یەکێتی "

18/05/2026, 22:56 (GMT+1)
لە ئەرشیفی نووسەرێکی کوردستانپۆستەوە
كاتێك جه‌لال تاڵه‌بانی بەزۆر باڤێلى بانگكردەوە بۆ كوردستان تا میراتگرى بێت لە سەروەت و پلە و پۆست، پاڤێل خۆى زۆر دڵی پێوە نەبوو چونكە لەلایەك كوردیەكەى تەواو نەبوو دەترسا ببێتە گاڵتەچى و لەلایەكى تر هیچ شتێكى نەدەزانى ئەو تەنها ئیشى (باونسەر) پاسەوانی بەردەمى دیسكۆ و كڵاپەكانى ناوچەى "كرۆیدن و سەتن" ى خواروى لندنى كردوە، بەڵام هەرهێنایانەوە و هەموو شتێكى خرایە بەردەست .
مەلا بەختیار كە سوك بووبوو هیچ پێگەو ڕێزێكى نەمابوو هاتنەوەى ئەمى بەفرسەت زانى تا بێتەوە ناو مەیدان بەڵام دەیویست بە پشتەوە بێتەوە ئەمجارە ، ئەوە بو خۆى لێ نزیك كردەوە و كچەكەى (لاڤە) ی پێ ناسان و بە بیانوى ئەوە كە كچەكەى لە وانەى ئینگیزیدا كۆڵە داواى لە پاڤێل كرد كە یارمەتى بدات تا تەواو لێك نزیكبونەوە و كەوتە سەر ئەوەى كە پاڤێل بە دایك و باوكى ووت بۆى بخوازن .
ڕاى جه‌لال تاڵه‌بانی باش بوو چونكە ئەو دەیویست هەرچۆنێك بێت پاڤێل بمێنێتەوە لە كوردستان بۆ داڕشتنى حوكمى بنەماڵە ، بەڵام هێرۆ زۆر دژى ئەو كارە بوو پێى وابوو ئەو كچە شیاو نیە بەوان بە تایبەت خانەوادەى مەلا خۆى كە فەقیر و ئاشەوان بون و لەلایەكى ترەوە ئەم كچە دایكى كچى شیخ جناب ى براى شهید خاڵە شهابە كە هێرۆ حەزى بەو بنەماڵە ڕسەنانە نیە ، بەهەر حاڵان چارى نەبو پاڤێل هەڕەشەى كرد گەر بۆى نەهێنن دەگەڕێتەوە بۆ بە ئەوروپا و هەرگیز سەربەم ووڵاتەدا ناكاتەوە، ئەمانیش چۆن شتى وا ئەهێڵن رٍووبدات ئەى دواى جه‌لال تاڵه‌بانی كێ لەسەر عرش بێت، ناچار بۆیان هێنا، بەڵام هێرۆ خۆشى ناوێ و هیچ گرنگى و بایەخى پێنادات و بۆ هیچ شوێنێک نایبات لەگەڵ خۆى ، لە داخى ئەمان هێرۆ داواى لە لاهور كرد كە كچى حەمە چاوشینى زاواى د ،لەتیف ڕەشیدی مێردى شانازى خوشكى بێنێ، لاهوریش وەزعەكەى هەڵسەنگاند هەرچەند كچەكە تەڵاق دراو بوو (خوا هەڵناگرێ بە ڕەوشتە وابزانم مێردى یەكەمى لەسەر ئەوە لێى جیابۆوە كە ئەم لەگەڵ خێزانەكەیان بە یەكجارى هاتنەوە لە سوید) بەڵام لاهور چونكە ئەیویست هەڵپە بكا و زوو وەك برا و كەسەكانى ترى دەوڵەمەند بێت ئەم هەلەى قۆستەوە و لەلایەكى تریشەوە قسەى ئامۆژنیشى نەشكان ئەوە بوە هۆى كە دەسەلاِتێكى باشى پێبدا و شوێنێكى باشى وەرگرت لە كۆشكەكەى دەباشان.
لەوێوە لاهور دەستى كرد بە بازرگانى، دروستكردنى بازاڕى ماكسیمۆڵ، كە دەڵێن نزیكەى (5 ملیۆن دۆلار)ى تێچوو هوتێل لالەزار و كابینەكان و چەندین پرۆژەى تر، ئەگینا كاتێ لە لندن بوو لە دوكانى پیتزا و جل و بەرگ ئیشى كردبوو لە خواروى لندن و خاوەنى هیچ نەبوو هەموو كوردانى دانیشتوى لندن شاهیدى ئەوەن كە ئەو سەروەتەى ئەو هەموو كۆشك و بازاڕو هوتێل و هتد ... تەنها پارەى دزراوى خەڵكى كوردستان و بودجەى شارى سلێمانیە. برادەرەكە شتى تریشى زۆر پێبو بەڵام نەیویست هەموى بڵێ چونكە دەیناسنەوە و ئیتر دەبێ نەگەڕێته‌وه‌وه‌ بۆ كوردستان و ترسى ئەوەشى هەبوو كە كەسوكارى ئازار بدرێن ئەگەر دەستیان بە خۆى نەگەیشت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست