کوردستانپۆست پەردە لەسەر ڤێلا و کۆمپانیا و هۆتێلەکەی بافڵ تاڵەبانی لە بەریتانیا لادەبات
05/06/2026, 18:18 (GMT+1)

بە پێی بەڵگەنامەیەکی تۆماری بەریتانی کە لە ڕابردوو لە کوردستانپۆست بڵاو کرایەوە بافڵ تاڵەبانی خاوەنی ڤێلایەکە لە بەریتانیا بە بەهای ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پاوەند کە بە دۆلار دەکاتە ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار لەهەمانکات هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار
لەم بابەتەشدا ٢ کۆمپانیای بافڵ و هۆتێلێکی ٥ ئەستێرەیی کوڕە هەژارەکەی هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەدی کۆپەندرووتان بۆ دەخەینە ڕوو
ناونیشان و تۆمارەکانی ئهو کۆشکهی پاڤێلیش له نێو داوایهکی یاسایی بهریتانیادا هاتووه، که کۆمپانییایهکی بەریتانی لهسهر پاڤێل و چهند کهسێکی دیکه تۆماری کردووه، ئهو داوا یاساییهش پهیوهندیی بهو پرۆژهیەی کارەبای سلێمانیەوە هەیە کە بافڵ تاڵەبانی بڕی ١٨ ملیۆن پاوەنی بەریتانی دزی کە بۆ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ سلێمانی تەرخانکرابوو بەڵام بافڵ پارەکەی دزی و لەبری کارەبا ئۆتۆمبێلی پۆرشی گرانبەهای پێکڕی و لە دوبەی لە نادیە شەوانەکان خەرجی دەکرد ، لە ڕابردووش باسمان لێوە کردوە ههیه،
🔻 ناونیشانی کۆشکهکهی بافڵ ئهمهی خوارهوهیه و لە هەمانکات بەڵگەی تۆماری ڤێلاکە لە کۆمێنتە
🔻 Farleigh House, 61 Woodland Way, Kingswood, Tadworth, Surrey KT20 6NN
ئەم ڤێلایە لە ساڵی 2006 دروست کراوه و به بڕی 2.250000 پاوهند کڕاوه، تاپۆکهی به ناوی ب. ئهحمهده.
کە ئاماژەیە بۆ ناوی بافڵ ئەحمەد
لە ڕابردووش باسمان لە ناو گۆڕینی بافڵ کردوە لە بەریتانیا کە بافڵ هێند شەرمی لە جەلالی باوکی کردوە ناوی خێزانیەکەی کردوە بە ناوی بنەماڵەیی دایکیەوە واتە بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد
لەهەمانکات " بافڵ(جەلال) ئەحمەد "خاوەنی دوو کۆمپانیایە بە ناوەکانی PPBD و PPBD ltd
ئەم دوو کۆمپانیایە لەو کاتەدا دامەزراوە کە بافڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلی تیژڕەو بوە و کارەکەی شۆفێری بوە بەڵام ئێستا ئەو شۆفێرە خاوەنی سەدان ملیار دۆلارە
لە هەمانکات کوردستانپۆست لە ساڵانی ڕابردوو توانی دەستی بگات بە تۆماری ئەو هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەی لەندەن کە بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی کڕدرابوو لەلایەن دلێری سەید مەجید و لە ئێستادا خراوەتە سەر ناوی بافڵ تاڵەبانی کە بەهای ئەو هۆتێلە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە . ئەم هۆتێلە لەم.ئەدرێسەی خوارەوەیە
34-36 Sussex Gardens، Paddington، London، United Kingdom
لەم بەستەرەوە دەتوانن خوێنەری بن
https://www.kurdistanpost.com
https://www.kurdistanpost.com
وێنەی ڤێلاکەی بافڵ
ئاشکراکردنی ئەم موڵکانە لەو کاتەدا بوو کە هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەد واتە دایکی بافڵ گلەیی لە بەختی خۆی دەکرد و دەیگووت کە باوکیان ڤێلایەکی لە لەندەن کڕیوە و ئێستا کە باوکیان مردوە ئەبێت کچ و کوڕەکانی قەرزی بانک بدەنەوە و هەر لەوکاتەدا بوو کە ووتی کە هێندە هەژارین کە مردین مەگەر شارەوانی بماننێژێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان




.png)




