پەڕتووک؛ گفتوگۆیەک لەگەڵ کات و مرۆڤ
10/06/2026, 22:11 (GMT+1)

پەڕتوک تەنها گواستنەوەی چیرۆک و زانیاری نییە؛ هەوڵێکە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی مرۆڤ.
هەر کتێبێک جۆرێکە لە دانوستاندن لەگەڵ کات، لەگەڵ ئەو شتانەی ڕوویداوە، ئەوانەی ئێستا ڕوودەدەن و ئەوانەی هێشتا نەهاتون.
کتێبەکان فێرمان ناکەن چۆن بیر بکەین، بەڵکو فێرمان دەکەن چۆن لەوەی پێشتر باوەڕمان پێی هەبوو دووبارە ی کەینەوە .
لەوانەیە هیچ کتێبێک نەتوانێت ڕاستیی تەواو پێشکەش بکات، بەڵام دەتوانێت ڕێگامان نیشان بدات بۆ نزیکبوونەوە لێی.
ئەم دوو پەڕتووکەش لە هەمان هەوڵدان، نە بۆ دۆزینەوەی وەڵامی کۆتایی، بەڵکو بۆ دروستکردنی گفتوگۆیەک لەگەڵ خوێنەر، چونکە لە کۆتاییدا ئەوەی کتێب پێمان دەڵێت، تەنها دەنگی نووسەر نییە؛ دەنگی ئێمەشە کە لە نێوان دێڕەکاندا دەیبینین و دەیبیستین.
هەندێک جار کتێب وەڵامی پرسیارەکانمان نییە، بەڵکو پرسیارێکی نوێ لەناومان دروست دەکات.
هەندێک کتێب مێژوومان پیشان دەدات، هەندێکی تر ئێستامان، و هەندێکیش بۆ داهاتوو ڕێنمایمان دەکات .
ئەم دوو پەڕتووکە تازە چاپکراوەش هەوڵێکن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خوێنەر، نەک بۆ پێشکەشکردنی وەڵامی کۆتایی هەموو ئەوانەی دەپرسین ، بەڵکو بۆ کردنەوەی دەرگای بیرکردنەوەیەکی نوێ.لەوانەیە شتێک سەبارەت بە جیهان، لەوانەش زیاتریش سەبارەت بە خۆمان بێت لەناو ئەم هەسارە ئاڵۆزەدا .
ئەم دوو کتێبە تازە چاپکراوەش بانگێکن بۆ گەشتێکی نوێ لە ناو بیر و گفتوگۆدا .لە دنیایەکدا کە هەموو شتێک بە خێرایی دەگوازرێ، کتێب هێشتا شوێنێکە بۆ وەستان و بیرکردنەوە.
پەڕتوک وەڵامی ژیان نییە، بەڵکو شێوازی جوانترکردنی پرسیارەکانی ژیانە.
لەوانەیە هەر پەڕەیەک دەرگایەک بێت بۆ تێگەیشتنێکی نوێ لە جیهان و لە خۆمان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









