رەفتار و زمانی جەستە لە نەریتەوە بۆ پڕۆتۆکۆلی سیاسیی
24/07/2026, 19:44 (GMT+1)

پەیڕەوکردنی ئەتەکێت تەنها رێکخستنی روخسار نییە، بەڵکو پێوەرێکی راستەقینەیە بۆ ئاستی وشیاریی
(بەشی یەکەم)
هاوڕێیەکم گێڕایەوە و وتی: لە گەڕانەوەمدا بۆ کوردستان، بە دیداری خزم و کەسوکار و هاوڕێکانم شاد بوومەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە دەمێک بوو نەمدیبوون. لە ماڵی ناسیاوێک دەعوەتکرام. کە چووم بینیم نزیکەی چواردە بۆ پازدە کەس دانیشتبوون و چاوەڕوانی ئێمەیان دەکرد. سفرە راخرا، یەک-دوانێکیان پێش ئەوەی بێنە سەر سفرەکە چوونە ئاودەست. لە هۆڵەکەوە بینیم کە دەهاتنە دەرێ، بەبێ ئەوەی دەستیان بشۆن هاتنە سەر سفرەکە. بۆ بەختی خراپم، یەکێک لەوانە لە تەنیشتمەوە دانیشت. پاش ئەوەی خواردنەکە دانرا، کە برنج و دوو-سێ جۆر لە شلە بوو، لەگەڵ گۆشتی مریشک و قەل و مەڕ سفرەکە رازێنرایەوە.
ئەمەی بۆ منی گێڕایەوە وتی: "بڕوا ناکەم پاش ئەو هەموو ساڵە ئەگەر تۆ لە شوێنی من بوویتایە، بتتوانیایە دەست بۆ خواردنەکە بەریت!" وتم: "چۆن؟" وتی: "ئەو برادەرەی کە لە ئاودەستەکە هاتبووە دەرێ و دەستی نەشتبوو، بە دەستە پیسەکەیەوە یەکسەر سنگێکی مریشکی هەڵگرت، کردی بە دوو پارچەوە، پارچەیەکی هەڵدایە سەر قاپەکەی بەردەمم، ئەوی تری بۆ خۆی دانا و وتی: 'شەرم مەکە، با ئەم سنگە پێکەوە بخۆین. منیش لە تاوا وەڵامم دایەوە کە من گۆشتخۆر نیم و تەنها برنج و شلە دەخۆم، بەڵام کەڵکی نەبوو، وتی: 'کەواتە هەر دەبێت گۆشتی مەڕەکە بخۆیت. وتم کاکی خۆم زۆر سوپاس، من هەر گۆشت ناخۆم.
نازانم بۆچی بە منەوە گرتبووی، بە دەم مڵچەمڵچی گۆشتخواردنەوە هەر قسەشی دەکرد. ئەوە هەر ئەو وا نەبوو، زۆربەی ئەوانی تریش هەمان رەفتار و سنووری پاکوخاوێنی و ئەتەکێتی خواردنیان بەزاندبوو. ئەو کاکەیە کەوچکەکەی خۆی کرد بە قاپە شلە گەورەکەدا کە بۆ هەموومان دانرابوو دوایی دەیبرد بۆ دەمی، لە برنجەکەشی تێدەکرد و پلێ گۆشتی مەڕی خستە ناو قاپە شلەکەی منەوە، گوێی نەدایە کە من چەند جار پێم وتبوو من گۆشتخۆر نیم. هێشتا برنجەکەی بەردەمم تەواو نەببوو، بە کەوچکەکەی بۆی تێکردمەوە. هەرچەندە خۆی خاوەن ماڵ نەبوو، نهێنیی ئەوەم نەزانی کە بۆچی ئاوا بە منەوە گرتوویەتی و ئەوانە دەخاتە بەردەمم، بەڵام دەیزانی کەوا من دەمێکە نەگەڕاومەتەوە. ئای خوایە تووشی چ بەڵایەک بووم! ئەم کاکەیە ئەوەندەی نانی دەخوارد و مڵچەمڵچی دەهات، ئەوەندەش لەگەڵیدا قسەی دەکرد. هێشتا خواردنەکە لە دەمیدا بوو، بە باشی نەیجووبوو، پڕیشکی خواردنەکە لە دەمی دەردەپەڕی و دەکەوتە سەر سفرە و خواردنەکەی بەردەممان. بە هەر شێوەیەک بێت، بە ناچاری من دوو-سێ کەوچکم بە قێز و بێزەوە خوارد و ئیتر دەستم هەڵگرت. هەر باس ناکرێت چ ئازارێکم بە دەست ئەو نانخواردنەوە بینی، خواخوام بوو رزگارم بێت و هەستم."

دانیشتنی سەر ئەو سفرەیە، تەنها بە کورتی گێڕامەوە، وتی: "زۆر شتی ناشرین و دوور لە ئەتەکێتم لە بەردەم سفرەی نانخواردنەکە لەوانی تریشدا بینی، زۆربەیان هەر وا بوون. دوای ئەوەی خواردنەکەی تەواو کرد، قڕقێنەیەکی لێدا و هاواری کرد:
'ئەرێ چیلکەی ددانتان نییە؟!'
چیلکەیان بۆ هێنا و کەوتە دانپاککردنەوە و تفەتف و وردەگۆشتی ناو بنەدانەکانی خستە سەر سفرەکە. ئینجا دەستی برد پەرداخێک ماستاوی تێکرد و خواردییەوە، بە دوایدا هەستا و جگەرەیەکی دەرهێنا و کەوتە فیشکە فیشک و لەسەر قەنەفەکەی سەرووی خۆیەوە دانیشت. من لەمەدا هەر باسی ئەو کەسەم کرد، ئەگەر باسی هەر یەک لەوانی دیکە بکەم دەبێتە رۆمانێک. بەتایبەتی هەندێکیان کەوچک و چەتاڵیشیان بەکار نەدەهێنا، دەستوپلیان وا بەکار دەهێنا ئەوەندەی نەبوو قاپەکە بلێسنەوە، بە شێوەیەکی ناشارستانییانە پارووەکەیان دەبرد بۆ دەمیان."

ئەو برادەرەم ئەمانەی گێڕایەوە، ئینجا وتی: "ئەوە ئەگەر تۆ بڕۆیتەوە رەنگە بەرگە نەگریت و نەتوانیت لەناو ئەو کەلتوور و خووە ناشرینەدا هەڵبکەیت! چونکە تۆ دەمێکە ئەم دیمەنانەت لە بیر چۆتەوە، رەنگە گاڵتەشت پێ بکەن و بڵێن ئەفەندی لە خۆی گۆڕاوە." منیش وتم: "راستە، بەڵام من بیرم کەوتەوە و لە خۆم دەپرسم: ئەرێ بە راستی جاران کە گەنج و منداڵ بووین چۆن ئەمانەمان بە ئاسایی بە سەردا تێدەپەڕی و بیرمان لێ نەدەکردەوە؟ بەشێکی زۆری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەموومان ناوشیار و نائاشنا بووین بە ئەتەکێت و کەلتووری جوان، زۆربەی ئەمانەشمان لە کەلتووری ئیسلامی و عەرەبییەوە وەرگرتبوو و گوێمان پێ نەدەدا. ئەوەشم بیر دەکەوێتەوە کە چۆن سەروپێیان دادەنا، ئەو چاوە زەقەی مەڕە و ورگەمان دەکردە گیپە و دەمانخوارد، قێزمان لێ نەدەهات، بەڵام ئەگەر ئێستا لە ڤیدیۆیەکدا ئەوە دەبینم، یەکسەر لایدەبەم و دڵم پێی تێکەڵ دێت."
نموونەی دیکە زۆرن، لەوانە دەستکردن بە لووتدا. کابرا دەست بە لووتیدا دەکات و دەریدەهێنێت، یان بە پەنجە کونێکی لووتی دەگرێت و فمفم دەکات، لەسەر ئەو جادەیە هەرچی لە لووتیدایە بەبێ شەرمکردن فڕێی دەداتە سەر شەقامەکە، ئینجا دەستە پیسەکەی بە لایەکی شەرواڵەکەی دەسڕێت وەک نە بای دیبێت نە باران، دەکەوێتە رێ و پۆز لێدەدات، کە دەتبینێت بەو دەستە پیسەی تەوقەت لەگەڵدا دەکات.
لە دوای راپەڕین کاتێک بەرپرس و سەرکردەکانی شاخ گەڕانەوە، هێشتا بەری نەدابوون بەو خووە ناشارستانییانەوە و خۆیان کردەوە بە شاردا. ئەمانە لە شاخیش عەقڵیان بۆ ئەوە نەدەچوو شوێنی تایبەت دروست بکەن بۆ خۆشتن و ئاودەست. کە دەچوونە پەنا تاشەبەردێکی گەورە یان درەختێکەوە لەوێ پیساییان دەکرد، بە گەڵای دار و بە بەرد خۆیان پاک دەکردەوە. کاتی خۆی خانمێکی رۆژهەڵاتی کە لە قوتابخانەیەکی سوید مامۆستا بوو و منیش لەوێ بووم، بۆی گێڕامەوە و وتی: کاتێک وەکو پێشمەرگەی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو هاتینە ئەمدیو بۆ باشوور، لە شوێنێک (ناوی شوێنەکەم لە بیر نەماوە) بارەگامان کردەوە، یەکەم شت بیرمان لە دروستکردنی ئاودەست و شوێنی خۆشۆرین کردەوە، ئەو دوو شتەمان دروست کرد، وای لێهات پێشمەرگەکانی یەکێتیش هەندێک جار دەهاتنە لای ئێمە بۆ خۆشۆرین.
پەیڕەوکردنی ئەتەکێت، بۆ کەسانی سادە رەنگە تا رادەیەک بابەتێکی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ بەرپرس و کەسایەتییە سیاسی و ناودارەکان، پێوەرێکی راستەقینەیە بۆ هەڵسەنگاندنی پێگەی رابەرایەتییان
ئەو کاتەی مەسعود بارزانی لە کەرەجەوە گەڕایەوە بۆ باشوور، لە تەلەڤیزیۆندا بە چاوی خۆم بینیم کە لە دهۆک بۆ جەماوەری ئەو شارە قسەی دەکرد، کەچی لەپڕدا دەستی بە لووتیدا کرد و پاکی کردەوە. ئەو ڤیدیۆیە لە هیچ شوێنێکەوە نابینرێت، کە بڵاوکرابێتەوە، بەڵام هەر لەو سەردەمدا قەوچە قەوچی بنێشتخواردنەکەی لە چەند کلیپێکدا تۆمارکرابوو! زۆر لە بەرپرسەکانی دیکەش رەفتار و کرداری نەشیاویان لێوەشاوەتەوە. هەڵبەت ئەمە تایبەت نییە بە کوردەوە، بەڵکو عەرەبەکانیش هەمان ئەتوار و خوویان هەیە. بۆ نموونە نوری مالکی کە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بوو، ئەوەندەی بە نهێنی پارەی دزیوە، دوو ئەوەندەش بە ئاشکرا دەستی بە لووتیدا کردووە.
بیل کلینتۆن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کە بە ئابڕووچوونە سێکسییەکانی ناسراوە، لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەدا دەردەکەوێت کە تا ماوەیەک ببووە قسە و تەشەری میدیاکان لەسەر ئەوەی چۆن دەست بۆ لووتی دەبات و بە خوویەکی دوور لە ئەتەکێت ناوی دەهێنرێت.
User Clip: Bill Clinton touching nose | Video | C-SPAN.org
User Clip: Bill Clinton touching nose | Video | C-SPAN.org
سیاسەتمەدارێکی هۆڵەندیش بە ناوی (Geert Wilders) لە وێنەیەی خوارەوەدا دەردەکەوێت کە چۆن بە شێوەیەکی ناشرین بە پێنووسێک یاری بە لووتی دەکات
Politicians' embarrassing moments - in pictures | Politics | The Guardian

Politicians' embarrassing moments - in pictures | Politics | The Guardian

ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانیش بە ناوی (Mike Martin) بە ناتەندروستترین شێوە دانیشتووە و دەست بە لووتیدا دەکات.
‘He was driving it right up the canal’: UK MP embarrassingly caught picking his nose
‘He was driving it right up the canal’: UK MP embarrassingly caught picking his nose
رێبەری گەلانیش عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی تورکدا دانیشتووە، پێدەچێت هەڵامەتی بێت، پارادایمی برایەتیی کورد و تورک بە لووتیدا دێتە خوارێ، دەست دەبات کلینێکسێک لەسەر مێزەکەی بەردەمی رادەکێشێت، هەرچی لە لووتیدایە بە دوو-سێ فمکردن دەیخاتە ناو کلینێکسەکەوە. لە بری ئەوەی کلینێکسەکە فڕێ بدات و دانەیەکی تازە هەڵبگرێت، بە هەمان کلینێکسە چڵماوییەکە هەردوو چاوی پێدەسڕێت.
سەرجەم کۆی ئەم قسانەمان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کەسایەتییە دیار و بەناوبانگەکانە، ئەگەر ئەو کەسانە سیاسیی بن، یان لە هەر بوارێکی دیکەدا ناوبانگیان هەبێت، جووڵەی دەست و هەنگاو و زۆر شتی دیکە، نەک تەنها هێمایە بۆ هەڵسەنگاندنی کەسایەتییەکەیان، بەڵکو پێوەرە بۆ ئاستی رووناکبیری و هۆشیارییان. ئەمانە هەمووی دیاردەی ناشرین و دزێوتر و ناتەندروستترین رەوشتی کۆمەڵگایەکی ناوشیارە. هەرچەندە دەزانم نموونەمان لەسەر ئەورووپی و ئەمەریکییەکانیش هەیە کە هەمان رەفتار دەکەن، بەڵام بۆ ئەوان بە خراپی بەسەریاندا دەشکێتەوە.
(بەشی دووەم)
لە بەرامبەر ئەو نموونانەی سەرەوەدا، کاتێک دەڕوانینە کەلتووری پێشکەوتوو و پرۆتۆکۆلی سیاسیی لە وڵاتانی دەرەوە، دەبینین دەرکەوتنی کەسایەتییەکی سیاسیی، زانا، یان هەر کەسێکی ناودار لە بەردەم رای گشتی و شاشەی تەلەڤیزیۆنەکاندا رێکەوت نییە و بە کۆمەڵێک فلتەر و ئامادەکاریدا تێدەپەڕێت. ئەوان زۆر باش دەرک بەوە دەکەن کە هەر جووڵەیەکی ناتەندروست یان بێ ئەتەکێت، دەکرێت کاریگەریی گەورە لەسەر کەسایەتییان دابنێت. بۆیە پێش ئەوەی بچنە بەردەم جەماوەر، یان لە تەلەڤیزیۆندا دەربکەون، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو دەکەن:
• یەکەم: ژووری پشوودان و ئامادەکاری: لە هەموو ستۆدیۆیەکی تەلەڤیزیۆنی یان هۆڵێکی کۆبوونەوەدا، ژوورێکی تایبەت هەیە پێی دەوترێت "ژووری سەوز". لە زۆر بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیدا بەتایبەتی لە سوید من ئەوەم دیوە؛ کاتێک سەرۆک یان کەسایەتییەکە دەگاتە شوێنەکە، راستەوخۆ ناچێتە بەردەم کامێرا، بەڵکو دەچێتە ئەو ژوورەوە. ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەبێت لووت و قوڕگی تێدا پاک بکاتەوە، کۆکەی خۆی بکات، بچێتە ئاودەست و خۆی رێکبخات. کاتێک پێ دەنێتە دەرەوەی ئەو ژوورە، دەبێت تەواو ئامادە بێت و هیچ پێداویستییەکی بایۆلۆژیی وا نەمابێت کە لە کاتی قسەکردندا بێزاری بکات یان بینەر قێزی لێ بێتەوە.
• دووەم: پەروەردەی میدیایی و کۆنترۆڵکردنی زمانی جەستە: کەسایەتییە دیارەکان پێشوەختە مەشقیان پێدەکرێت لەسەر کۆنترۆڵکردنی جووڵەکانیان. یەکێک لە یاسا زێڕینەکان ئەوەیە کە قەدەغەیە لە بەردەم کامێرادا دەست بۆ دەموچاو یان لووت ببرێت. لە رووی دەروونناسییەوە، کاتێک کەسێک دەست بۆ لووتی دەبات یان دەمی دەشارێتەوە، لای بینەر وا وێنا دەکرێت کە کەسێکە لە خۆی دڵنیا نییە، درۆ دەکات یان راستییەک دەشارێتەوە، جگە لەوەی ئەو کارە دیمەنێکی نەشیاو و ناشارستانییە.
• سێیەم: گرنگیدان بە روخسار و میکیاج (مەکیاژ): بەبێ جیاوازیی رەگەز، هەموو کەسایەتییەکی سیاسی یان ناودار لە هەر بوارێکدا بێت، پێش چاوپێکەوتن دەبێت نیمچە میکیاجێکی بۆ بکرێت، بەتایبەتی بەکارهێنانی پۆدرەی تایبەت بۆ نەهێشتنی درەوشانەوەی پێست لە ژێر رووناکیی کامێراکاندا. چونکە نابێت و گونجاو نییە لەو کاتەدا دەموچاوی ئارەق بکاتەوە، تا وا پێشان نەدرێت ماندوێتی پێوە دیارە، یان وەک نەخۆش دەربکەوێت، چونکە بینەر راستەوخۆ متمانەی بەو جۆرە کەسانە کەم دەبێتەوە وەکو کەسایەتییەکی بێهێز دێنە بەرچاوی. هەڵبەت ئەمە لە ناو کۆمەڵگایەکی هۆشیاردا وایە، بەڵام لە لای خۆمان ئەمە جیاوازە.
ساڵی ٢٠١٠ بوو، لە چاوپێکەوتنێکدا هۆشیار عەبدوڵڵا کە لە کەناڵی (KNN) لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا دەرکەوتن. دکتۆرێکی هاوڕێم گێڕایەوە وتی: بە رێکەوت ئەو کاتە تەلەڤیزیۆنەکەم لەسەر ئەو کەناڵە دانابوو، هاوڕێیەکی ئەورووپیم لەگەڵمدا دانیشتبوو و گفتوگۆمان دەکرد. لەو کاتەدا کە نەوشیروان قسەی دەکرد، لە پڕدا پژمی، یان کۆکەیەکی توندی کرد، یەکسەر بە دوایدا دەستی کردەوە بە قسەکردن. هاوڕێکەم کە ئەویش وەکو من دکتۆر بوو وتی: "ئەمە کێیە؟" وتم: "ئەوە سەرکردەی پارتێکە و ئۆپۆزیسیۆنە!" زەردەخەنەیەک گرتی و وتی: "چۆن دەبێت کەسێکی سیاسیی ئاوا بکات!؟" پرسیم: "ئەی چۆن؟!" وتی: "دەبوو دەستی بە دەمیەوە بگرتایە بۆ خاتری ئەوەی ئەو بەکتریایەی لە دەمی دێتە دەرەوە بەو شێوەیە بەم لاو ئەولادا بڵاو نەبێتەوە! ئەرێ داوای لێبوردنیشی نەکرد!؟" وتم: "نەخێر!"

• چوارەم: مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشی و حاڵەتی کتوپڕ: ئەگەر سەرکردەیەک یان کەسایەتییەک پەتا و هەڵامەتی هەبێت، تیمی تەندروستی دەرمانی خێرای پێدەدەن بۆ ئەوەی قوڕگی پاک ببێتەوە و ئاوی لووتی بوەستێت. ئەگەر حاڵەتەکە قورس بێت، زۆرجار دیدارەکە بە تەواوی دوادەخەن تا هاووڵاتیان بەو شێوە لاوازە نەیبینن. لەو کاتانەشی کە لە بەردەم کامێرادا بە ناچاری تووشی کۆکە یان پژمە دەبن، ئەتەکێتەکە وایە کە بە تەواوی روویان لە مایک و کامێراکان وەردەگێڕن، بە کلینێکسێک یان بە ئانیشکیان دەمیان دەگرن، پاشان زۆر بە خێرایی کلینێکسەکە دەشارنەوە و داوای لێبوردن دەکەن. ئەوان هەرگیز کلینێکسە پیسەکە لەسەر مێزەکە جێناهێڵن یان دووبارە بەکاری ناهێننەوە.
بۆ سەلماندنی گرنگیی ئەم ئامادەکارییانە و کاریگەرییان لەسەر کەسایەتی، دەکرێت بگەڕێینەوە بۆ یەکەمین دیبەیتی سەرۆکایەتی لە مێژووی تەلەڤیزیۆنی ئەمەریکادا لە ساڵی 1960، لە نێوان (ریچارد نیکسۆن) و (جۆن کەنەدی).
TNC:172 Kennedy-Nixon First Presidential Debate, 1960
لەو کاتەدا نیکسۆن پێش دەرکەوتنی لەسەر تەلەڤیزیۆن رازی نەبوو کە میکیاج بکات و گرنگی بە روخساری بدات. لە ئەنجامدا لە ژێر گەرمیی گڵۆپەکانی ستۆدیۆدا دەستی کرد بە ئارەقکردنەوە، رەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، بەردەوام بە کلینێکسێک ئارەقی دەموچاوی دەسڕی. لە بەرامبەردا کەنەدی زۆر بە جوانی ئامادەکاری و میکیاجی کردبوو، زۆر ئارام و متمانەبەخۆ دیار بوو. سەرەنجام ئەو ملیۆنەها هاوڵاتییە ئەمەریکییەی کە لە تەلەڤیزیۆنەوە دەیانڕوانییە دیبەیتەکە، بەهۆی ئەو دەرکەوتنە ناتەندروست و بێ ئەتەکێتەی نیکسۆنەوە متمانەیان پێی نەما و دەنگیان بە کەنەدی دا. ئەمە بە روونی نیشانی دەدات کە چۆن دەرکەوتنی جەستەیی و پەیڕەوکردنی ئەتەکێت، دەتوانێت چارەنووسی سیاسی و متمانەی جەماوەر دیاری بکات، چونکە بینەر هەرگیز لە دیمەنی دزێو و ناتەندروست خۆش نابێت.

سەرچاوەکان:
- https://www.theguardian.com/politics/gallery/2013/sep/05/politicians-embarrassing-moments-in-pictures?utm_source=chatgpt.com
- https://www.c-span.org/clip/white-house-event/user-clip-bill-clinton-touching-nose/4454131?utm_source=chatgpt.com
- https://www.youtube.com/watch?v=S_LtqG3sVZg
- https://www.youtube.com/watch?v=gbrcRKqLSRw
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان