بەعەرەبەکردنی کوردستان و هەڕەشەی گۆڕینی دیمۆگرافی نیشتمان
29/07/2026, 16:47 (GMT+1)

ساڵی ١٩٤٨ کاتێک ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دروستبوو، بڕیار وابوو که ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینیش دروست ببێت. به‌ڵام فه‌له‌ستینیه‌کان ئه‌و پێشنیاره‌یان په‌سه‌ند نه‌کرد (چۆن و بۆچی په‌سه‌ندیان نه‌کرد، ئه‌وه باسێکی تره). زۆرینەی جوله‌که‌کان ، به تایبه‌تی جوله‌که‌ی ئه‌وروپا، کاتێک ده‌یانگوێزایه‌وه بۆ ئیسرائیل خانوو و زه‌وییان له فه‌له‌ستینیه‌کان، به تایبه‌تی له شاری ئۆرشه‌لیم، ده‌کڕی. کاتێک فه‌له‌ستینیه‌کان زەوی و خانووەکانیان دەفرۆشت تەنیا بیریان لەوەدەکردەوە کە پاره‌یه‌کی زۆرتریان لە فرۆشتنی موڵکه‌کانیان بەدەستبکەوێ. هوشیار نه‌بوون به پرسی خاک و نەتەوەی خۆیان. بەم شێوەیە فه‌له‌ستینیه‌کان به‌شێکی زۆر لە ناوچه‌کانی خۆیان دۆڕاند.
ئێستا زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ناوچانه، ته‌نانه‌ت به پێی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تیش ئیسرائیلیه. ئه‌و ناوچانه‌ی که ئه‌مڕۆ بڕیاره ببێته ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی زۆر بچوکتره له‌و ناوچانه‌ی که ساڵی ١٩٤٨ بڕیار بوو ببێت به ده‌وڵه‌تێک بۆیان. یه‌کێک له هۆیه کاریگەرەکانیش، فرۆشتنی خانوو و زه‌وی بوو له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه بە خەڵکی جولەکە.
ئێواره‌ی ٣١ ی مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٧ له کوردستان تیڤی، به‌رنامه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی دیارده‌ی هاتنی په‌نابه‌ری عێراقی ، به به‌شداربوونی پارێزگاری شاره‌کانی کوردستان و به‌ڕێز
د. شه‌فیق قه‌زاز په‌خشکرا. به‌رنامه‌که دیاردەی هاتنی عەرەب، وەک دیاردەیەکی مه‌ترسیدار، خرایە به‌ر تیشک و لێکۆڵینه‌وه. پارێزگاری دهۆک وتی "که هاتنی په‌نابه‌ری ئێراقی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ دهۆک زۆر زه‌ره‌رمه‌نده له ڕووی ئابووریه‌وه، به شێوه‌یه‌کی گشتی له ٩٠٪ زه‌ره‌ر‌ی هه‌یه"، پارێزگاری سلێمانی وتی " ئه‌م دیارده‌یه زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر شتێک نه‌کرێت مه‌ترسیه‌که‌ی له پاشه‌ڕۆژدا زۆر گه‌وره ده‌بێت" هه‌روه‌ها وتی" نه‌حکومه‌تی ئێراقی گوێمان لێده‌گرێت و نه UN ." به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که له لایه‌ن پارێزگاری شاره‌کانی کوردستانه‌وه، له کوردستان تیڤی باسیلێکرا، ژماره‌ی په‌نابه‌ری عێراقی له هه‌رێمی کوردستاندا به‌م شێوه‌یه بوو: پارێزگای دهۆک ٥٤٠٠٠ ، پاریزگای هه‌ولێر ٤٦٠٠٠ و پارێزگای سلێمانی ١٨٥٠٠.
دکتۆر شه‌فیق قه‌زاز زۆر نیگه‌رانی، هاتنی ئەم هەموو عەرەبە بوو. به لایه‌وه زۆر گرنگ بوو که به زووترین کات ڕێ له‌م دیارده‌یه بگیرێت چونکه مەترسی بۆ ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
ساڵی ٢٠٠٧ لە وتارێکی دوورودرێژدا، لەژێرناونیشانی مەترسیەکانی هاتنی پەنابەری عەرەبی ئێراق بۆ کوردستان، کە لە کوردستانی نوێ بڵاومکردبۆوە، لە شوێێکدا نوسی بووم : "نیشته‌جێبوونی ئه‌م په‌نابه‌ره عه‌ره‌بانه له کوردستاندا به‌م شێوه‌یه، وایان لێده‌کات که ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ هاتنی ئارامی و دڵنیاییش بۆ ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کانی خۆیان نه‌گه‌ڕێنه‌وه. مناڵی ئه‌م په‌نابه‌رانه ورد ورد خێزان دروستده‌که‌ن و ژماره‌یان زیاد ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه ده‌بنه به‌شێک له پێکهاته‌کانی کوردستان که داواکاریان ده‌بێت، کێشه بۆ کوردستان دروستده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ ئه‌و ژماره که‌مه‌ی که‌مینه‌ی تورکماندا، هه‌میشه سێبه‌ری مۆته‌که‌ی تورکیا به‌و بیانوه‌وه له سه‌ر کوردستان ئاوا نابێت. ئه‌و کاته به بیانوی بوونی که‌مینه‌ی عه‌ره‌ب له کوردستاندا سێبه‌ری مۆته‌که‌ی بەغدا و بیست وڵاتی عه‌ره‌بی به سه‌ر کوردستاندا باڵده‌کێشێت و هه‌ڕه‌شه‌مانلێده‌کرێت، جگه له چه‌ندین گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی که به هۆی باری جیاوازی کولتوری و ئایینی و بۆچوونی جیاوازه‌وه، دێته نێو کۆ‌مه‌ڵی کوردستانه‌وه."
ئەمرۆ، ساڵی ٢٠٢٦، ژمارەی عەرەب لە کوردستاندا زیاتر لە دەهێندەی ساڵی ٢٠٠٧ ی تێپەڕاندەوە.ئێستا عەرەب وەک پەنابەر بەرەو کوردستان کۆچ ناکەن، بەڵکو بە بەرنامە و بەپلان کوردستان بە عەرەبدەکرێ. ئەمەش مەترسیەکی گەورەی لەسەر ئاسایشی کوردستان و ستراتیژی نەتەوەی کورد دروستکردوە. ئەمڕۆ لەو شوێنەداین کە بەرێز دکتۆر شەفیق قەزاز مەترسی هەبوو ڕووبدا. مەترسیەکانی ساڵی ٢٠٠٧ نەک هەر کاری بۆ نەکرا لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی کوردستانەوە، بەڵکو هەموو کارئاسانیەکیش بۆ هاتن و نیشتەجێ بوونی عەرەب کرا و دەکرێ.
له هەرێمی کوردستان کڕینی زه‌وی و خانوو و موڵک لەلایەن عەرەبی ئێراقەوە، بەخێرایی ڕووناکی بەڕێوەدەچێ. کڕینی زەوی و خانوو واتە پابەندبوون. ئه‌م دیارده مەترسیدارە بۆتە هۆکاری شێواندنی دیمۆگرافی شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان.
لە پێناوی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، لە پێناوی ئاسایشی نیشتمان و نەتەوەدا، لە پێناوی هەبوونی گەلی کورد و لە پێنای خاکی کوردستاندا، پێویستە حکومەتی کوردستان بەزووترین کات بەرنامە و پلانی هەبێ بۆ راگرتنی ئەم هەڕەشە گەورەیەی کە لەسەر ئاسایشی نەتەوەییمانە.
خەڵک و جەماوەری کوردستان یش دەبێ هوشیاربن بە مەترسی فرۆشتنی زەوی و خانوو و موڵکی خۆیان بە عەرەب.
هەڵوێست وەربگرە دژی بەعەرەبکردنی کوردستان...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









